پۆلێنکردن:
+ -

عَنْ أَبِي مَالِكٍ الحَارِثِ بْنِ عَاصِمٍ الأَشْعَرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«الطُّهُورُ شَطْرُ الْإِيمَانِ، وَالْحَمْدُ لِلهِ تَمْلَأُ الْمِيزَانَ، وَسُبْحَانَ اللهِ وَالْحَمْدُ لِلهِ تَمْلَآنِ -أَوْ تَمْلَأُ- مَا بَيْنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ، وَالصَّلَاةُ نُورٌ، وَالصَّدَقَةُ بُرْهَانٌ، وَالصَّبْرُ ضِيَاءٌ، وَالْقُرْآنُ حُجَّةٌ لَكَ أَوْ عَلَيْكَ، كُلُّ النَّاسِ يَغْدُو، فَبَايِعٌ نَفْسَهُ فَمُعْتِقُهَا أَوْ مُوبِقُهَا»

[صحيح] - [رواه مسلم] - [الأربعون النووية: 23]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی مالیك حارس كوڕی عاسمی ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله والحمد لله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکەن، ونوێژکردن نور وڕۆشناییە، وخێرکردن بەڵگەیە، وئارامگرتن ڕووناکیە، وقورئان بەڵگەیە بۆت یان لە دژت، هەموو خەڵکی بەیانی بەسەردا دێت: نەفسی خۆی دەفرۆشێت؛ یان ڕزگاری دەکات (لە دۆزەخ) یان تیا دەچێت (بەهۆی چوونە دۆزەخ)».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [الأربعون النووية - 23]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە پاکبوونەوەی دەرەکی -ئاشکرا- بریتیە لە دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن وئەمیش مەرجە بۆ قبوڵبوونی نوێژ. کاتێک دەفەرموێت: (-الحمد لله- تەرازووى چاکەکان پڕ دەکات)، وئەم زیکرە ستایشکردنی خواى گەورەیە بە سیفاتەکانی کامڵبوونی لەگەڵ ئەوپەڕی خۆشویستنی و بەمەزندانانى، ووتنی -سبحان الله- دانپێدانانە بەوەى خواى گەورە بەریئە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک وپاک وپیرۆزە، ئەم زیکرە دەکێشرێت لە ڕۆژی قیامەتدا بۆیە تەرازووی کردەوەکان پڕ دەکات. وکاتێک دەفەرموێت: (-سبحان الله والحمد لله-) ؛ ئەمە بەپاکدانانى خواى گەورەیە لە هەموو کەموکورتیەک و وەسفکردنیەتی بە کەماڵ وتەواوى بەو شێوەیەی شیاوی شکۆداریەتی لەگەڵ خۆشویستنی و بەگەورەدانانى کە هێندەی نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکاتەوە. و(نوێژ ڕۆشناییە) بۆ بەندە لە دڵی، وڕووی، ولە گۆڕەکەیدا ولە ڕۆژی قیامەت. و(خێرکردن بەڵگەیە) ؛ بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی باوەڕی ئیماندار، وجیای دەکاتەوە لە مونافیق کە خێر ناکات چونکە باوەڕی بە پەیمان پێدان لەسەری نیە. و(ئارامگرتن ڕۆشناییە)؛ بریتیە لە بەندکردنی نەفس لە توڕەیی وناڕەزایی دەربڕین وهەروەها گەرمی لەگەڵدایە، وەکو ڕۆشنایی خۆر ؛ چونکە سەختە بۆیە پێویستی بە جیهادکرنی نەفس هەیە وهەروەها بەندکردنی لەوەى نەفس حەزی پێی هەیە، بۆیە ئیماندار بەردەوام ڕۆشندار وهیدایەتدراوە ولەسەر ڕێگای ڕاست بەردەوامە، وئەمیش ئارامگرتنە لەسەر گوێڕایەڵی الله، ودوورکەوتنەوە لە سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى، وهەروەها ئارامگرتنە لەسەر ناڕەحەتیەکان وجۆرەکانى ناخۆشی لە دونیادا. و(قورئان بەڵگەیە بۆت)؛ ئەمیش بە خوێندنی وکردەوە پێکردنی، یان (بەڵگەیە لە دژت)؛ ئەمیش بە دوورکەوتنەوە لە خوێندنی یان کردەوەپێکردنی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە هەموو خەڵکی هەوڵدەدەن وبڵاو دەبنەوە وهەڵدەستن لە خەوەکانیان ودەردەچن لە ماڵەکانیان بۆ کردنی کاری جیاواز، تێیاندایە گوێڕایەڵی خواى گەورەیە بۆیە نەفسی خۆی دەرباز دەکات لە چوونە دۆزەخ، وتێیاندایە لادەدات لەمە وتووشی گوناهـ وتاوانەکان دەبێت بۆیە خۆی تووشی تیاچوون دەکات بەچوونە دۆزەخ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگی پاکبوونەوە ؛ ودوو جۆرە: 1/ دەرەکی (بە ئاشکرا -لە ئەندامەکان-) ئەمیش وەکو دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن، 2/ ناوەکی وناخی (بە نهێنی -لە دڵ وبیرکردنەوە ومەبەست-)ئەمیش وەکو تەوحید -یەک خوا پەرستی- وئیمان وکردەوەی چاک.
  2. گرنگی پارێزگاری کردن لە ئەنجامدانى نوێژەکان چونکە نوێژ کردن نور وڕۆشناییە بۆ بەندە لە دونیا وقیامەتدا.
  3. خێرکردن بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی ئیمان.
  4. گرنگی کردەوە کردن بە ڕێنماییەکانى قورئان و بەڕاستدانانى بۆئەوەى قورئان بەڵگە بێت بۆت نەک بەڵگە بێت لە دژت.
  5. نەفس ئەگەر سەرقاڵی نەکەیت بە پەرستن وگوێڕایەڵی خواى گەورە ئەوا سەرقاڵت دەکات بە تاوان وگوناهکردن.
  6. هەموو مرۆڤێک دەبێت کردەوە بکات؛ یان ئەوەتا خۆی دەرباز دەکات بە گوێڕایەڵی خواى گەورە، یان خۆی دەفەوتێنێت بە سەرپێچیەکان.
  7. ئارامگرتن پێویستی بە دان بەخۆدا گرتن وداواکردنی پاداشت هەیە وهەروەها ناڕەحەتی تێدایە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی داری سڕبی تاجیكی كينيارواندی مەجەری چیكی الموري الولوف ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر