عن عبد الله بن زيد بن عاصم المازني رضي الله عنه قال: (شُكِيَ إلى النبيِّ صلى الله عليه وسلم الرَّجلُ يُخَيَّلُ إِليه أنَّه يَجِد الشَّيء في الصَّلاة، فقال: لا ينصرف حتَّى يَسمعَ صَوتًا، أو يَجِد رِيحًا).
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی زەیدی کوڕی عاسمی مازنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک سکاڵای هێنایە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە هەندێک شت دێتە خەیاڵیدا لە کاتی نوێژدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «با نوێژەکە جێنەهێڵێت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت، یان بۆنێک دەکات».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە هەروەکو ئیمامی نەوەوی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- باسیکردووە لە بنچینە گشتیەکانی ئیسلامە وبنچینەیەکە کە ئەحکامی زۆری لە سەر بنیات دەنرێت، وئەمیش بریتیە لە مانەوەی شتە بنچینەکان لە سەر حوکمەکانیان، ولاناچێت لە حوکمەی بە هۆی گومانێک، جا گومانەکە بەهێز بێت یان لاواز، ئەگەر گومانەکە نەگاتە ئاستی دڵنیایی (یەقین) یان زاڵبوونی زۆرینەی گومان (غلبة الظن)، ونمونەی ئەمە زۆرە وشاراوە نییە، ولەوانەش ئەم فەرموودەیە، کە مرۆڤ دڵنیا بێت لەوەی دەستنوێژی هەیە، پاشان گومانی هەبوو لە دەستنوێژەکەی؛ ئەوا بنچینە ئەوەیە کە دەستنوێژی هەیە، وبە پێچەوانەوە ئەوەی دڵنیابوو کە دەستنوێژی نییە، وگومانی هەبوو لەوەی کە دەستنوێژی هەیە یان نا؛ ئەوا بنچینە ئەوەیە کە دەستنوێژی نییە، بەم هەمان شێوەیە بۆ جلەکان وشوێنەکان؛ ئەوا بنچینە ئەوەیە کە پاکن، مەگەر دڵنیابوون هەبێت لە پیس بوونیان، ولەوانەش: ژمارەی ڕکاتەکانی نوێژ، ئەوەی دڵنیا بێت کە سێ ڕکاتی کردووە وگومانی هەبوو لە چوارەم؛ ئەوا بنچینە ئەوەیە کە سێ ڕکاتی کردووە، ودەبێت ڕکاتی چوارەم بکات، ولەوانەش: هەرکەسێک گومانی هەبوو لە تەڵاقدانی خێزانەکەی؛ ئەوا بنچینە مانەوەی هاوسەرگیریەکەیە، ولەم بابەتەش مەسەلەی زۆر هەیە کە ئاشکران وشاراوە نین.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر