عن أبي هريرة رضي الله عنه : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «المُتَسَابَّانِ ما قالا فَعَلى البَادِي منهما حتى يَعْتَدِي المَظْلُوم».
[صحيح] - [رواه مسلم. ملحوظة: لفظ مسلم: «المستبان ما قالا فعلى البادئ، ما لم يعتد المظلوم»، والمصنف ذكره بالمعنى]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک دوو کەس جوێن بە یەکتر دەکەن، ئەوەى (جوێنەکەى) دەستپێکردووە تاوانبارە هەتاوەکو ستەملێکراوەکە سنوور تێدەپەڕێنێت (لە وەڵامدانەوەدا)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەر شتێک لە دوو کەسەوە دەربچێت کە جوێن وقسەى ناشیرین بە یەکتر دەدەن، تاوان لەسەر ئەو کەسەیە کە سەرەتا جوێندانەکەى دەستپێکردووە، بەڵام ئەوی تر هیچ شتێکی لەسەر نییە؛ چونکە ڕوخسەتی پێدراوە کە وەڵام بداتەوە لەو کەسەی ستەمی لێکردووە، ئەگەر ستەملێکراوەکە سنووری تێپەڕاند لەو سنوورەی بۆی دیاریکراوە وڕوخسەتی پێدراوە ئەوا لێرەدا تاوانى ستەملێکراوەکە لە تاوانى ستەمکارەکە زیاتر دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر