1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەیەکی بکردایە سێ جار دووبارەی دەکردەوە هەتاوەکو خەڵکی لێی تێبگەن، وئەگەر بهاتایە بۆ لای کۆمەڵێک ئەوا سێ جار سەلامی لێیان دەکرد

عن أنس بن مالك رضي الله عنه أَنَّ النَبيَّ -صلَّى الله عليه وسلَّم- كَان إِذَا تَكَلَّمَ بِكَلِمَةٍ أَعَادَهَا ثَلاَثًا حَتَّى تُفْهَمَ عَنْهُ، وَإِذَا أَتَى عَلَى قَوْمٍ فَسَلَّمَ عَلَيهِم سَلَّمَ عَلَيهِم ثَلاَثًا.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەیەکی بکردایە سێ جار دووبارەی دەکردەوە هەتاوەکو خەڵکی لێی تێبگەن، وئەگەر بهاتایە بۆ لای کۆمەڵێک ئەوا سێ جار سەلامی لێیان دەکرد».

صەحیحە بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەی فەرموودەکە: ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەیەکی بکردایە سێ جار دووبارەی دەکردەوە هەتاوەکو کەسانی دەوروپشتی لێی تێبگات. (هەتاوەکو خەڵکی لێی تێبگەن)؛ بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەگەر دەوروپشتی تێبگەیشتنایە ئەوا دووبارەی نەدەکردەوە. بەڵام ئەگەر کەسێک لێی تێنەگات لە ڕوانگەی مانا یان گوێ گران بوون یان ژاوەژاو ئەوا لێرەدا سونەتە بۆی دووبارە بکرێتەوە هەتاوەکو تێدەگات، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایە بۆ لای کۆمەڵێک سێ جار سەلامی لێدەکردن، واتا زیاتر لە سێ جار سەلامی نەدەکرد، سەلامی یەکەمی دەکرد ئەگەر وەڵامیان بدایەتەوە جارێکی تر سەلامی نەدەکرد، بەڵام ئەگەر وەڵامیان نەدایەتەوە ئەوا دوو جاری تر سەلامی دەکرد هەتاوەکو وەڵام دەدەنەوە، و بەهەمان شێوە لە ڕوخسەت وەرگرتندا سێ جار ڕوخسەتی وەردەگرت کاتێک بچووایە بۆ ماڵێک؛ واتا سێ جار لە دەرگای دەدا ئەگەر کەس وەڵامی نەدایەتەوە ماڵەکەى جێدەهێشت، ئەمە سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- کە سێ جار هەندێک لە شتەکانى دووبارە دەکردەوە بۆ ئەوەى مەبەستی جێبەجێ ببێت ئەگەر جێبەجێ نەبووایە ئەوا نەیدەکرد بە چوار جار.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا