عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «إذا قال الرَّجُل: هَلَكَ الناس، فهو أَهْلَكُهُم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاوێک بڵێت: خەڵکی تیاچوون، ئەوا خۆی زیاتر لە هەموویان تیاچووە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەگەر پیاوێک بڵێت: خەڵکی تیاچوون، ومەبەستی لەم قسە ئەوە بێت خەڵکی بە کەم بزانێت وخۆی بە گەورە وبەرز بزانێت، چونکە پێی وایە ئەو پلەى بەرزترە وفەزڵی هەیە بەسەریانەوە، بەهۆی ئەم قسەیە خۆی لە هەموویان زیاتر تیاچووە، ئەگەر لێرەدا گێڕانەوەى (أهلكُهم) شیبکەینەوە، بەڵام ئەگەر گێڕانەوەى (أهلكَهم) كە -فەتحە- لە جیاتی -زەمە- هەیە لەسەر پیتی -ك-؛ شیکردنەوەى ئەم واتایە ئەوەیە کە خۆی هۆکاری تیاچوونیان بووە چونکە بێهیوای کردن لە ڕەحمەتی خواى گەورە، وڕێگر بوو لەوەى بگەڕێنەوە بۆ لای خواى گەورە بە تەوبەکردن، وپاڵنەر بوو بۆئەوەى بەردەوام بن لەسەر بێهێوایی هەتاوەکو تیاچوون.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر