فەزڵەکانی کردەوە چاکەکان

30لیستی فەرموودەکان

لیستی فەرموودەکان 30

ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وگۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانیکردن
پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان
هەموو چاکە کارییەک خێرە
هەرکەسێک حەز دەکات ڕزقی زۆر وفراوان بێت، وتەمەنی درێژتر بێت؛ ئەوا با پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت
خوای گەورە دەفەرموێت: هیچ شتێک بۆ بەندەکەم نییە ئەگەر ڕۆحی خۆشەویستەکەیم کێشا جگە لە بەهەشت نەبێت؛ ئەگەر ئەو ئارام بگرێت وداوای پاداشت بکات
باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات ؛ پارەیەکە بۆ منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو الله (لە جیهاددا)
هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد
چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای الله؟ فەرمووی: «نوێژ کردن لەکاتی خۆی»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک» ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «جیهاد وتێکۆشان لە پێناو الله
ئایا نازانیت کە ئیسلام هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وکۆچ کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وحەج کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە؟
تەقوای خوای گەورە بکەن، وپێنج نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، ولە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو بگرن، وزەکاتی ماڵەکانتان (سامانەكانتان) دەربکەن
ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ هەندێك (کردەوە) کە بە هۆیانەوە خوای گەورە لە تاوانەکان خۆشدەبێت وپلەتان بەهۆیانەوە بەرز دەکاتەوە؟
ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە
ئەمە وەسفی خێر وچاکەیتان کرد، بۆیە بەهەشتی بۆ مسۆگەر کرا، وئەوی تر وەسفی شەڕ وخراپەیتان کرد، بۆیە دۆزەخی بۆ مسۆگەر کرا، ئێوە شاهێدیدەری خودان لەسەر زەوی
پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى لەسەریدایە
خواى گەورە بەهۆی ئەو کردەوەیە بەهەشتی بۆی مسۆگەر كرد، یان بەهۆی ئەو کردەوەیە لە دۆزەخ ڕزگاری کرد
چل سیفەت هەیە: باشترینیان پێدانى بزنێک بۆ دۆشین، وهەرکەسێک کردەوە بکات بە هەریەکێک لەو سیفەتانە، هیوای پاداشت بێت وباوەڕی هەبێت بەوەى پاداشتەکەى پێدەبەخشرێت؛ ئەوا خواى گەورە دەیکاتە بەهەشتەوە
لەوەیە کەسێکی (قژ) شێواو کە لە پێش دەرگاکاندا دوور دەخرێتەوە (پاڵی پێوە دەنرێت)؛ ئەگەر سوێند بخوات لەسەر ئەوەی خواى گەورە شتێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات
ئەگەر بەندەکەم (هێندەى) بستێک لە من نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەى) باڵێک لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) باڵێک لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەی) دوو باڵ لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر بە ڕێ کردن بۆ لای من بێت؛ ئەوا من بە هەروەلە بۆ لای ئەو دێم
کاتێک پیاوێک بەسەر ڕێگایەکدا ڕێی دەکرد؛ لقێک (داری) دڕکی بینی لەسەر ڕێگاکەدا، و لەسەر ڕێگاکە لایدا؛ بۆیە خواى گەورە سوپاسی کرد ولێی خۆشبوو
هەواڵم پێبدە سەبارەت بە پیاوێک کردەوەى چاک دەکات، وخەڵکی بەهۆیەوە ستایشی دەکەن؟ فەرمووی: ئەوە موژدەى بەپەلەیە بۆ ئیماندار
خودای گەورە ناخەوێت، و شیاو نییە بۆی کە بخەوێت
من لە هەمووتان زیاتر لە خودا دەترسم و لە هەمووتان باشتر خودا دەناسم
پەرستن لە كاتی فیتنەدا وەکو کۆچکردنە بۆ لای من
هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە