عن أبي أيوب الأنصاري رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا يحل لمسلم أن يهجر أخاه فوق ثلاث ليال، يلتقيان: فيُعرض هذا، ويُعرض هذا، وخيرهما الذي يبدأ بالسلام».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەوا نییە بۆ هیچ مسوڵمانێک کە قسە دابڕێت لە گەڵ برا مسوڵمانی لە سەرووی سێ شەو، کاتێک بەیەک دەگەن؛ ئەم ڕوودەکات بەملاوە وئەویش ڕوودەکات بەولاوە، وچاکترینیان ئەوەیانە کە دەستپێشخەری دەکات بە سەلامکردن (لە کەسی بەرامبەری)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
فەرموودەکە نەهی کردنی قسە دابڕان وهەجرکردنی مسوڵمانی تێدایە لە لایەن برای مسوڵمانیەوە لە سەرووی سێ شەو، کە کاتێک بە یەکتری دەگەن سەلام لە یەکتری ناکەن وقسە لە گەڵ یەکتری ناکەن، ولێی تێ دەگەین کە هەجرکردن حەرام نیە بۆ کەمتر لە سێ شەو چونکە سروشتی مرۆڤ توڕە بوون وڕەوشتی خراپی تێدایە، بۆیە لە هەجرکردن لە کەمتر لە سێ شەو ڕێگەپێدراوە بۆ ئەوەی ئەو شتانەی لە نەفسدایە نەمێنێت، ومەبەست لە قسە دابڕان لەم فەرموودەدا قسە دابڕانە بۆ بەشی نەفس، بەڵام قسە دابڕان بەهۆی مافی خوای گەورە وەکو قسە دابڕان وهەجرکردنی تاوانباران وبیدعەچیەکان وهاوڕێی خراپ، ئەمانە هیچ کاتێکی بۆ نیە، وبەندن بە هۆکارەکانەوە کە لادەچن بە نەمانی هۆکارەکان، وبە پێی فەرموودەکە باشترینی ئەو دووانەی کە دەنگیان لە یەکتر بڕاندووە ئەوەیانە کە هەوڵدەدات هەجرەکە نەهێڵێت ودەستدەکات بە سەلامکردن لە کەسی بەرامبەر.