عن النعمان بن بشير رضي الله عنه قال: سمعت النبي صلى الله عليه وسلم يقول: «إن الحلال بيِّن وإن الحرام بين، وبينهما أمور مُشْتَبِهَاتٌ لا يعلمهن كثير من الناس، فمن اتقى الشُّبُهات فقد اسْتَبْرَأ لدينه وعرضه، ومن وقع في الشبهات وقع في الحرام، كالراعي يرعى حول الحِمى يوشك أن يَرْتَع فيه، ألا وإن لكل مَلِك حِمى، ألا وإن حِمى الله محارمه، ألا وإن في الجسد مُضغة إذا صلحت صلح الجسد كله وإذا فسدت فسد الجسد كله ألا وهي القلب».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە، لە نێوانیان هەندێک شتی گوماناوی هەن کە زۆر لە خەڵکی نایزانێت، ئەوەی خۆی لە گومانەکان بپارێزێت ئەوا دین وکەسایەتی سەلامەت بووە، وئەوەی بکەوێـتە ناو گومانەکان (شوبوهاتەکان)؛ ئەوا حەرامی ئەنجامداوە، وەکو شوانێک کە مەڕەکانی لە دەوری خاکێکی قەدەغەکراودا دەلەوەڕێنێت هەر کاتێک لەوەدایە کە مەڕەکان بچنە ناو خاکە قەدەغەکراوەکەوە، وهەموو پادشایەک سنووری خۆی هەیە، وسنوورەکانی خوای گەورە بریتیە لە حەرامکراوەکان، ولە لاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە ئەگەر چاک بوو؛ ئەوا هەموو لاشە چاک دەبێت، وئەگەر خراپ بوو ؛ئەوا هەموو لاشە خراپ دەبێت ئەویش بریتیە لە دڵ».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

بنچینەیەکی گشتی: ئەوەی خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی حەڵاڵیان کردووە وئەوەی خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی حەرامیان کردووە، ڕوون وئاشکران، وترس لە سەر مسوڵمان لە شتە گوماناویەکانە (شوبوهاتەکانە)، ئەوەی واز لە شتە گوماناوییەکان بهێنێت ئەوا دینەکەی پارێزراوە بەهۆی دووربوونەوەی لە حەرام، وهەروەها کەسایەتیشی دەپارێزرێت لە قسەی خەڵکی چونکە ڕەخنەی لێ دەگرن ئەگەر شتە گوماناویەکە ئەنجامبدات. ئەوەی خۆی نەپارێزێت لە شتە گوماناوییەکان ئەوا خۆی تووشی ئەنجامدانی حەرام دەکات یان ئەوەتا کەسایەتی تووشی غەیبەت کردن دەبێت. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نمونەی داوە لە سەر ئەوەی کەسەی کە شتی گوماناوی ئەنجام دەدات وەکو شوانێک کە وشترەکانی یان مەڕەکانی لە نزیک ودەوری زەوییەک دەلەوەڕێنێت کە خاوەنی ئەو زەوییە خاکەکەى پاراستووە، وئاژەڵەکانی ئەو شوانە نزیکن لەوەی لەو شوێنە پارێزراوە بلەوەڕێن، وبە هەمان شێوە ئەوەی شتێکی گوماناوی ئەنجام دەدات ئەوا نزیک دەبێتەوە لە حەرامی ڕوون ونزیکە لەوەی تووشی ببێت. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بە ئەوەی کردووە کە کردەوە ئاشکراکان بەڵگەن لە سەر کردەوەکانی ناوەوە لە چاکە وخراپە، وڕوونی کردەوە بەوەی کە لە لاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە (ئەویش: دڵە) لاشە کردەوەى چاک دەکات بە چاکبوونی دڵ، ولاشە خراپ کردەوەى خراپ دەکات وتیا دەچێت بە خراپبوونی دڵ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری کردن بە ئەنجامدانی حەڵاڵەکان و وازهێنان لە حەرامکراوەکان وشوبوهاتەکان.
  2. شوبوهاتەکان حوکمێکی تایبەتیان هەیە، وبەڵگە هەیە لە سەریان کە هەندێک کەس دەتوانن لێیان تێبگەن وئەگەرچی لە زۆر کەسیش شاراوەیان حوکمەکانیان.
  3. هەرکەس خۆی نەپارێزێت لە شوبهە وگومان لە کار وکەسابەت وپیشە وهەموو مامەڵەکانی تریدا ئەوا کەسایەتی خۆی خستووەتە بەر مەترسی تانەلێدان لێی.
  4. ئاگادارکردنەوە وئامۆژگاری کردن بە چاککردن وگرنگیدان وبە گەورەدانانی پلەوپایەی دڵ، چونکە دڵ پێشەوای لاشەیە ئەگەر چاک بوو لاشە چاک دەبێت وئەگەر خراپ بوو لاشە خراپ دەبێت.
  5. دابەشکردنی شتەکان لە ڕووی حەرامیەتی وحەڵاڵێتییەوە بۆ سێ بەش: حەڵاڵی ئاشکرا وحەرامی ئاشکرا وشتی گوماناوی.
  6. پارێزگاری کردن لە فەرمانەکانی ئاینی ئیسلام و چاودێری کردنی پاراستنی کەسایەتی (مروءة) لەم کارەدا.
  7. داخستنی ئەو ڕێگایانەی کە دەبنە خۆی ئەنجامدانی خراپە وتاوان، وبەڵگەکان لە سەر ئەم کارەیش زۆرە لە شەریعەتدا.
  8. هێنانەوەی نمونەکان بۆ ڕوونکردنەوەی مانا شەرعیە زانستییەکان.