لیستی فەرموودەکان

ئەو شتەی (تاوانەی) کە زۆر لەسەرتان دەترسم بیكەن: شیرکی بچووکە»، ووتیان: شیركی بچووك چییە، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ڕیا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خودایه، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانی ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان قورس کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر قورس بکە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوانترین ڕەوشتی هەبوو لە نێو خەڵکیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو قورئان بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە زووانە بچوکی بیبینم، بەڵکو تەنها زەردە خەنەی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا باسێکتان بۆ بکەم سەبارەت بە دەجال کە هیچ پێغەمبەرێک باسی نەکردووە بۆ گەلەكەی؟ ئەو چاوێکی کوێرە، ودێت بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدایە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە کچێکی تازە پێگەیشتوو کە لە نێو ژوورەکەی خۆیدا بێت، وئەگەر حەزی لە شتێک نەبوایە ئەوا لە دەموچاویەوە دەمانزانی
عربي الإنجليزية الأوردية
قسەکانی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پوخت وڕەوان بوون هەر کەسێک گوێی لێ بوایە لێی تێدەگەیشت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە تاریکایی شەودا نوێژی عیشای کرد، وعومەر دەرچوو، ووتی: نوێژ کردن، ئەی پێغەمبەری خودا، ئافرەتەکان ومنداڵەکان خەوتن، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەرچوو وسەری تکەی ئاوی لێدەهات، وفەرمووی: ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە ئەنجامدانی نوێژی عیشا لەم کاتەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
نمونەى من وئێوە وەکو نمونەی پیاوێکە ئاگرێکی هەڵکردبێت ومێرووەکان لە دەوری کۆببنەوە وبکەونە ناوی، وپیاوەکەش ئەو مێرووانە لە ئاگرەکە دووربخاتەوە، ومنیش جلەکانتان دەگرم بۆ ئەوەى نەکەونە ناو ئاگرەکەوە بەڵام ئێوە لە دەستی من خۆتان دەردەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای
عربي الإنجليزية الأوردية
هیچ کەسێک هێندەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە لایان خۆشەویست نەبوو، وئەگەر پێیان بگەیشتایە ئەوا بۆی هەڵنەدەستان چونکە حەزی بەوە نەدەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ئەنجام دەدا لە کاتێکدا ئومامەى کچی زەینەبی کچی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەباوەشیدا بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
خودا ئەوەى بیباتەوە موڵکی خۆیەتی وئەوەیشی بیبەخشێت هەر موڵکی خۆیەتی، وهەموو شتێک لە لای ئەو کۆتایی وئەجەلێکی دیاریکراوی هەیە؛ بۆیە ئارام بگرە وداوای پاداشت بکە
عربي الإنجليزية الأوردية
خودا سەر زەوی پێنیشاندام، ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوایم بینی، وموڵک ودەسەڵاتی ئومەتەکەم دەگاتە ئەوپەڕی ئەو شوێنانەى پێم نیشاندرا، ودوو گەنجینەم پێبەخشراوە سوور وسپی
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەیەکی بکردایە سێ جار دووبارەی دەکردەوە هەتاوەکو خەڵکی لێی تێبگەن، وئەگەر بهاتایە بۆ لای کۆمەڵێک ئەوا سێ جار سەلامی لێیان دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پارچەیەکی ئاڵتونیم لە ماڵەکەمدا بیر کەوتەوە؛ نەمویست سەرقاڵم بکات، بۆیە فەرمانم کرد بەوەى دابەش بکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێی ببەخشن، باشترینتان ئەوانەن کە بە جوانترین شێوە قەرزەکە دەدەنەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێم وابێت بیستتان کە ئەبو عوبەیدە گەڕایەوە لە بەحرەین لەگەڵ هەندێک شت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک پرسیاری هەرشتێکی بکردایە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، نەیدەفەرموو: نەخێر
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە هەندێک کردەوە دەهێنا لەکاتێکدا حەزی دەکرد ئەنجامی بدات، ئەمیش لە ترسی ئەوەی خەڵکیش لەوەیە ئەنجامی بدەن؛ بۆیە لەسەریان فەرز بکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکاتێک هەڵدەستم بۆ نوێژکردن، ودەمەوێت نوێژەکە درێژ بکەمەوە، بەڵام گوێم لە گریانی منداڵ دەبێت، بۆیە نوێژەکە کورت دەکەمەوە چونکە حەزناکەم دایکی تووشی ناڕەحەتی ببێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ماچکردنی منداڵان ودەربڕینی ڕەحم وبەزەیی بەرامبەریان
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پاژنەکانى پێی دانیشتبوو وخورمای دەخوارد
عربي الإنجليزية الأوردية
لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕێم دەکرد وچارۆکەیەکی نەجرانی لێوار ئەستووری لەبەردا بوو، ئەعرابیەک پێی گەیشت وبە جلەکەى توند ڕایکێشا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر خێرێکم لە لا بێت؛ لە ئێوەى ناگرمەوە (پێتان دەبەخشم)، و هەرکەسێک خۆی بگرێتەوە لە داواکردن لە خەڵکی؛ خودا قەناعەتی پێدەبەخشێت، وهەرکەسێک چاوی لە دەستی خۆی بێت؛ خودا دەوڵەمەندی دەکات، وهەرکەسێک هەوڵبدات ئارامبگرێت؛ خودا ئارامی پێدەبەخشێت، وهیچ کەسێک بەخشینێکی پێنەدراوە خێرتر وفراوانتر بێت وەکو ئارامگرتن
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک ڕەحم نەکات، ڕەحمی لێناکرێت!
