+ -

عَنْ مَعْقِلِ بْنِ يَسَارٍ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«الْعِبَادَةُ فِي الْهَرْجِ كَهِجْرَةٍ إِلَيَّ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2948]
المزيــد ...

لە مەعقیلی کوڕی یەسارەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پەرستن لە كاتی فیتنەدا وەکو کۆچکردنە بۆ لای من».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2948]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی خەڵكی دەكات بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان ودەستگرتن پێیانەوە؛ لەكاتی فیتنە وكوشتن وپشێوی وپاشاگەردانی، وپاداشتی ئەم دەستگرتنە بە بەندایەتی کردنەوە وەكو كۆچكردنە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە خەڵكی لەو كاتانەدا بێ ئاگان لە پەرستنەكان، وسەرقاڵن بە شتی ترەوە، وتەنها خەڵكانێكی كەم خۆیان بۆ پەرستنەكان یەكلایی دەكەنەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان وگەڕانەوە بۆ لای الله لە ڕۆژگاری فیتنەدا؛ بۆئەوەى خۆی بپارێزێت لە فیتنە وتاقیکردنەوە وشەڕ وخراپە.
  2. ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپلە وپایەى پەرستن لە کاتی فیتنە وبێ ئاگایی خەڵكیدا.
  3. پێویستە مسوڵمان دوور بكەوێتەوە لە شوێنی فیتنە وبێ ئاگایی.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر