لیستی فەرموودەکان

ئەو کەسەی پێداویستیەکانی بێوەژن وهەژار جێبەجێدەکات وەکو کەسی موجاهید وتێکۆشەر وایە لە پێناو خوای گەورە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وگۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانیکردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەهۆی ئەوانەوە خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی دەربچێت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی ئەوا دەرچوونەکەی لە پێناو خوای گەورەیە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر ئێوە تەوەکولتان بە خوای گەورە وەکو پێویست بێت، ئەوا ڕزقتان دەدات هەروەکو چۆن ڕزقی باڵندەکان دەدات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەندەیەک تاوانێکی کرد، و ووتی: ئەی پەروەردگار لە تاوانەکەم خۆش بە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو چاکە کارییەک خێرە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی بپچڕێنێت ناچێتە بەهەشتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک حەز دەکات ڕزقی زۆر وفراوان بێت، وتەمەنی درێژتر بێت؛ ئەوا با پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نزا کردن (دوعاکردن وپاڕانەوە) عیبادەت وپەرستنە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ شتێک لای خوای گەورە بەڕێز نییە وەکو نزا کردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی بڵێت: (لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ، وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)^ دە جار، وەکو ئەوەیە وایە چوار نەفسی ڕزگار کردبێت لە نەوەکانی ئیسماعیل
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تێگەیشتووی دەکات لە دیندا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بمرێت و هیچ هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار نەدابێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وهەرکەسێک هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە پیاوێک جیادەکاتەوە لە ئومەتەکەم لەپێش هەموو خەڵکی لەڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر بانگبێژ بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، ویەکێکتان بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پەروەردگاری مەزن دەفەرموێت: نوێژم لە نێوان خۆم وبەندەکەم دابەشکردووە بۆ دۆ دووبەش، وئەگەر بەندەکەم داواى هەرشتێکم لێبکات ؛ پێی دەبەخشم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من ئێوەم سوێند نەدا بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەتێک لەسەرتان، بەڵام جبریل پێمی ڕاگەیاند کە خودای گەورە شانازی بە ئێوەوە دەکات لە لای فریشتەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ڕێز بگرن وگرنگی بدەن بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش بە ڕێزگرتن وگرنگیدان بە ئەهلی بەیت [بنەماڵە وخێزانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-]
عربي ئینگلیزی ئۆردی
شەرم کردن هیچ شتێک ناهێنێت جگە لە خێر نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە دەفەرموێت: هیچ شتێک بۆ بەندەکەم نییە ئەگەر ڕۆحی خۆشەویستەکەیم کێشا جگە لە بەهەشت نەبێت؛ ئەگەر ئەو ئارام بگرێت وداوای پاداشت بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بگەڕێوە بۆ لای دایک وباوکت وهاوەڵی چاک بە بۆیان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات ؛ پارەیەکە بۆ منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو الله (لە جیهاددا)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
گۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانی کردن وکۆبوونەوە، وماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وسەلام کردنی ئێوە بە من دەگات ئەگەر لە هەر شوێنێک بن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو دێن وەکو ئەم دووانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ناچنە بەهەشتەوە هەتاوەكو ئیمان دەهێنن، وئیمان ناهێنن هەتاوەكو یەکترتان خۆش دەوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو الله
عربي ئینگلیزی ئۆردی
شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
والله ئەگەر خوای گەورە بە هۆی تۆوە هیدایەتی یەک کەس بدات باشترە بۆ تۆ لە وشترە سوورەكان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا نازانیت کە ئیسلام هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وکۆچ کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وحەج کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
تەقوای خوای گەورە بکەن، وپێنج نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، ولە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بگرن، وزەکاتی ماڵەکانتان (سامانەكانتان) دەربکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ هەندێك (کردەوە) کە بە هۆیانەوە خوای گەورە لە تاوانەکان خۆشدەبێت وپلەتان بەهۆیانەوە بەرز دەکاتەوە؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا خێرترین وباشترین کردەوەتان پێ بڵێم، کە پاکترین وبە بەرەکەتترینیانە لای پەروەردگارتان، هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانتانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا»، ووترا: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی بگات بە دایك وباوكی یەکێکیان یان هەردووکیان لە کاتی بەتەمەن بوونیاندا ؛ (و بەهۆی خزمەتکردنیان) نەچێتە بەهەشتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
موفەریدەکان پێش کەوتن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لەو شەوەی کە شەوڕەویم پێکرا (ليلة إسراء) گەیشتم بە ئیبراهیم، پێی فەرمووم: ئەی موحەمەد لە منەوە سەلام بگەیەنە ئومەتەکەت، وپێیان بفەرمە: کە بەهەشت خۆڵ وخاکەکەی نەرم وجوانە، وئاوەکەی پاک وسازگارە، وشوێنکی پان وفراوانە، وچاندنی دارەکانی ناوی بە وتنی: (سُبْحَان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر)ە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر بەو شێوە بیت کە باست کرد، وەکو ئەوە وایە لمیان دەرخوارد بدەیت، وهێشتا لە لایەن خوای گەورەوە یارمەتی وپشتیوانت بۆ هەیە لە بەرامبەر ئەوان ئەگەر تۆ هەر بەو شێوەیە بیت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشن ولەو شوێنەدا یادی خودا نەکەن، ئەوا وەکو ئەوە وایە لەسەر سفرەی لاکی گوێدرێژێکی تۆپیو هەستا بن، ولە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمانی وحەسرەت بۆ ئەوانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێم خۆش نییە کە بە قەد شاخی ئوحود ئاڵتونم هەبێت وسێ شەو بەسەرمدا تێپەڕ ببێت وهیچ دینارێکی لە لام مابێت، مەگەر ئەوەندە نەبێت کە قەرزەکانی پێ بدەمەوە، ئەوە نەبێت؛ ئەوا دەیبەخشمە بەندەکانی خوای گەورە بە ئەملا وبە ئەولادا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ شایستەترە بۆ ئەوەی کە هاوەڵی چاک بم بەرامبەری؟ فەرمووی: دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان لەوان خوارتر لە ڕووی نزیکی خزمدارییەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا، ئەویش فەرمووی: ئەگەر ویستت بە ڕۆژوو بە، وئەگەر ویستت بیشکێنە (بە ڕۆژوو مەبە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا خوای گەورە هەندێک شتی دانەناوە کە بە هۆیانەوە خێر وچاکە بکەن: هەموو تەسبیح کردنێک خێر وچاکەیە، هەموو تەکبیر کردنێک خێر وچاکەیە، هەموو حەمد کردنێک خێر وچاکەیە، هەموو تەهلیل کردنێک خێر وچاکەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا شەریعەتەکانی (فەرمانەکانی) ئیسلام لەسەرمان زۆر بوون، فەرمانێکمان پێ بڵێ کە دەستی پێوە بگرین کە هەموو کردەوەیەکی خێری تێدا بێت؟ فەرمووی: زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی خوای گەورەی بەرز وشکۆدار
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک ناڕەحەتيەک لابدات لەسەر ئیماندارێک لە ناڕەحەتیەکانی دونیا؛ ئەوا خواى گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانى قیامەتی لەسەر لادەدات، وئەوەى ئاسانکاری بکات بۆ قەرزدارێک یان هەژارێک؛ ئەوا خواى گەورە ئاسانکاری بۆ دەکات لە دونیا وقیامەتدا، وئەوەى هەڵەی مسوڵمانێک بپۆشێت؛ ئەوا خواى گەورە هەڵەکانى دەپۆشێت لە دونیا وقیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی خەڵکینە، تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە وداوای لێخۆشبوونی لێبکەن، من لە ڕۆژێکدا سەد جار تەوبە دەکەم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پەرستن لە سەردەمی فیتنەدا وەکو کۆچکردنە بۆ لای من
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا پێت بڵێم خۆشەویستترین وتە چییە لای خواى گەورە؟ بە دڵنیاییەوە خۆشەویستترین وتە لای خواى گەورە بریتیە لە: ( سبحان الله وبحمدە )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە، ئەگەر گوناهـ وتاوان نەکەن؛ ئەوا خواى گەورە ئێوە دەمرێنێت، وپاشان کەسانێک دێن کە گوناهـ وتاوان دەکەن، ودەستبەجێ داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە دەکەن؛ بۆیە لێیان خۆش دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە دەفەرموێت: من لەگەڵ بەندەکەمدام ئەگەر زیکر ویادی من بکات ولێوەکانی بجووڵنێت بە یادکردنم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە بیسەر نەبوو بۆ شتێک هێندەی بیستن بۆ پێغەمبەرێک بە دەنگێکی خۆش وئاوازەوە قورئان بخوێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە ئێمە نییە ئەو کەسەی قورئان بە دەنگێکی ئاواز وخۆشەوە نەخوێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە ڕەوشتی جوان ببەخشێت بە کەسێک کە شتێکی لێمان بیست وەکو خۆی بیگەیەنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
چەند فەرموودەیەک سەبارەت بە فەزڵی کۆڕ ودانیشتنەکانى زیکرکردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خودا دەفەرموێت: ئەگەر بەندەکەم ویستی خراپەیەک بکات؛ ئەوا لەسەری مەینووسن هەتا ئەنجامی دەدات، ئەگەر ئەنجامیدا ئەوا وەکو خۆی بینووسن، وئەگەر لە پێناو من وازى لێهێنا؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ بنووسن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەمە وەسفی خێر وچاکەیتان کرد، بۆیە بەهەشتی بۆ مسۆگەر کرا، وئەوی تر وەسفی شەڕ وخراپەیتان کرد، بۆیە دۆزەخی بۆ مسۆگەر کرا، ئێوە شاهێدیدەری خودان لەسەر زەوی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى قورئان دەخوێنێت وبەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە، وئەوەى قورئان دەخوێنێت بەڵام زمانی دەگیرێت وقورسە لەسەری؛ ئەوا ئەم کەسە دوو هێندە پاداشتی بۆ هەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خودا نەوەد ونۆ ناوی هەیە، هەرکەسێک لەبەریان بکات دەچێتە بەهەشتەوە، وخودا تاکە وتاکی خۆشدەوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرپیاوێک بەشداری بەدر وحودەیبیەی کردبێت؛ ناچێتە دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەم دووانە گەورە وسەرداری بەتەمەکانی ئەهلی بەهەشتن، لە یەکەم مرۆڤەوە هەتا کۆتا مرۆڤ، جگە لە پەیامبەران وپێغەمبەران (نێردراوەکان) نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ شایستەترە بۆ ئەوەی بەرامبەری چاکەکار بم؟ فەرمووی: دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان لە ئەوان خوارتر لە ڕووی نزیکی خزمدارییەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بگەڕێوە بۆ لایان وداوای مۆڵەتیان لێبکە، ئەگەر مۆڵەتیان پێدایت؛ ئەوا جیهاد ئەنجامبدە، ئەگەر نا؛ ئەوا چاکەکار بە بەرامبەریان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا وازم لە هیچ تاوانێکی بچووک وگەورە نەهێناوە -هەموویم کردووە-، فەرمووی: «ئایا شاهێدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کردەوەکان شەش (جۆرن) وخەڵکی چوار (جۆرن)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە نیشانەکانى قیامەت ئەوەیە کە زانستی -شەرعی- هەڵدەگیرێت -نامێنێت-، ونەزانین زۆر دەبێت، وزیناکردن زۆر دەبێت، ومەی خواردنەوە زۆر دەبێت، وپیاوان کەم دەبنەوە، وئافرەتان زۆر دەبن هەتاوەکو بە پەنجا ئافرەت یەک پیاو کاروگوزەرانیان بەڕێوە دەبات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی شتێکی کرد، وفەرمووی: «ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست^ نامێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فێری زانست مەبن بۆئەوەى شانازی پێوە بکەن لە لای زانایان، ونە بۆئەوەى مشتومڕی پێوە بکەن لەگەڵ نەفامەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە نمونەیەکی بۆ چواندوین کە ڕێگایەکی ڕاستە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا یەکێکتان حەز دەکات ئەگەر گەڕایەوە بۆ ماڵەوە سێ وشتری قەڵەوی ئاوسی دەست بکەوێت؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بە ئەو کەسەی کە پابەندی قورئان بووە دەووترێت: بخوێنە وبەرز ببەرەوە (لە پلەکاندا)، و(قورئان) بخوێنە هەروەکو چۆن دەتخوێند لە دونیادا، پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتە کە دەیخوێنیت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دە ئایەت لە قورئان فێردەبوون لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، فێری دە ئایەتی تر نەدەبوون هەتاوەکو دەیانزانى چ لەم دە ئایەتە هەیە لە زانست وکردەوە کردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بڵێ: لا إله إلا الله، بەهۆیەوە شاهێدیت بۆ دەدەم لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر گوێ بیستی بانگ بێژ بون ئەوا ئەوە بڵێن کە ئەو دەیڵێت پاشان سەڵاتم لەسەر بدەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک بۆ سەرئاو کردن دەچووە، من وگەنجێکی خزمەتکاری کوندەیەکی ئاو ودار گۆچانێکمان بۆی ھەڵدەگرت؛ بە ئاوەکە خۆی پاک دەکردەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە ئاماژەکانى بە مەزندانانى خواى گەورە: ڕێزلێنان لە پیاوی ڕیش سپی مسوڵمان، وهەڵگری قورئان نە زێدەڕەوی تـێدا دەکات ونە پشت گوێی دەخات، وڕێزلێنان لە دەسەڵاتداری دادپەروەر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بینیم بەرەو ئاراستەی تر جگە لە ئاراستەی قیبلە نوێژت دەکرد؟ ئەویش ووتی: ئەگەر ئەوە نەبێت کە پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە نوێژی دەکرد؛ ئەوا منیش بەم شێوەیە نوێژم نەدەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من ئەنساڕەکانم بینی هەندێک کردەوەیان دەکرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش ئەوە سوێندم لەسەر نەفسی خۆم خوارد ئەگەر لەگەڵ هەریەکێکیان بم ئەوا دەبێت خزمەتی بکەم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مرۆڤ لەگەڵ ئەو کەسانەدایە کە خۆشیانی دەوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوی تریان کاری دەکرد بۆ ئەوەى بژێوی ژیانی دەستبکەوێت، جارێکیان ئەوەیان کە کاری دەکرد سکاڵای هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی براکەى، لەوێدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەوەیە تۆ بەهۆی ئەوەوە بژێویت دەستبکەوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە بەهۆی ئەو کردەوەیە بەهەشتی بۆی واجبکرد، یان بەهۆی ئەو کردەوەیە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خێزانەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەموويان لەلای بوون، فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- ڕووی تێکردین وھات بۆ لامان، ڕۆیشتنەکەی (ڕێکردنەکەى) هیچ جیاواز نەبوو لە ڕۆیشتنى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
غیرەتم لە هیچ یەکێک لە هاوسەرەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەکردووە وەکو غیرەت کردنم لە خەدیجە -ڕەزاى خواى لێبێت-، هەرگیز ئەوم نەبینی بوو، بەڵام زۆر باسی دەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نزای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی لە کاتی ئامادە نەبوونی؛ وەڵام دەدرێتەوە، لە لای سەری فریشتەیەک وەستاوە وپێی سپێرداوە، ئەگەر هەر نزایەکی خێر بۆ براکەى بکات، فریشتە سپێردراوەکە دەڵێت: ئامین، هەمان شت بۆ تۆیش بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من باشترین هەوڵدەدەم بۆ ئەوەى پێشنوێژیتان بۆ بکەم بە هەمان ئەو شێوەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ ئێمە ئەنجامدەدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر بەندەى مسوڵمان یان ئیماندار دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن، یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئێوە هەندێک کردەوە دەکەن لە لاتان لە موو بچووکترە، بەڵام ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تاوانە ڕوخێنەرەکانمان دادەنان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئێوە لە پاش من مافتان دەخورێت، بۆیە ئارامبگرن هەتاوەکو بە من دەگەن لەسەر گۆلاوەکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دوو پیاو لە هاوەڵان لە لای پێغەمبەرەوە دەرچوون -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوێکی تاریکدا ودوو شتیان لەگەڵدا بوو لە نێو دەستیان وەکو چرا وابوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دایکی ئەنەس پێی ووت: نێهنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هیچ یەکێک باس نەکەیت، ئەنەس ووتی: والله ئەگەر بۆ یەکێک باسی بکەم ئەوا بۆ تۆ باسم دەکرد ئەی سابت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
چل سیفەت هەیە: باشترینیان پێدانى بزنێک بۆ دۆشین، وهەرکەسێک کردەوە بکات بە هەریەکێک لەو سیفەتانە، هیوای پاداشت بێت وباوەڕی هەبێت بەوەى پاداشتەکەى پێدەبەخشرێت؛ ئەوا خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کەم کردەوەى ئەنجامدا بەڵام پاداشتی زۆری پێبەخشرا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نزیکترینی خەڵکی لە خواى گەورە ئەوانەن کە لە سەرەتادا سەلام دەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خێرترین خەڵکی ئەو کەسەیە تەمەنی درێژ بێت وکردەوەکانى چاک بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لەوەیە کەسێکی (قژ) شێواو و (جل) تەپ وتۆزاوی کە لە پێش دەرگاکاندا دوور دەخرێتەوە، ئەگەر سوێند بخوات لەسەر ئەوەی خواى گەورە شتێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێ دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک پرسیاری هەرشتێکی بکردایە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، نەیدەفەرموو: نەخێر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک شتێک خەرج بکات وبیبەخشێت لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا بە حەوت سەد هێندە (پاداشتی) بۆ دەنووسرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نمونەى من وئەوەى پێی نێردراوم لە هیدایەت (ڕێنموێنی) وزانست وەکو بارانێکی بەلێزمە وایە کە ببارێت بەسەر زەویەکدا، هەندێک شوێن خاکی باش ونەرمی لێیە، بۆیە ئاوەکە هەڵدەمژێت سەوزایی وگژوگیای زۆری لێدەڕوێت، وخاکی وا هەیە ڕەقە، ئاوەکە لە خۆ دەگرێت، بۆیە خەڵکی لێی سوودمەند بوون؛ خواردیانەوە وبەکاریان هێنا بۆ ئاودانى ئاژەڵەکان وبەرووبومەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی کۆمەڵی ئەنساڕ، ئایا کاتێک هاتم بۆ لای ئێوە گومڕا نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە هیدایەتی ئێوەى دا؟ ئایا ناکۆک نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە تەبایی خستە نێوانتانەوە؟ ئایا هەژار نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە دەوڵەمەندی کردن؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا پلەوپایەى ئەهلی بەدر چۆنە لە لای ئێوە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە باشترینی مسوڵمانانن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر قەدێکی دارخورما دەوەستا لە کاتی وتاردا، کاتێک مینبەرێکی بۆ دانرا، گوێمان لێبوو کە قەدی دارخورماکە دەنگێکی لێوە دێت وەکو دەنگی وشتر، هەتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (لەسەر مینبەرەکە) دابەزی ودەستی لەسەری دانا (بۆیە) بێدەنگ بوویەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ڕازیبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ ڕازیبوونی خواى گەورە، وتوڕەبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ توڕەبوونی خواى گەورە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