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی جبریل، بڕۆ بۆ لای موحەمەد، بڵێ: ئێمە ڕەزامەندیت پێدەبەخشین سەبارەت بە ئومەتەکەت وغەمبارت ناکەین
عربي الإنجليزية الأوردية
کچە بەندەیەکی لە کچە بەندەکانی مەدینە دەستی پێغەمبەری دەگرت -صلى اللە علیە وسلم- ودەیبرد بەرەو هەر شوێنێک بیویستایە
عربي الإنجليزية الأوردية
چارۆکەکەم بگەڕێننەوە، ئەگەر هێندەی ئەم دارانە مەڕوماڵاتم هەبووایە، ئەوا لە نێوانتان دابەشم دەکرد، وپاشان نابینن کە من ڕەزیل یان درۆزن یان ترسنۆک بم
عربي الإنجليزية الأوردية
وازی لێبهێنن وسەتڵێک ئاو بپرژێنن بەسەر میزەکەیدا، ئێوە نێردراون بۆئەوەى کارەکان ئاسان بن و نەنێردراون بۆئەوەى کارەکان قورس بکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
کوڕە منداڵێکی جولەکە خزمەتی پێغەمبەری دەکرد -صلى اللە علیە وسلم
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر داوەت بکرێم (بۆ ژەمێک) ساقێک یان ڕانێکی (ئاژەڵی) تێدا بێت؛ ئەوا وەڵام دەدایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
دەست لە هیچ دیباج وئاوریشمێک نەداوە نەرمتر بێت لە ناولەپی پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرگیز پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- بە دەستەکانى لە هیچ شتێکی نەداوە، ونە ئافرەت ونە خزمەتکار، مەگەر لە جیهاد کردندا بێت لە پێناو خواى گەورە
عربي الإنجليزية الأوردية
جولەکە ئەگەر ئافرەتەکانیان تووشی سوڕی مانگانە بووایەن خواردنیان لەگەڵیان نەدەخوارد، ولە خانووەکان لەگەڵیان نەدەمانەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەکرد، ودەنگێک لە سینگیەوە دەردەچوو وەکو دەنگی بەردەئاش بەهۆی گریانیەوە -صلى اللە علیە وسلم
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەستی مەسحکرد بەسەر ڕوومدا ونزای بۆمکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئافرەتێک شتێک لە ئەقڵیدا هەبوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، یارمەتی تۆم دەوێت لە شتێکی دیاریکراودا، فەرمووی: ئەی دایکی فڵان، هەر ڕێگایەک دیاری بکە کە دەتەوێت؛ بۆئەوەى پێداویستیەکەت بۆ جێبەجێ بکەم
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە هەندێک کردەوە دەهێنا لەکاتێکدا حەزی دەکرد ئەنجامی بدات، ئەمیش لە ترسی ئەوەی خەڵکیش لەوەیە ئەنجامی بدەن؛ بۆیە لەسەریان فەرز بکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هیچ کەموکورتیت نییە لە لای خێزانەکەت، وئەگەر ویستت حەوت (شەو) بۆ تۆ دادەنێم، وئەگەر حەوت (شەو) بۆ تۆ دابنێم؛ حەوت (شەو) بۆ هاوسەرەکانى تریشم دادەنێم
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- حەزی لە شیرینی وهەنگوین بوو، ئەگەر نوێژی عەسری ئەنجامبدایە؛ سەردانى خێزانەکانى دەکرد، ولێیان نزیک دەبووەوە، جارێکیان سەردانى حەفسەی کرد، بۆ ماوەیەکی زیاتر لە ماوەى ئاسایی لە لای مایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانى، هەرکامێکیان لە تیروپشکەکە دەربچووایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خۆیدا دەیبرد
عربي الإنجليزية الأوردية
خودایە؛ من تەنها مرۆڤێکم، هەر کەسێک لە موسڵمانان کە جوێنم پێدا بێت یان نەفرەتم لێ كردبێت یان لێم دابێت؛ ئەوەی (كە من كردوومە دەرهەقی) بیكە بە مایەی پاکبوونەوە (لە گوناهـ) و ڕەحمەت بۆی
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بژاردەی پێبدرایە لە نێوان دوو شتدا ئەوا ئاسانتریانی هەڵدەبژارد، ئەگەر گوناهـ نەبوایە، ئەگەر گوناهـ بوایە؛ ئەوا دوورترین کەس بوو لە كردنى
عربي الإنجليزية الأوردية
جوێندەر ودەمشڕ نەبووە، وکەسێک نەبووە دەنگی بەرز بکاتەوە (بەسەر خەڵکی) لە بازاڕەکاندا، وخراپەی ئەنجام نەدەدا بەرامبەر بە خراپە (کە دەرهەقی کرابێت)، بەڵکو لێبووردە بوو و (لە خەڵکی) خۆش دەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية