عن أبي هريرة رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «الصلوات الخمس، والجمعة إلى الجمعة، ورمضان إلى رمضان مُكَفِّراتٌ لما بينهنَّ إذا اجتُنبَت الكبائر».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: « پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێنج نوێژە فەرزەکە دەبنە هۆی سڕینەوەی ئەو تاوانانەی لە نێوانیاندا ئەنجامدەدرێت ئەمیش (تاوانە بچووکەکان) دەگرێتەوە بەڵام (تاوانە گەورەکان) پاش تەوبەکردن دەسڕێنەوە، وبەهەمان شێوەی نوێژی هەینی بۆ نوێژی هەینیەکەی تر، وبە هەمان شێوە ڕۆژووگرتنی ڕەمەزان بۆ ڕەمەزانی داهاتوو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەنجامدانی ئەم واجبانە بە جوانترین وتەواوترین شێوە هۆکارن بۆ لێخۆشبوونی خوای گەورە لەو تاوانە بچووکانەی لە نێوان ئەم پەرستنانە ئەنجامدەدرێت؛ ئەمیش لە فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە بەرامبەر بەندەکانی.
  2. دابەشبوونی تاوانەکان بۆ سەر تاوانە بچووکەکان وتاوانە گەورەکان.