عن ابن مسعود رضي الله عنه : أنه أُتِي برجُل فقيل له: هذا فُلان تَقْطُر لحيته خَمْرًا، فقال: إنا قد نُهِيْنَا عن التَّجَسُّسِ، ولكن إن يَظهر لنا شَيْءٌ، نَأخُذ به.
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێکی بۆ لا هێنرا، پێی ووترا: ئەمە فڵانە ڕیشی مەی (ئارەقی) لێ دەتکێتە خوارەوە، ووتی: ئێمە نەهیمان لێکراوە لەوە سیخوڕی بکەین، بەڵام ئەگەر شتێکی ئاشکرامان بۆ دەرکەوت؛ بە پێی ئەوە کردەوە جێبەجێ دەکەین.
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پیاوێک هێنرا بۆ لای ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- کە مەی (ئارەقی) خواردبووەوە، چونکە لە حاڵیدا دیارە کە مەی لە ڕیشی دەتکێتە خوارەوە، ئیبن مەسعود وەڵامیانی دایەوە کە ئەوان نەهیان لێکراوە لەوەى سیخوڕی بەسەر خەڵکیەوە بکەن؛ چونکە لە حاڵی پیاوەکەدا وا دیارە کە بە شاراوەیی مەی خواردووەتەوە، بەڵام ئەوان سیخوڕیان بەسەریەوە کردووە هەتاوەکو بەم حاڵەوە هێناویانە، بەڵام ئەگەر شتێکمان بۆ دەرکەوت وڕوون بووەوە وشاهێدی دادپەروەر لەسەری هەبوو یان خۆی دانیپێدانا بەبێ ئەوەى کەس سیخوڕی لەسەر بکات؛ ئەوا ئێمە بە پێی ئەمە مامەڵەى لەگەڵ دەکەین لە سنوور جێبەجێ کردن -حەد لێدان- یان تەمبێ کردن -تەعزیر-، و هەرکەسێک خۆی دابپۆشێت چونکە خوای گەورە دایپۆشیووە وسیتری کردووە ئەوا ئێمە سیخوڕی لەسەر ناکەین ولێی ناپرسینەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر