عن جابر بن عبدالله رضي الله عنهما قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «اتقوا الظلم؛ فإن الظلم ظلمات يوم القيامة، واتقوا الشُّحَّ؛ فإن الشُّحَّ أَهْلَك من كان قبلكم، حملهم على أن سفكوا دماءهم، وَاسْتَحَلُّوا محارمهم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان لە ستەمکردن بپارێزن، چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان لە ڕەزیلی وچرووکی بپارێزن؛ چونکە ڕەزیلی وچرووکی بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەى پێش ئێوە، وای لێیان کرد کە خوێنی یەکتر بڕێژن، وحەرامی یەکتر حەڵاڵ بکەن».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

خۆتان بپارێزن لە ستەمکردن لە مافەکانى خواى گەورە ومافەکانى خەڵکی ومافەکانى نەفس، چونکە سەرەنجامى ستەمکردن زۆر بە ئازارە لە قیامەتدا، ودوور بکەنەوە لە ڕەزیلی وبە تایبەت چرووکی کە ڕەزیلیەکی زیاترە ئەمیش دەستگرتنەوەی لەگەڵدایە وجۆرێکە لە ستەم، وئەم نەخۆشیە کۆنە لە نێو ئومەتەکاندا پێشوودا هەبووە، وبووە هۆی ئەوەى یەکتر بکوژن، وئەوەى خواى گەورە حەرامی کردووە لێیان بۆ خۆیان حەڵاڵی بکەن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر