لیستی فەرموودەکان

ئایا هەواڵتان پێ بدەم بە تاوانە گەورەکان؟
عربي الإنجليزية الأوردية
خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەرەکە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین قسە ولێکدانەوەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
کەسی دوو زمان (نەمیمەکەر) ناچێتە بەهەشتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕق لێبووترین پیاو لە لای الله ئەوەیە زۆر وبەتوندی گفتوگۆ دەکات وملکەچ نابێت بۆ هەق
عربي الإنجليزية الأوردية
خوای گەورە مۆڵەت دەدات بە کەسی زاڵم وستەمکار؛ بەڵام کە گرتی ئەوا بەری نادات وتۆڵەی لێدەسێنێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە قەزەع
عربي الإنجليزية الأوردية
نەهیمان لێکراوە ئەرکی ناڕەحەت بخەینە ئەستۆی خۆمان
عربي الإنجليزية الأوردية
هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
من وشەیەک دەزانم ئەگەر بیڵێت ئەوا ئەوەی بەسەری هاتووە نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ)^، ئەوەی بەسەریدا هاتووە نامێنێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
جوێندان بە مسوڵمان فاسقێتیە، وکوشتار کردن دژی کوفرە
عربي الإنجليزية الأوردية
«لە تاوانە گەورەکان: کەسێک جوێن بە دایبابی خۆی بدات»، ووترا: ئایا کەسێک هەیە کە جوێن بە دایبابی خۆی بدات؟ فەرمووی: «بەڵێ، جوێن بە باوکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە باوکی ئەم دەدات، وجوێن بە دایکی کەسێکی تر دەدات؛ ئەو کەسەش جوێن بە دایکی ئەم دەدات»
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک گوێ بگرێت لە قسەی کەسانێک، کە ئەوان حەز نەکەن گوێیان لێ بگیرێت، ئەوا قورقۆشمی تواوە دەکرێتە ناو گوێیەکانیەوە لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
تیاچوون بۆ ئەو کەسەی کە درۆ دەکات بۆ ئەوەى خەڵکی پێی پێبکەنن، تیا بچێت، تیا بچێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خۆتان لە ستەمکردن بپارێزن، چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان لە ڕەزیلی بپارێزن
عربي الإنجليزية الأوردية
سێ کۆمەڵ خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات وپاکیان ناکاتەوە وسەیریان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک هێندەی کێشی گەردیلەک خۆبەگەورەزانین لە ناو دڵیدا هەبێت ناچێتە بەهەشتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک فەرموودەیەک لە منەوە بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە درۆیە (هەڵبەستراوە)؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر بە دواى هەڵە وکەموکورتی مسوڵمانان بگەڕێیت؛ ئەوا وایان لێدەکەیت خراپەکار بن، یان نزیکە لەوەى کە وایان لێبکەیت خراپەکار بن
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک هانی ئافرەتێک بدات دژی مێردەکەی یان هانی کۆیلەیەک بدات دژی گەورەکەى؛ ئەوا لە ئێمە نییە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەى قسە دابڕێت لەگەڵ براکەیدا بۆ ماوەی ساڵێک؛ ئەوا ئەمە وەکو خوێن ڕشتنی وایە
عربي الإنجليزية الأوردية
شەیتان هیوابڕاوە لەوەى کە نوێژخوێنان بیپەرستن لە دورگەی عەرەبیدا، بەڵام بێ هیوا نەبووە لەوەى کێشە وناکۆکی لە نێوانیان بنێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاو نابێت سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک درۆ بەناوی منەوە بکات ؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا
عربي الإنجليزية الأوردية
لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز بهێنێت لە شتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک خواى گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- مرۆڤەکان لە سەرەتا بۆ کۆتایان کۆ دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئاڵایەک بەرز دەکرێتەوە بۆ هەموو خیانەتکارێک (ناپاکێک)، دەووترێت: ئەمە خیانەتی فڵانی کوڕی فڵانە
عربي الإنجليزية الأوردية
کەسی مایەپووچ ئەو کەسەیە لە نێو ئومەتەکەم کە ڕۆژی قیامەت بە نوێژ وڕۆژوو وزەکاتەوە دێت، بەڵام بە ناهەق: جوێنی داوە، وبوهتانى کردووە، وپارەی خەڵکی خەڵکی خواردووە، وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، ولە خەڵکی داوە، (ئەوانەى ستەمی لێیان کردووە) لە چاکەکانى دەدرێت پێیان
عربي الإنجليزية الأوردية
ترسناکترین درۆ ئەوەیە: کەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەى، یان بانگەشەی ئەوە بکات خەونێکی بینیووە لەکاتێکدا نەیبینی بێت، یان بەناوى پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- شتێک بڵێت لەکاتێکدا ئەو نەیفەرمووە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر نەوەى ئادەم دوو دۆڵ پارە وسامانی هەبێت حەزی دەکرد دۆڵی سێیەمی هەبووایە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک لە نەفسیدا خۆی بە مەزن دابنێت، وشانازی بکات لە کاتی ڕێکردنیدا، دەگاتە لای خواى گەورە ولێی توڕەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
حەرامبوونی خۆبەگەورەزانین وشانازی کردن، وڕوونکردنەوەى خراپی سەرەنجامی
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک زانسـتێک فێر ببێت لەو زانستانەى لە پێناو ڕەزامەندی الله -عز وجل- بەدەست دەهێنرێت، وفێری نابێت تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە شتێک لە شتومەکی دونیای پێدەستبکەوێت؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو کەسەی شانازی دەکات سەبارەت بە شتێک کە پێی نەدراوە وەکو ئەو کەسە وایە دوو جلی هەڵخەڵەتاندنی لەبەردا بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک دوو کەس جوێن بە یەکتر دەکەن، ئەوەى (جوێنەکەى) دەستپێکردووە تاوانبارە هەتاوەکو ستەملێکراوەکە سنوور تێدەپەڕێنێت (لە وەڵامدانەوەدا)
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێکی بۆ لا هێنرا، پێی ووترا: ئەمە فڵانە ڕیشی مەی (ئارەقی) لێ دەتکێتە خوارەوە، ووتی: ئێمە نەهیمان لێکراوە لەوە سیخوڕی بکەین، بەڵام ئەگەر شتێکی ئاشکرامان بۆ دەرکەوت؛ بە پێی ئەوە کردەوە جێبەجێ دەکەین
عربي الإنجليزية الأوردية
حەڵاڵ نییە بۆ مسوڵمانێک کە سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ لە براکەى داببڕێت، هەرکەسێک سێ (ڕۆژ) زیاتر دەنگ داببڕێت؛ وبمرێت دەچێتە دۆزەخەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک لە غوڵامەکەى بدات یان زلەى لێبدات بەهۆی شتێکەوە کە نەیکردووە؛ کەفارەتەکەى ئەوەیە ئازادی بکات
عربي الإنجليزية الأوردية
حەرامبوونی ئافرەتانى موجاهیدەکان لەسەر نەڕۆیشتووان (بۆ جیهاد) وەکو حەرامبوونی دایکیانە لەسەریان
عربي الإنجليزية الأوردية
وازی لێ بهێنن (لەو جۆرە بانگەوازییە)، چونکە شتێکی قێزەونە
عربي الإنجليزية الأوردية
نەفرەتی لێ مەکەن، چونکە سوێند بە خودا؛ من دەزانم کە ئەو خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت
عربي الإنجليزية الأوردية
وشەیەکت ووت ئەگەر تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئاوی دەریادا ئەوا پیسی دەکات!
عربي الإنجليزية الأوردية
نەفرەتکارەکان نە دەبنە شەفاعەتکار، ونە دەبنە شاهێدیدەر لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي الإنجليزية الأوردية