لیستی فەرموودەکان

مافی مسوڵمان لە سەر مسوڵمان پێنجە: وەڵامدانەوەی سەلامکردن، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەی بانگهێشت کردنی بۆ خوان (دەعوەتکردن)، و وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت و(دەڵێت: الحمد لله، پێی بڵێیت: یرحمک الله)
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕەوا نییە بۆ هیچ مسوڵمانێک کە قسە دابڕێت لە گەڵ برای مسوڵمانی لە سەرووی سێ شەو
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر کەسێک لە ئێوە گەیشت بە براکەی ئەوا با سەلامی لێبکات، وئەگەر دارێک یان دیوارێک یان بەردێک هاتە نێوانیانەوە، پاشان دیسانەوە پێی گەیشت؛ ئەوا با جارێکی تر سەلامی لێبکات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
دەست پێش خەری مەکەن بە سەلام کردن بەرامبەر جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەگەر گەیشتن پێیان لە ڕێگادا؛ ئەوا ناچاریان بكەن لە تەنگترین بەشیدا ڕێ بكەن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- تەوقەیان دەکرد؟ ووتی: بەڵێ
عربي الإنجليزية الأوردية
چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواردن ببەخشیت، وسەلام بکەیت لە هەركەسێک بیناسیت یان نەیناسیت
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کەسێکمان ئەگەر بکات بە براکەی یان هاوڕێکەى ئایا خۆی بۆ بچەمێنێتەوە؟ فەرمووی: نەخێر، پیاوەکە ووتی: باوەشی پیا بگات وماچی بکات؟ فەرمووی: نەخێر، پیاوەکە ووتی: ئایا دەستی بگرێت وتەوقەی لەگەڵدا بکات؟ فەرمووی: بەڵێ
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر پیاوێک -یان کەسێک- بە دزییەوە سەیری کردیت بە بێ مۆڵەت، وتۆ بەردێکت تێگرت وبەهۆیەوە چاوی دەرپەڕی؛ ئەوا تۆ هیچ گوناهبار نابیت
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک یەکێکتان دەگاتە لای کۆمەڵێک؛ با سەلامیان لێبکات، وئەگەر ویستی هەستێت (جێیان بهێڵێت)؛ با سەلامیان لێبکات، چونکە سەلامکردنی یەکەم شایستەى ستایشكردنی زیاتر نییە لە سەلامکردنی کۆتایی (ماڵئاوایی)
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەیەکی بکردایە سێ جار دووبارەی دەکردەوە هەتاوەکو خەڵکی لێی تێبگەن، وئەگەر بهاتایە بۆ لای کۆمەڵێک ئەوا سێ جار سەلامی لێیان دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بڕۆ سەلام لە ئەوانە بکە -کۆمەڵێک فریشتە دانیشتبوون- گوێبگرە چۆن وەڵامی سەلامەکەت دەدەنەوە؛ ئەوە سەلامکردنی تۆ ونەوەکانتە
عربي الإنجليزية الأوردية
نزیکترینی خەڵکی لە خواى گەورە ئەوانەن کە لە سەرەتادا سەلام دەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک ڕوخسەتی وەرگرت بۆ ئەوەى بێت بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمووی: ڕوخسەتی پێبدەن، چەند برایەکی خراپە لە نێو هۆزەکەیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
بەشێک لە شیرمان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵدەگرت، بۆیە لە شەودا دەهات، وسەلامی دەکرد بەشێوەیەک خەوتووی بەخەبەر نەدەکردەوە وئەوەى بەخەبەر بوو دەیبیست
عربي الإنجليزية الأوردية
با بچووک سەلام لە گەورە بکات، وئەوەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە بکات کە دانیشتووە، وکۆمەڵێکی کەمتر سەلام لە کۆمەڵێکی زۆرتر بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک کۆمەڵێک تێپەڕ دەبن؛ بەسە ئەگەر یەکێکیان لە جیاتی ئەوانی تر سەلام بکات، ولە کۆمەڵەکەی تر بەسە ئەگەر یەکێکیان لە جیاتی ئەوانی تر وەڵام بداتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
بە لای هەندێک منداڵدا تێپەڕی وسەلامی لێیان کرد، ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە ئەنجامدەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی ئەبا حەسەن، پێغەمبەری خودا چۆن بوو کە بەیانی بەسەردا هات؟ ووتی: ئەم بەیانیە حەمد وسوپاس بۆ خودا باشتر بووە
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: «السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «دە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە
عربي الإنجليزية الأوردية