1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: «السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «دە

عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:
جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: السَّلَامُ عَلَيْكُمْ، فَرَدَّ عَلَيْهِ ثُمَّ جَلَسَ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «عَشْرٌ» ثُمَّ جَاءَ آخَرُ فَقَالَ: السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ، فَرَدَّ عَلَيْهِ فَجَلَسَ، فَقَالَ: «عِشْرُونَ» ثُمَّ جَاءَ آخَرُ فَقَالَ: السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، فَرَدَّ عَلَيْهِ فَجَلَسَ، فَقَالَ: «ثَلَاثُونَ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: «السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «دە»، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: «السلام علیکم ورحمة الله»، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بیست»، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: «السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته»، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سی».

(حەسەن - باش) رواه أبو داود والترمذي وأحمد والدارمي سنن أبي داود - 5195

شیکردنەوە

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: (السلام علیکم)، ئەویش وەڵامی دایەوە وپاشان هات دانیشت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: دە چاكەی بۆ نووسرا، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: (السلام علیکم ورحمة الله)، ئەویش وەڵامی دایەوە وپیاوەكە دانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بیست چاكەی بۆ نووسرا، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: (السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته)، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سی چاكەی بۆ نووسرا؛ واتا بەرامبەر هەر دەستەواژەیەك دە چاكەی بۆ دەنووسرێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەوەى لە ڕێگاوە دێت و بەپێوەیە سەلام دەکات لە ئەوانەى دانیشتوون.
  2. پاداشت زیاد دەبێت بە پێی زیاد كردنی دەستەواژەكانی سەلامکردنەکە.
  3. باشترین شێواز لە سەلامكردندا بریتیە لە: (السلام عليكم ورحمة الله وبركاته)، وباشترین شێوازی وەڵامدانەوە بریتیە لە: (وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته).
  4. پلەکانى سەلامکردن و وەڵامدانەوەى جیاوازە، و بەهەمان شێوە پاداشتیان جیاوازە.
  5. ئاماژەیە بۆئەوەى دەبێت بانگخواز هەوڵبدات خەڵکی فێری خێر وچاکە بکات، وئاگاداریان بكاتەوە بۆ بەدەستهێنانى باشترین.
  6. ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەگەر ئەو كەسەی سەلام دەكات ئەم بەشەیش زیاد بكات (ورحمة الله)؛ ئەوا سونەتە (وبركاته)یش زیاد بكات، ئەگەر (وبركاته)ی زیاد كرد؛ ئایا ڕێگەپێدراوە دەستەواژەی تر زیاد بكات لە وەڵامدانەوەدا؟ هەروەها ئەگەر ئەو كەسەی سەلام دەكات چەند دەستەواژەیەكی زیاد كرد لە پاش (وبركاته)؛ ئایا ئەمە ڕێگەپێدراوە؟، لە [موطأ]ی مالك دا هاتووە لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سەلامكردن بە (بەرەكەت -وبركاته-) كۆتایی دێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

43 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية