عن معاوية رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «إنك إن اتَّبَعْتَ عَوْرَاتِ المسلمين أفْسَدْتَهُم، أو كِدْتَ أن تُفْسِدَهُم».
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موعاویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر بە دواى هەڵە وکەموکورتی مسوڵمانان بگەڕێیت؛ ئەوا وایان لێدەکەیت خراپەکار بن، یان نزیکە لەوەى کە وایان لێبکەیت خراپەکار بن».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەگەر شوێنی هەڵە وعەیبی مسوڵمانان بکەویت وجاسوسی وسیخوڕی بەسەر حاڵەت وژیانیانەوە بکەیت وبە دواى کەموکورتی وتاوان وعەیبەکانیانەوە بیت لە کاتێکدا ئەوان دەیشارنەوە ودەری ناخەن وتۆ بێیت ئاشکرای بکەیت وئابڕوویان ببەیت، ئەوا لێرەدا تۆ پەردەی داپۆشینت لەسەریان لادا بۆیە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى حەیا وشەرمیان کەم ببێتەوە یان نەمێنێت، ئەمیش وا دەکات کە بە ئاشکرا تاوان وهەڵە بکەن لە پاش ئەوەى دەریان نەدەخست وکەس پێیانی نەدەزانى جگە لە الله -سبحانه وتعالى-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر