عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما قال: ما سُئل رسول الله - صلى الله عليه وسلم- شيئا قطُّ، فقال: لا.
وعن أنس رضي الله عنه قال: ما سئل رسول الله صلى الله عليه وسلم على الإسلام شيئا إلا أعطاه، ولقد جاءه رجل، فأعطاه غنما بين جبلين، فرجع إلى قومه، فقال: يا قوم، أسلموا فإن محمدا يعطي عطاء من لا يخشى الفقر، وإن كان الرجل ليسلم ما يريد إلا الدنيا، فما يلبث إلا يسيرا حتى يكون الإسلام أحب إليه من الدنيا وما عليها.
[صحيح] - [حديث جابر متفق عليه ، وحديث أنس رواه مسلم]
المزيــد ...
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: « هەرکەسێک پرسیاری هەرشتێکی بکردایە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، نەیدەفەرموو: نەخێر». لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: « هەرکەسێک پرسیاری هەرشتێکی بکردایە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەوا پێی دەبەخشی، وپیاوێک هات ئەوەندە پەزی پێی بەخشی هێندەى نێوان دوو شاخ بوو، (پیاوەکە) گەڕایەوە بۆ لای قەومەکەی ووتی: ئەی قەوم، ببن بە مسوڵمان موحەمەد کەسێکە بەخشینێک دەبەخشێت لە هەژاری ناترسێت، وکەسی وا هەبوو تەنها بۆ دەستکەوتی دونیا مسوڵمان دەبوو، بەڵام پاش ماوەیەک ئیسلام لە لای خۆشەویستتر بوو لە هەموو دونیا وئەوەى تێیدایە».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
واتاى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرکەسێک پرسیاری هەرشتێکی لێبکردایە نەیدەفەرموو: (نەخێر)، بەڵکو هەرچیەکی بووایە پێی دەبەخشی، ئەگەر نەیبووایە ئەوا وتەیەکی جوانى پێ دەفەرموو، ئەمیش بۆ جێبەجێکردنی فەرمانى خواى گەورە کە دەفەرموێت: {وَأَمَّا ٱلسَّآئِلَ فَلَا تَنْهَرْ} [الضحى: 10] واتە: {وە ھەڵمەشاخێ بە پرسیارکەر (ھەژارو سواڵکەر) دا}. لە گێڕانەوەیەکدا ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (أنه -صلى الله عليه وسلم- كان رحيما، فكان لا يأتيه أحد إلا وعَدَه وأَنَجَزَ له إن كان عنده) [رواه البخاري في الأدب المفرد] واته : (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر بە ڕەحم وبەزەیی بوو، ئەگەر هەریەکێک بهاتایە بۆ لای پەیمانی پێدەدا وپەیمانەکەى جێبەجێ دەکرد ئەگەر شتێکی هەبووایە کە پێی ببەخشێت). ولە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش داواى لە خێزانەکانى کرد -بۆ ئەوەى شتێکی بۆ ئامادە بکەن- ئەوانیش ووتیان: تەنها ئاومان هەیە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من يَضُمُّ أو يُضِيفُ هذا» واتە: «کێ میوانداری ئەم پیاوە دەکات؟») [رواه البخاري]. وهەروەها لە گێڕانەوەیەکی تردا سەهلی کوڕی سەعد -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (ئافرەتێک هات وپۆشاکێکی هێنا ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەمەم بە دەستی خۆم چنیووە بۆ ئەوەى تۆ بیپۆشیت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پۆشاکەکەى وەرگرت؛ پێویستی بوو، ودەرچوو بۆ لامان و لەبەری کرد لە بەشی نیوەى خوارەوەى لاشەی، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، بیبەخشە بە من بۆ ئەوەى بیپۆشم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ»، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دانیشتنێکدا هەندێ دانیشت، وپاشان گەڕایەوە -بۆ ماڵەوە-، جلەکەى پێچایەوە وناردی بۆ پیاوەکە، خەڵکی پێیان ووت: باش نەبوو کە پرسیارت لێی کرد، دەزانیت ئەو هەرکەسێک پرسیاری شتێکی لێبکات ڕەتی ناکاتەوە، پیاوەکە ووتی: والله من تەنها بۆ ئەوەى پرسیارم لێی کرد بۆ ئەوەى ببێت بە کفنم لەو ڕۆژەی دەمرم، سەهل دەڵێت: ئەو پۆشاکە کفنی بوو) [رواه البخاري]. ئەمە حاڵی پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ ئەو کەسانەى داواى شتێکیان لێی دەکرد، ئەگەر هەیبووایە پێی دەبەخشی ئەگەرچیش خۆی پێویست بووایە وئەگەر نەیبووایە ئەوا داواى لێبووردنی لێی دەکرد وپەیمانى پێی دەدا بۆ ماوەیەکی تر یان داواى لە هاوەڵان دەکرد کە پێی ببەخشن، وئەمیش لە بەخشندەیی وبەزەیی وجوانى ڕەوشتیەتی -صلى اللە علیە وسلم