عَنْ أَبِي عَبْدِ اللَّهِ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ الْأَنْصَارِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا:
أَنَّ رَجُلًا سَأَلَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: أَرَأَيْتَ إِذَا صَلَّيْتُ المَكْتُوبَاتِ، وَصُمْتُ رَمَضَانَ، وَأَحْلَلْتُ الحَلَالَ، وَحَرَّمْتُ الحَرَامَ، وَلَمْ أَزِدْ عَلَى ذَلِكَ شَيْئًا، أَأَدْخُلُ الجَنَّةَ؟ قَالَ: «نَعَمْ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [الأربعون النووية: 22]
المزيــد ...
لە ئەبی عبد الله جابر كوڕی عبد اللە ی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [الأربعون النووية - 22]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە ئەو کەسەی پێنج نوێژە فەرزەکە دەکات وهیچ نوێژێکی تر ناکات لە نوێژە سونەتەکان، ومانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبێت وڕۆژووی سونەت ناگرێت، وباوەڕی وابێت حەڵاڵکراوەکان حەڵاڵن وکردەوەیان پێبکات، وباوەڕی وابێت حەرامکراوەکان حەرامن وخۆی لێیان بەدوور بگرێت، ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.