عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: «لو أنكم كنتم توَكَّلُون على الله حق توَكُّلِهِ لرزقكم كما يرزق الطير، تَغْدُو خِمَاصَاً، وتَرُوحُ بِطَاناَ».
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ئێوە تەوەکولتان هەبێت بە خوای گەورە وەکو پێویست، ئەوا ڕزقتان دەدات هەروەکو چۆن ڕزقی باڵندەکان دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچنە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێنەوە».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ڕێنمایی ئەوە دەکات کە دەبێت لە هەموو کاروبارەکانماندا پشت بە خوای گەورە ببەستین وتەوەکولمان تەنها بە ئەو بێت، حەقیقەت وڕاستی تەوەکول: پشت بەستن بە خوای گەورە لە هێنانی سوود ولابردنی زیان لە کاروبارەکانی ئاین ودونیا، چونکە ئەوەی دەبەخشێ ودەگرێتەوە وزیان وسوود دەگەیەنێت تەنها خوای گەورەیە، و لە سەر مرۆڤ پێویستە ئەو هۆکارانە بگرێتە بەر کە سوودی بۆ دەهێنێت وزیانی لە سەر لا دەدات لە گەڵ پشت بەستن وتەوەکول تەنها بە خوای گەورە، خودا دەفەرموێت: {وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ} واته: {وھەر کەسێك پشت بەخودا ببەستێت ئەوە خودای بەسە،}، {وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُتَوَكِّلُونَ} واته: {دەبا خۆسپێران پشت ھەر بە خوا ببەستن}, هەر کاتێک مرۆڤ بەم شێوەیە بوو ئەوا خوای گەورە ڕزقی دەدات هەروەکو چۆن ڕزقی باڵندە دەدات کە بەیانیان دەردەچێت بە سکی برسیەوە وئێواران دەگەڕێتەوە بە سکی تێرەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵی تەوەکول (پشت بەستن بە خودا)، کە یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکانی هێنانی ڕزق.
  2. تەوەکول کردن بە خودای گەورە واتای ئەوە نییە کە هیچ هۆکارێک بەکارنەهێنێت، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کردووە کە تەوەکولی ڕاستەقینە پێچەوانەی دەرچوونی بەیانیان وئێوارانی مرۆڤ نییە بۆ داواکردنی ڕزق.
  3. گرنگیدانی شەریعەت بە کردەوەکانی دڵ، چونکە تەوەکول کردن بە خودای گەورە کرداری دڵە.
  4. تەوەکول کردن بە خودای گەورە هۆکارێکی واتاییە (مەعنەوییە) بۆ هێنانی ڕزق، وئەمەش پێچەوانەی ئەنجامدانی هۆکارە هەستپێکراوەکان نییە.
  5. تەوەکول کردن بە خوای گەورە لە هەموو داوا کردنەکاندا ڕێگەپێدراوە، وئەمە لە واجباتەکانی ئیمانە، خوای گەورە دەفەرموێت: {وَعَلَى اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ} واتە: {وھەر تەوەکول بکەن وپشت ببەستن بە خودا، ئەگەر ئێوە باوەڕِدارن}.
زیاتر