( الباقیات الصالحات ) بریتیە لە : ( لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَسُبْحَانَ اللَّهِ، وَاَللَّهُ أَكْبَرُ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إلَّا بِاَللَّهِ )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ کردەوەیەکی نەوەى ئادەم ڕزگاری ناکات لە سزای خواى گەورە وەکو یادی خواى گەورە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پارە بە بەخشین کەم ناکات، وهەربەندەیەک ستەمێکی لێبکرێت وئارام بگرێت لەسەر ستەمەکە ئەوا خواى گەورە زیاتر شکۆداری دەکات، و هەربەندەیەک دەرگای داوا کردن (لە خەڵکی) بکاتەوە ئەوا خواى گەورە دەرگای هەژاری لەسەر دەکاتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فەزڵ وپلەبەرزی زانا بەسەر عابیدەوە وەکو فەزڵ وپلەبەرزی منە بەسەر نزمترین کەس لە ئێوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر مسوڵمانێک لە بەیانیدا سەردانى برایەکی مسوڵمان بکات (کە نەخۆشە)؛ ئەوا حەفتا هەزار فریشتە نزای بۆ دەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک ڕێگایەک بگرێتە بەر بۆ فێربوونی (زانستی شەرعی)؛ ئەوا خواى گەورە ڕێگایەکی چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر بەندەکەم (هێندەى) بستێک لە من نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەى) باڵێک لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) باڵێک لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەی) دوو باڵ لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر بە ڕێ کردن بۆ لای من بێت؛ ئەوا من بە هەروەلە بۆ لای ئەو دێم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک بە لای لقە دارێکدا تێپەڕ بوو لەسەر ڕێگایەک، ووتی: والله ئەمە لادەدەم (لەسەر ڕێگای) مسوڵمانان بۆئەوەى ئازاریان نەدات، بۆیە کرایە نێو بەهەشتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر ئافرەتێک لە ئێوە سێ منداڵی بمرێت؛ دەبن بە داپۆشەری لە ئاگری دۆزەخ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر یەکێک لە مسوڵمانان سێ منداڵی بمرێت؛ ئاگری بەر ناکەوێت مەگەر جێبەجێکردنی سوێندەکە نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەواڵم پێبدە سەبارەت بە پیاوێک کردەوەى چاک دەکات، وخەڵکی بەهۆیەوە ستایشی دەکەن؟ فەرمووی: ئەوە موژدەى بەپەلەیە بۆ ئیماندار
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا شەرم نەکەم لە پیاوێک؛ فریشتەکان شەرمی لێدەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
قورئان بخوێنن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت دەکات بۆ هاوەڵانی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە کینانەى هەڵبژارد لە نەوەکانى ئیسماعیل، وقوڕەیشی هەڵبژارد لە کینانە، وبەنی هاشمی هەڵبژارد لە قوڕەیش، ومنی هەڵبژارد بە نێو بەنی هاشمدا، من سەید وگەورەی نەوەکانى ئادەمم بە بێ شانازیەوە، ویەکەم کەسم زەویم لەسەر لەت دەکرێت، ویەکەم کەسم شەفاعەت دەکەم ویەکەم کەسم شەفاعەتەکەم قبوڵ بکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فاتیمە بەشێکە لە من، هەرکەسێک ئەو توڕە بکات؛ منی توڕە کردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو ئومەتێک خاوەن سپاردە وئەمانەتێکی هەیە، وخاوەن ئەمانەت وسپاردەی ئێمە -ئەی ئومەت- ئەبو عوبەیدەى جەڕاحە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو پێغەمبەرێک حەواریەکی -پشتیوانێکی- هەیە، وحەواری من زوبەیرە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
زوبەیر کوڕی پورمە، وپشتیوانی (حەواری) منە لە نێو ئومەتەکەم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو ڕۆژی تایبەت کردبوو بۆ عائیشە، ڕۆژەکەى خۆی وڕۆژی سەودە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە کۆتا نەخۆشیدا کە تێیدا کۆچی دواییکرد؛ پرسیاری دەکرد ودەیفەرموو: من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، من لە کوێ دەبم سبەینێ؟، مەبەستی ئەو ڕۆژە بوو کە لە لای عائیشە دەمێنێتەوە، بۆیە خێزانەکانى ڕوخسەتیان پێیدا لە هەر شوێنێک بێت کە خۆی دەیەوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی