لیستی فەرموودەکان

ئەگەر پیاوێک براکەی خۆشویست؛ ئەوا با پێی بڵێت کە خۆشی دەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
مافی مسوڵمان لە سەر مسوڵمان پێنجە: وەڵامدانەوەی سەلامکردن، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەی بانگهێشت کردنی بۆ خوان (دەعوەتکردن)، و وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت و(دەڵێت: الحمد لله، پێی بڵێیت: یرحمک الله)
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا دەزانن غەیبەت چییە؟ » ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانێت، فەرمووی: «ئەوەیە شتێک بڵێیت سەبارەت بە براکەت کە ئەگەر ئەو بیبیستێت حەزی پێنەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕەوا نییە بۆ هیچ مسوڵمانێک کە قسە دابڕێت لە گەڵ برای مسوڵمانی لە سەرووی سێ شەو
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز بۆنی خۆشی ڕەت نەدەکردەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
خوای گەورە لە بەندە ڕازی دەبێت بەهۆی ئەوەی کاتێک بەندە خواردنێک دەخوات ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات، وخواردنەوەیەک دەخواتەوە ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی غوڵام، ناوی خودا بهێنە (بڵێ: بسم الله)، و بەدەستی ڕاستت بخۆ، ولە پێشی خۆتەوە بخۆ
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان خواردنی خوارد ئەوا با بەدەستی ڕاستی بیخوات، وئەگەر خواردنەوەی خواردەوە ئەوا با بەدەستی ڕاستی بیخواتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاوریشم ودیباج مەپۆشن، ولە پەرداخ ودەوری زێڕ وزیودا مەخۆن ومەخۆنەوە، ئەوانە بۆ ئەوانە لە دونیادا، ولە دواڕۆژیشدا بۆ ئێمەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی ئاوریشم (حەریر) بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت
عربي الإنجليزية الأوردية
وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئایا یەکێک لە ئێمە بخەوێت بە لەشگرانیەوە؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر یەکێکتان دەستنوێژی گرت ئەوا با بخەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت؛ ئەوا با ئاو بكاتە (هەڵبمژێتە) نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با (ژمارەی بەردەكان) تاک بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لەکاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەرئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە ناو پەرداخی ئاوخواردنەوەیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەوێکی خۆشی بینی ئەوا لە لایەن خوای گەورەوەیە؛ با حەمد وسوپاسی خودا بکات، وباسی بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بەدەستی چەپی خواردنی دەخوارد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بە دەستی ڕاستت بخۆ
عربي الإنجليزية الأوردية
کێیە کە سوێند لە سەر من دەخوات کە لە فڵان کەس خۆش نابم؟ من لە ئەو خۆش بووم، وکردەوەکانی تۆم پووچەڵ کردەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
بەندە قسەیەک دەکات کە بیری لێ ناکاتەوە دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخی بە پێی نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر کەسێک لە ئێوە گەیشت بە براکەی ئەوا با سەلامی لێبکات، وئەگەر دارێک یان دیوارێک یان بەردێک هاتە نێوانیانەوە، پاشان دیسانەوە پێی گەیشت؛ ئەوا با جارێکی تر سەلامی لێبکات
عربي الإنجليزية الأوردية
خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت
عربي الإنجليزية الأوردية
خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت
عربي الإنجليزية الأوردية
هیچ شتێک لە پێغەمبەرایەتی نەماوە جگە لە موژدە دەرەکان نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی من ببینێت لە خەودا ئەوا لە ڕاستیدا من دەبینێت -یان وەکو ئەوە وایە کە لە ڕاستیدا منی بینی بێت- ؛ چونکە شەیتان ناتوانێت خۆی بکاتە هاوشێوەی من
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز ڕەخنەی لە خواردن نەدەگرت، ئەگەر حەزی لێبوایە دەیخوارد، وئەگەر حەزی لێنەبوایە وازی لێدەهێنا
عربي الإنجليزية الأوردية
دەست پێش خەری مەکەن بە سەلام کردن بەرامبەر جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەگەر گەیشتن پێیان لە ڕێگادا؛ ئەوا ناچاریان بكەن لە تەنگترین بەشیدا ڕێ بكەن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان پێڵاوی لەپێکرد؛ ئەوا با سەرەتا پێی ڕاست لەپێبکات، ولە کاتی داکەندا؛ ئەوا با سەرەتا پێی چەپ دابکەنێت، یەکەم جار پێی ڕاستی لەپێبکات، کۆتا جار پێی ڕاستی دابکەنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
با هیچ یەکێکتان بە یەک نەعلەوە ڕێ نەکات، با هەردوویان لە پێ بکات، یان هەردوویان لە پێ نەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
هیچ شتێک وەکو ڕەوشت جوانی لە تەرازوودا قورس نییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخواى گەورە ڕقی لە کەسی جوێندەر ودەمشڕە
عربي الإنجليزية الأوردية
«لە تاوانە گەورەکان: کەسێک جوێن بە دایبابی خۆی بدات»، ووترا: ئایا کەسێک هەیە کە جوێن بە دایبابی خۆی بدات؟ فەرمووی: «بەڵێ، جوێن بە باوکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە باوکی ئەم دەدات، وجوێن بە دایکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە دایکی ئەم دەدات»
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک گوێ بگرێت لە قسەی کەسانێک، کە ئەوان حەز نەکەن گوێیان لێ بگیرێت، ئەوا قورقۆشمی تواوە دەکرێتە ناو گوێیەکانیەوە لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لامان، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، زانیمان چۆن سەلام لەسەر تۆ بدەین، ئایا چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- تەوقەیان دەکرد؟ ووتی: بەڵێ
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بە نێو مزگەوتەکانمان یان بازاڕەکانمان تێپەڕی و تیری پێبوو؛ ئەوا با دەستی سەری تیرەکان بگرێت نەبادا بەهۆیانەوە مسوڵمانێک ئازار بدات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر هەر دەتانەوێت دابنیشتن؛ ئەوا مافى ڕێگا بدەن، ووتیان: ئەی مافەکەى چییە؟ فەرمووی: چاو پاراستن (نەزەر نەکردن)، وئازار نەدان، و وەڵامدانەوەى سەلامکردن، وفەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە
عربي الإنجليزية الأوردية
تیاچوون بۆ ئەو کەسەی کە درۆ دەکات بۆ ئەوەى خەڵکی پێی پێبکەنن، تیا بچێت، تیا بچێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک ڕەیحانی پێشکەشکرا؛ با ڕەتی نەکاتەوە، چونکە هەڵگرتنی ئاسانە وبۆنیشی خۆشە
عربي الإنجليزية الأوردية
چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواردن ببەخشیت، وسەلام بکەیت لە هەركەسێک بیناسیت یان نەیناسیت
عربي الإنجليزية الأوردية
خراپترین وبەدترین ناو لای خواى گەورە؛ پیاوێکە ناوی خۆی نابێت (پادشای پادشاکان)، هیچ پادشایەک نییە جگە لە الله
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر سێ کەس دەرچوون بۆ سەفەرێک؛ ئەوا با یەکێکیان بکەن بە سەرداری خۆیان
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک سەردانی نەخۆشێکی بکردایە پێی دەفەرموو: ( لا بأس طهور إن شاء الله )
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کەسێکمان ئەگەر بکات بە براکەی یان هاوڕێکەى ئایا خۆی بۆ بچەمێنێتەوە؟ فەرمووی: نەخێر، پیاوەکە ووتی: باوەشی پیا بگات وماچی بکات؟ فەرمووی: نەخێر، پیاوەکە ووتی: ئایا دەستی بگرێت وتەوقەی لەگەڵدا بکات؟ فەرمووی: بەڵێ
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک پرسیاری لێبکرێت سەبارەت بە زانستێک بەڵام نەیڵێت وبیشارێتەوە؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا لغاوێکی ئاگرین دەکرێتە سەر دەمی
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەی سوێند بخوات ولە سوێندەکەیدا بڵێت: سوێند بە لات وعوزا؛ ئەوا با لە پاش ئەوە بڵێت: ( لا إله إلا اللە )، وئەوەى بە هاوڕێکەى بڵێت: وەرە با قومار بکەین؛ ئەوا دەبێت خێرێک بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر بەندە نەفرەت لە شتێک بکات؛ ئەوا نەفرەتەکە بەرەو ئاسمان دەڕوات، ودەرگاکانى ئاسمان دژی دەوەستن ودادەخرێن، پاشان بەرەو زەوی دەگەڕێتەوە، ودەرگاکانی زەوی دژی دادەخرێن، پاشان بەرەو لای ڕاست وچەپ دەڕوات، وئەگەر شوێنێک نەدۆزێتەوە کە بۆی بڕوات؛ ئەوا تووشی ئەو کەسە دەبێت کە نەفرەتی لێکراوە ئەگەر شایەنی ئەوە بێت، ئەگەر نا؛ ئەوا بۆ ئەو کەسە دەگەڕێتەوە کە نەفرەتەکەى کردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەى قسە دابڕێت لەگەڵ براکەیدا بۆ ماوەی ساڵێک؛ ئەوا ئەمە وەکو خوێن ڕشتنی وایە
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاو نابێت سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک دەخەون ئاگر بە داگیرساوی جێمەهێڵن لە ماڵەکانتان
عربي الإنجليزية الأوردية
بە کەسی مونافیق مەڵێن: سەید (گەورە)، ئەگەر ئەوە سەید بێت؛ ئەوا ئێوە پەروەردگارتان توڕە کرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمان ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات (دوور بکەوێتەوە) لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
گفتوگۆ ومشتومڕ مەکەن سەبارەت بە قورئان چونکە گفتوگۆکردن سەبارەت بە قورئان کوفرە
عربي الإنجليزية الأوردية
هیچ کەسێک هێندەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە لایان خۆشەویست نەبوو، وئەگەر پێیان بگەیشتایە ئەوا بۆی هەڵنەدەستان چونکە حەزی بەوە نەدەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
من بە پاڵدانەوەوە خواردن ناخۆم
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە هەناسەدان لە ناو پەرداخدا، یان لە فووکردن بە ناویدا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکاتێک هەریەکێکتان شەڕی کرد دژی براکەى؛ ئەوا پێویستە خۆی لە لێدانى دەموچاوی بە دوور بگرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی^ دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی^^ دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک ئەم چوار سیفەتەی تێدا بێت ئەوا بەتەواوی مونافیقە (دووڕووە)
عربي الإنجليزية الأوردية
ئیماندار تانەدەر ونەفرەتكار وجوێندەر ودەمشڕ نییە
عربي الإنجليزية الأوردية
مەڕۆنە نێو شوێن وشوێنەواری ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان كرد؛ مەگەر بە گریانەوە نەبێت، نەبادا ئەوەی تووشی ئەوان بوو؛ بەسەر ئێوەیشدا ڕووبدات
عربي الإنجليزية الإندونيسية
ئەگەر هەریەکێکتان خۆراکی خوارد؛ ئەوا با دەستی خاوێن نەکاتەوە (نەیشوات) هەتاوەکو (پەنجەکانى) دەلێسێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی حەوت شتی پێكردین، ونەهی لێكردین لە حەوت شت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى کرد ئەنگوستیلەیەکی لە ئاڵتون بۆ دروستبکرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر خواردنەوەیەک سەرخۆشت بکات حەرامە
عربي الإنجليزية الأوردية
حەرامکردنی ئارەق (مەی) دابەزی لە کاتێکدا لە پێنج شت (مەی) دروستدەکرا لە: ترێ، وخورما، وهەنگوین، وگەنم، وجۆ
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر پیاوێک -یان کەسێک- بە دزییەوە سەیری کردیت بە بێ مۆڵەت، وتۆ بەردێکت تێگرت وبەهۆیەوە چاوی دەرپەڕی؛ ئەوا تۆ هیچ گوناهبار نابیت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پۆشینی جلی ئاوریشم (بۆ پیاوان)؛ مەگەر بە ئەندازەی دوو یان سێ یان چوار پەنجە نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت ئەو سێ کەسە: یەکێکیان پەنای گرت بە خودا؛ بۆیە خودا پەنای دا، ویەکێکی تریان شەرمی کرد؛ بۆیە خودا شەرمی لێیکرد، وئەوی تریان پشتی هەڵکرد (توڕە بوو وڕازی نەبوو ئامادە بێت)؛ بۆیە خودایش لێی ڕازی نەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
فەرمووی بڵێ: ( اللهم فاطِرَ السماوات والأرض عالم الغيبِ والشهادة؛ ربَّ كُلِّ شَيءٍ ومَلِيكَه، أَشْهد أن لا إله إلا أنت، أعوذ بك من شرِّ نفسي وشرِّ الشيطان وشِرْكِهِ )
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە ئەوا با ڕێز لە میوانەکەى بگرێت وپاداشتی شایستەی پێ ببەخشێت، ووتیان: پاداشتی شایستە چییە؟ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: ڕۆژ وشەوێک (بە جوانترین شێوە خزمەت)، ومیوانداری سێ ڕۆژە، وئەگەر لەوە زیاتر بێت ئەوا خێرێکە پێی دەبەخشرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
من ئاین وئەمانەت وکۆتا کردەوەکانت بە خودا دەسپێرم
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پشتی ئاژەڵەکەى نوێژی دەکرد ئەگەر ڕووی لە هەرئاراستەیەک بووایە، وسەری لار دەکردەوە، وئیبن عومەریش ئەمەى ئەنجامدەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- غوڵامێک بووم، وتەکانى پێغەمبەرم لەبەر دەکرد، هیچ شتێک ڕێگر نەبوو لەوەى کە بیانگێڕمەوە جگە لەوەى هەندێک پیاو هەبوون کە تەمەنیان لە من گەورەتر بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
هەربەندەیەک تووشی تاعون ببێت ئارامگرانە وبە هیوای پاداشتی خودا لە شوێنی نیشتەجێبوونی بمێنێتەوە وباوەڕی وا بێت هیچ شتێک تووشی نابێت مەگەر ئەوە نەبێت کە خودا نووسیویەتی؛ ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی شەهیدە
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک یەکێکتان دەگاتە لای کۆمەڵێک؛ با سەلامیان لێبکات، وئەگەر ویستی هەستێت (جێیان بهێڵێت)؛ با سەلامیان لێبکات، چونکە سەلامکردنی یەکەم شایستەى ستایشكردنی زیاتر نییە لە سەلامکردنی کۆتایی (ماڵئاوایی)
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر بهاتینایە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەر شوێنێک بۆشایی هەبووایە لەوێ دادەنیشتین
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک سەردانى نەخۆشێک یان برایەکی بکات لە پێناوى خودا، ئەوا یەکێک بانگ دەکات: ئاسوودە بیت، وهەنگاوەکانت پیرۆز بن، وشوێنی نیشتەجێبوونت لە خانوویەکی بەهەشتدا بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەیەکی بکردایە سێ جار دووبارەی دەکردەوە هەتاوەکو خەڵکی لێی تێبگەن، وئەگەر بهاتایە بۆ لای کۆمەڵێک ئەوا سێ جار سەلامی لێیان دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
هاوڕێیەتی هیچ کەسێک مەکە جگە لە ئیماندار، وبا هیچ کەسێک لە خواردنەکەت نەخوات جگە لە تەقوادار
عربي الإنجليزية الأوردية
شەیتان لە خواردنێک دەخوات ئەگەر ناوی خودا لەسەر ئەو خواردنە نەهێندرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بڕۆ سەلام لە ئەوانە بکە -کۆمەڵێک فریشتە دانیشتبوون- گوێبگرە چۆن وەڵامی سەلامەکەت دەدەنەوە؛ ئەوە سەلامکردنی تۆ ونەوەکانتە
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێکی کۆتایی دونیا نزیکدەبێتەوە؛ خەونی ئیماندار کەمجار هەیە هەڵە بێت، وخەونی ئیماندار بەشێکە لە چل وشەش بەشی پێغەمبەرایەتی
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر نەوەى ئادەم بەیانی بەسەردا بێت، هەموو ئەندامەکان ملکەچی زمان دەبن، ودەڵێن: تەقوای خوا بکە سەبارەت بە ئێمە؛ بەڕاستی ئێمە وەکو تۆ دەبین، ئەگەر لەسەر ڕێگای ڕاست بیت؛ ئەوا ئێمەش لەسەر ڕێگای ڕاست دەبین، وئەگەر تۆ لەسەر ڕێگای چەوت ولار بیت؛ ئەوا ئێمە لەسەر ڕێگای چەوت ولار دەبین
عربي الإنجليزية الأوردية
بەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی ڕەزامەندی خواى گەورە بە بێ ئەوەى هیچ گرنگیەک بۆ ئەو قسەیە دابنێت؛ و بەهۆیەوە خواى گەورە چەند پلەیەک ئەو بەندەیە بەرز دەکاتەوە، وبەندە قسەیەک دەکات دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە بە بێ ئەوەى هیچ گرنگیەک بۆ ئەو قسەیە دابنێت؛ و بەهۆیەوە دەکەوێتە نێو دۆزەخەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
نزیکترینی خەڵکی لە خواى گەورە ئەوانەن کە لە سەرەتادا سەلام دەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
ترسناکترین درۆ ئەوەیە: کەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەى، یان بانگەشەی ئەوە بکات خەونێکی بینیووە لەکاتێکدا نەیبینی بێت، یان بەناوى پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- شتێک بڵێت لەکاتێکدا ئەو نەیفەرمووە
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک ڕوخسەتی وەرگرت بۆ ئەوەى بێت بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش فەرمووی: ڕوخسەتی پێبدەن، چەند برایەکی خراپە لە نێو هۆزەکەیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
بەشێک لە شیرمان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵدەگرت، بۆیە لە شەودا دەهات، وسەلامی دەکرد بەشێوەیەک خەوتووی بەخەبەر نەدەکردەوە وئەوەى بەخەبەر بوو دەیبیست
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر تەنها ناوی خودای بهێنایە؛ ئەوا بەشی هەمووتانی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
دووان مەبەن، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە بردنی دووان لە یەک کاتدا، پاشان فەرمووی: مەگەر کەسێک ڕوخسەت لە براکەی وەربگرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەم ئاگرە دوژمنی ئێوەیە، ئەگەر خەوتن؛ بیکوژێننەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەم پیاوە شوێنی ئێمە کەوت، ئەگەر ویستت مۆڵەتی ڕوخسەتی پێبدە، وئەگەر ویستت دەگەڕێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە سێ پەنجە خواردنی دەخوارد، وئەگەر خواردنی تەواو بکردایە پەنجەکانی دەلێسایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو کەسەی ئاو دەهێنێت بۆ کۆمەڵێک؛ دەبێت کۆتا کەس بێت کە دەیخواتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاومی زەمزەمم هێنا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خواردیەوە لەکاتێکدا بە پێوە بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ڕێکردنەوە خواردنمان دەخوارد، و (ئاو وشلەکانی ترمان) دەخواردەوە کاتێک بە پێوە بووین
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر سێ کەس بوون؛ با دووانتان بە نهێنی قسە نەکەن دوور لە ئەوی تر، هەتاوەکو تێکەڵ بە خەڵکی زیاتر دەبن؛ چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى دڵتەنگ بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
با هیچ یەکێک لە ئێوە؛ بە پێوە خواردنەوە نەخواتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت کەسێک کەسێکی تر هەستێنێت لە دانیشتەکەیەدا، پاشان خۆی لە شوێنی ئەو دابنیشێت، بەڵکو بۆشایی دروستبکەن وبڵاو ببنەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
با بچووک سەلام لە گەورە بکات، وئەوەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە بکات کە دانیشتووە، وکۆمەڵێکی کەمتر سەلام لە کۆمەڵێکی زۆرتر بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک کۆمەڵێک تێپەڕ دەبن؛ بەسە ئەگەر یەکێکیان لە جیاتی ئەوانی تر سەلام بکات، ولە کۆمەڵەکەی تر بەسە ئەگەر یەکێکیان لە جیاتی ئەوانی تر وەڵام بداتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
سەفەرکردن پارچەیەکە لە ئازار
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک واز لە پۆشینی جلی گرانبەها وناوازە بهێنێت بەهۆی سادەبوون لە پێناو خواى گەورە، لەکاتێکدا تواناى نرخەکەى هەبێت، خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش هەموو خەڵکیدا بانگی دەکات هەتاوەکو بژادەی پێبدات بۆ پۆشینی هەرجلێکی ئیمان (کە بیەوێت)
عربي الإنجليزية الأوردية
هیچ یەکێک لە ئێوە خواردنەوە نەخواتەوە، ئەوەى لە بیری چوو؛ با بڕشێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە خواردنەوە لە دەمی گۆزە یان کوندە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە خواردنەوە لە دەمی کوندەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فووکردن بە نێو خواردنەوەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
بە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕ بووم وئیزارەکەم* هەندێک شۆڕ بوو، فەرمووی: ئەی عبداللە، ئیزارەکەت بەرز بکەرەوە، منیش بەرزم کردەوە، پاشان فەرمووی: زیاتر (بەرزی بکەرەوە)، منیش زیاتر بەرزم کردەوە، لەو کاتەوە ئەوە ئەنجامدەدەم، هەندێک خەڵک ووتیان: هەتاوەکو کوێ (بەرزی دەکەیتەوە)؟ ووتی: هەتاوەکو نیوەى ساقەکان
عربي الإنجليزية الأوردية
مسوڵمان ئەگەر سەردانی برای مسوڵمانی بکات ئەوا لە خورفەیەکی بەهەشتدایە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خواردنەوەیەکی بۆ هێندرا ولێی خواردەوە، ولە لای ڕاستیەوە کوڕە منداڵێک هەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت هیچ یەکێکتان هیوا بە مردن بخوازێت، ئەگەر چاکەکار بوو ئەوا زیاتری دەکات، وئەگەر خراپەکار بوو ئەوا دەست لە تاوان هەڵدەگرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر خواردنێکی بخواردایە سێ جار پەنجەکانی دەلێسایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هاتم بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو وتاری دەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
نمونەی هاوەڵی قورئان وەکو نمونەی خاوەنی وشتری بەستراو وایە، ئەگەر بە چاكی بیبەستێتەوە؛ دەمێنێتەوە (دەیگرێتەوە)، وئەگەر بەریبدات ئەوا دەڕوات
عربي الإنجليزية الأوردية
بە لای هەندێک منداڵدا تێپەڕی وسەلامی لێیان کرد، ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە ئەنجامدەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لە پیاوێک بوو کە وەسفی وستایشی پیاوێکی تری دەکرد وزیادەڕەوی دەکرد لەمەدا، فەرمووی: پشتی پیاوەکەتان شکاند -بڕاند
عربي الإنجليزية الأوردية
تیابچیت! گەردنی هاوڕێکەت پچڕاند
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە سەفەرکردن لەگەڵ قورئان بەرەو خاکی دوژمن
عربي الإنجليزية الأوردية
حەرامبوونی خۆبەگەورەزانین وشانازی کردن، وڕوونکردنەوەى خراپی سەرەنجامی
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک لە سەفەردا بووین لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ پیاوێک هات و لەسەر پشتی سواریەکەى بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی ئەبا حەسەن، پێغەمبەری خودا چۆن بوو کە بەیانی بەسەردا هات؟ ووتی: ئەم بەیانیە حەمد وسوپاس بۆ خودا باشتر بووە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر سەفەری بکردایە (پەنای بە خواى گەورە دەگرت) لە: (وَعْثاء السَّفَر، وكآبة الـمُنْقَلَب، والحَوْر بعد الكَوْن، ودعوة المظلوم، وسُوء الـمَنْظَر في الأهل والمال)
عربي الإنجليزية الأوردية
یەک ڕێبوار شەیتانێکە، ودوو ڕێبوار دوو شەیتانن، ئەگەر سیان بن کۆمەڵێکن لە سەفەردان
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر سەفەرتان کرد بە نێو خاکێکی سەوزدا؛ بەشی وشترەکان بدەن لە خاکەکە، وئەگەر سەفەرتان کرد بە نێو خاکێکی وشکدا، وایان لێبکەن پەلە بن لە ڕۆیشتندا پێش ئەوەى هێزیان نەمێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
لە شەودا سەفەر بکەن، چونکە (ڕێگاکانى) زەوی لە شەودا پوخت دەبێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر لە سەفەردا بووایە، و (بیویستایە) لە شوێنێک دابەزێت وبمێنێتەوە (بۆ پشوو وەرگرتن)؛ لەسەر لای ڕاستی ڕادەکشا، وئەگەر بیویستایە پێش بەیانی بخەوێت؛ بازووی (دەستی ڕاستی) بەرز دەکردەوە (بەرەو ئاراستەی سەری) وسەری دەخستە ناو لەپى
