عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ وَعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنهما عَنِ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم قَالَ:
«مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ وَلَا وَصَبٍ وَلَا هَمٍّ وَلَا حُزْنٍ وَلَا أَذًى وَلَا غَمٍّ حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا إِلَّا كَفَّرَ اللهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 5641]
المزيــد ...

لە ئەبی سەعیدی خودری وئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی: هیلاک بوونێک یان نەخۆشیەک یان خەفەت ودڵتەنگیەک یان ئازار وناڕەحەتیەک بێت یان هەتا تەنانەت ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا ؛ ئەوا بەهۆی ئەوانەوە خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 5641]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەوەی تووشی مسوڵمان دەبێت لە نەخۆشی وغەم وخەفەت وناڕەحەتی وكارەسات وترس وبرسێتی -تەنانەت ئەگەر دڕكێكیش بچێت بەپێیدا وتووشی ئازاری بكات-، ئەمانە دەبنە هۆی كەفارەت بۆ گوناهەكانی ودەیسڕنەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی فەزڵ وڕەحمەتی خوای گەورە بە بەندەكانی ؛ ئاماژە بۆی لێرەدا بەوەیە لێیان خۆشدەبێت بەكەمترین زیان كە تووشیان دەبێت.
  2. دەبێـت مسوڵمان بەهیوای پاداشتی الله بێت؛ كاتێك تووشی هەر ناڕەحەتی وكارەساتێك دەبێت، وهەروەها ئارام بگرێت لەسەر هەموو دژواریەكی بچووك وگەورە ؛ بۆئەوەی پلەی بەرز بێتەوە وپەروەردگاری لە گوناهەكانی خۆش بێت.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (56)
زیاتر