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاشەوەى کاروانەکە دەبوو، هانی لاوازەکانى دەدا، وسەری دەخستن بۆ سەر پشتی سواریەکەى، ونزای بۆیان دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر پشتی وشترەکەى بۆئەوەى بەرەو سەفەر کردن دەربچێت، سێ جار تەکبیرەی دەکرد، وپاشان دەیفەرموو: ( سبحان الذي سخَّر لنا هذا وما كنا له مُقْرِنِينَ وإنا إلى ربنا لـمُنْقَلِبُون )
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی کۆمەڵی موهاجیرین وئەنساڕەکان، هەندێک کەس لە براکانتان نە موڵکیان هەیە، ونە هۆز، بۆیە با یەکێکتان دوو پیاو یان سیان بۆ لای خۆی ببات
عربي الإنجليزية الأوردية
خۆراکی دوو کەس؛ بەشی سێ کەس دەکات، وخۆراکی سێ کەس؛ بەشی چوار کەس دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
تەقوای خودا بکە وتەکبیرات بکە لە هەموو شوێنێکی بەرزدا
عربي الإنجليزية الأوردية
اللَّهُمَّ قِنِي عَذَابَكَ يَوْمَ تَجْمَعُ أَوْ تَبْعَثُ عِبَادَكَ
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر سەربکەوتینایە؛ تەکبیراتمان دەکرد، وئەگەر دابەزینایە؛ تەسیبحاتمان دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خەڵکینە، نەرم ونیان بن دەرهەق بە خۆتان، ئێوە نە بانگی نەبیست ونە (بانگی) ئامادەنەبوو دەکەن، ئەو لەگەڵ ئێوەیە، ئەو دەبیستێت ونزیکە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر مسوڵمانێک لە بەیانیدا سەردانى برایەکی مسوڵمان بکات (کە نەخۆشە)؛ ئەوا حەفتا هەزار فریشتە نزای بۆ دەکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک زانسـتێک فێر ببێت لەو زانستانەى لە پێناو ڕەزامەندی الله -عز وجل- بەدەست دەهێنرێت، وفێری نابێت تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە شتێک لە شتومەکی دونیای پێدەستبکەوێت؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
خراپترین درۆ ئەوەیە کە پیاو بانگەشەی بینینی شتێک بکات لەکاتێکدا نەیبینیووە
عربي الإنجليزية الأوردية
گونجاو نییە بۆ کەسی ڕاستگۆ کە نەفرەتلێکەر بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نەفرەت لە یەکتر مەکەن، (بە شێوەیەک) داوا بکەن نەفرەت وتوڕەیی خوا (لەسەر کەسێک بێت)، ونە (بە نزاکردن بە) چوونە نێو دۆزەخ
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەى لەسەر پشتیەتی لای ببەن وبەرەڵای بکەن؛ چونکە نەفرەتلێکراوە
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت وشترێک لەگەڵ ئێمەدا بێت؛ کە نەفرەت لێکراو بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر پیاوێک بڵێت: خەڵکی تیاچوون، ئەوا خۆی زیاتر لە هەموویان تیاچووە
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک دوو کەس جوێن بە یەکتر دەکەن، ئەوەى (جوێنەکەى) دەستپێکردووە تاوانبارە هەتاوەکو ستەملێکراوەکە سنوور تێدەپەڕێنێت (لە وەڵامدانەوەدا)
عربي الإنجليزية الأوردية
بۆچی لەسەر ڕێگاکان دادەنیشتن؟ خۆتان بە دووربگرن لە دانیشتن لەسەر ڕێگاکان
عربي الإنجليزية الأوردية
دەفرەکان دابپۆشن ،کوندەکان ببەستنەوە، ودەرگاکان دابخەن، وڕۆشناییەکان بکوژێننەوە؛ شەیتان کوندەکان ناکاتەوە، ودەرگا ناکاتەوە، و(سەری) دەفرە داپۆشراوەکان لانادات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خەڵکینە، هەرکەسێک شتێکی زانی با بیڵێت، وهەرکەسێک نازانێت، با بڵێت: الله أعلم، چونکە بەشێک لە زانست ئەوەیە کاتێک سەبارەت بە شتێک نازانێت بڵێت: (الله أعلم) واتە: (خودا زاناترە)
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەی پیاو بە وەستانەوە نەعل (یان پێڵاو) لەپێبکات
عربي الإنجليزية الأوردية
جوێن بە تا مەدە چونکە تاوانەکانى نەوەى ئادەم دەسڕێتەوە (لادەبات) هەروەکو چۆن فووکورە ناخاوێنیەکانى ئاسن ناهێڵێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە لێسینەوەى پەنجەکان ودەوری، وفەرمووی: ئێوە نازانن لە چی بەشێکیدا بەرەکەت هەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕۆژووگران لە لای ئێوە ڕۆژوو بشکێنن؛ وچاکەکاران لە خواردنتان بخۆن، وفریشتەکان سەڵاوات بدەن لەسەرتان
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە زانست ناباتەوە بە دەرهێنانى (لە دڵی) خەڵکیدا، بەڵکو زانست دەباتەوە بە مردنی زانایان
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو نوێژەدا لەو کاتەدا ئەنجامبدەن، وئەو نوێژەدا لەو کاتەدا ئەنجامبدەن، ئەگەر کاتی نوێژ هات؛ با یەکێکتان بانگ بدات، وئەوەتان پێشنوێژی بکات کە زۆرترین قورئانی لەبەرە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان بانگهێشت کرا بۆ وەلیمە؛ دەبێت ئامادە بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خراپترین خواردن خواردنی ئەو وەلیمەیەیە کە دەوڵەمەندەکانى بۆ بانگهێشت دەکرێت، و واز لە هەژارەکان دەهێندرێت، وهەرکەسێک وەڵامی داوەتکردنەکە نەداتەوە؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانى خودا وپێغەمبەرەکەى کردووە -صلى اللە علیە وسلم
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان داوەت کرا؛ با وەڵام بداتەوە، ئەگەر بەڕۆژوو بوو؛ با نزای بۆ بکات، وئەگەر بەڕۆژوو نەبوو؛ با بخوات
عربي الإنجليزية الأوردية
بەرەکەت وپیرۆزی دادەبەزێتە نێو ناوەڕاستی خواردن، بۆیە لە لێوارەکانیەوە بیخۆن، ولە ناوەڕاستیەوە مەیخۆن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاگاداربن هەریەکێک لە ئێوە لە پەروەردگاری خۆی دەپاڕێتەوە (موناجاتی دەکات)، بۆیە با هیچ كەسێكتان ئازاری ئەوانی تر نەدات
عربي الإنجليزية الأوردية
جلوبەرگی سپی بپۆشن، چونكە لە خێرترینی نێو جلوبەرگەكانتانە، وبیكەن بە كفنیش بۆ مردووەكانتان
عربي الإنجليزية الإندونيسية
نەفرەتی لێ مەکەن، چونکە سوێند بە خودا؛ من دەزانم کە ئەو خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: «السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «دە
عربي الإنجليزية الأوردية
حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پۆشاکی موسوڵمان تا نیوەی قاچ-لاق- یەتی، گوناهـ نیە وهیچی لەسەر نیە ئەگەر پۆشاک لە نێوان نیوەی لاق وقولە پێیەکان بێت، ئەگەر لە خوار قولە پێیەکان بێت ئەوا لە ئاگردایە، هەركەسێك پۆشاکی شۆڕ بکاتەوە بۆ فیز وخۆبەگەورەزانین ئەوا الله سەیری ناکات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات ئەوا با دەستی لەسەر دەمی دابنێت، چونكە شەیتان دەچێتە دەمیەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
مسوڵمان شەش مافی هەیە لەسەر مسوڵمان
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە سەیری کەسێک ناکات کە جلەکەی بەهۆی فیزەوە (خۆبەگەورەزانینەوە) شۆڕ كردۆتەوە بۆ خوار قولە پێکانی
عربي الإنجليزية الأوردية
اأَذْهِبِ الْبَاسَ، رَبَّ النَّاسِ، وَاشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لَا شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا
عربي الإنجليزية الأوردية
سوێندخواردن دەبێتە هۆی فرۆشتنی شتومەک، بەڵام هۆکاری تیاچوونی سەرمایە وداهاتە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
الله (ڕووی) کەسێک ڕووناك بكات کە شتێکی لێمان بیستووە وەکو خۆی دەیگەیەنێت (وەکو خۆی باسی دەکات)، لەوەیە ئەو کەسەی دەیبستێت باشتر لێی تێبگات لەو کەسەی کە دەیگێڕێتەوە (بیستوویەتی)
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک بە براكەی بڵێت: ئەی کافر، ئەوا بەسەر یەکێكیاندا دەشکێتەوە، ئەگەر ئەو کەسەی وای پێوتووە وابێت، ئەگەر نا ئەوا بەسەر خۆیدا دەشکێتەوە
عربي الإنجليزية الإندونيسية
خوای گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- دەفەرموێت: نەوەی ئادەم ئازارم دەدات وجوێن بە كات (ڕۆژگار) دەدات لە كاتێكدا من كاتم (ڕۆژگارم)، فەرمان بە دەستی منە؛ شەو وڕۆژ بە دوای یەكدا دەهێنم
عربي الإنجليزية الإندونيسية