عن أبي ذر الغفاري رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم فيما يرويه عن ربه: «يا عبادي، إني حرَّمتُ الظلمَ على نفسي وجعلتُه بينكم محرَّمًا فلا تَظَالموا، يا عبادي، كلكم ضالٌّ إلا من هديتُه فاستهدوني أَهْدَكِم، يا عبادي، كلكم جائِعٌ إلا من أطعمته فاستطعموني أطعمكم، يا عبادي، كلكم عارٍ إلا من كسوتُه فاسْتَكْسُوني أَكْسُكُم، يا عبادي، إنكم تُخطئون بالليل والنهار وأنا أغفر الذنوبَ جميعًا فاستغفروني أغفرْ لكم، ياعبادي، إنكم لن تَبلغوا ضَرِّي فتَضُرُّونِي ولن تَبْلُغوا نَفْعِي فتَنْفَعُوني، يا عبادي، لو أن أولَكم وآخِرَكم وإنسَكم وجِنَّكم كانوا على أتْقَى قلبِ رجلٍ واحد منكم ما زاد ذلك في ملكي شيئًا، يا عبادي، لو أن أوَّلَكم وآخِرَكم وإنسَكم وجِنَّكم كانوا على أفْجَرِ قلب رجل واحد منكم ما نقص ذلك من ملكي شيئًا، يا عبادي، لو أن أولكم وآخركم وإنسكم وجنكم قاموا في صَعِيدٍ واحد فسألوني فأعطيت كلَّ واحدٍ مسألتَه ما نقص ذلك مما عندي إلا كما يَنْقُصُ المِخْيَطُ إذا أُدخل البحر، يا عبادي، إنما هي أعمالكم أُحْصِيها لكم ثم أُوَفِّيكُم إياها فمن وجد خيرًا فليحمد الله ومن وجد غير ذلك فلا يلومن إلا نفسه».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
له ئەبو زەری غەفارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگارییەوە دەیگێڕێتەوە کە پەروەردگار -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت : «ئەی بەندەکانم، من ستەمم لە سەر نەفسی خۆم حەرامکردووە بۆیە ستەم لە یەکتری مەکەن، ئەی بەندەکانم، هەمووتان گومڕان جگە لە ئەوانە نەبێت کە من هیدایەتم داون بۆیە داوای هیدایەت لە من بکەن؛ هیدایەتتان دەدەم. ئەی بەندەكانم، هەمووتان برسین جگه لە ئەوانەی كە من تێرم كردوون، بۆیه داوای ڕزق له من بكەن؛ ڕزقتان دەدەم، ئەی بەندەكانم، هەمووتان ڕووتن وعەیبە وکەموکورتیتان دیارە جگه له ئەوانه نەبێت كه من پۆشیومن، بۆیه داوای پۆشین له من بكەن؛ دەتان پۆشم. ئەی بەندەكانم، ئێوه به شەو وڕۆژ گوناهـ وتاوان دەکەن، ومن له هەموو تاوانەکان خۆش دەبم، بۆیه داوای لێخۆشبوون له من بكەن؛ لێتان خۆش دەبم. ئەی بەندەکانم، ئەگەر له یەکەم کەسەوە بۆ دواین كەس له ئێوه به مرۆڤ وجنۆكەوه له سەر دڵی تەقوادارترین (له خوا ترس ترین) كەسی ئێوه بن، ئەوا ئەمە هیچ له موڵكی من زیاد ناكات. ئەی بەندەكانم، ئەگەر له یەکەم کەسەوە بۆ دواین كەس له ئێوه بە مرۆڤ وجنۆكەوه له سەر دڵی خراپەكارترین (گوناهبارترین) كەسی ئێوه بن، ئەوا ئەمه هیچ له موڵکی من كەم ناكات، ئەی بەندەكانم، ئەگەر له یەكەم كەسەوه بۆ دواین كەس له ئێوه بە مرۆڤ وجنۆكەوه به هەمووتانەوه له یەك شوێن بووەستن و داوا له من بكەن، ئەوا من داواكاری هەمووی جێبەجێ دەكەم ئەوەنده له موڵكی من كەم دەكات هەروەكو چۆن دەزوویەك لە ئاوی دەریا كەم دەكاتەوه كاتێك دەخرێته ناو دەریاکە ودەهێندرێتە دەرەوه، ئەی بەندەكانم، ئەوە تەنها کردەوەکانتانە من بۆتان دەبژێرم، وپاشان پاداشتتان دەدەمەوە (به چاكه وخراپه)، جا بۆیه ئەوەی خێر وخۆشی بینی؛ ئەوا با سوپاس وحەمدی خودا بكات، وئەوەش جگه له ئەوەی بینی؛ ئەوا با تەنها لۆمەی نەفسی خۆی بكات».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
ئەم فەرموودە قودسیە سوودی زۆری تێدایە سەبارەت بە بنچینەکانی ئاین، ولقەکانی وئادابەکانی، کە باسی ئەوە دەکات خوای گەورە ستەم وزوڵمی لە سەر خۆی حەرامکردووە وەکو فەزڵێک لە لایەن ئەوەوە وچاکەیەک بەرامبەر بە بەندەکانی، ولە نێوان دروستکراوەکانیش زوڵمی حەرامکردووە بۆ ئەوەی کەس زوڵم لە کەسی تر نەکات، وبوونەوەرەکان هەموویان گومڕان لە ڕێگای هەق جگە لەوانە نەبێت کە خوای گەورە هیدایەتی داون بە هیدایەتی خۆی، وئەوەی داوا لە خودا بکات ئەوا خوای گەورە هیدایەتی دەدات وسەرکەوتووی دەکات، ودروستکراوەکان هەژارن وپێویستیان بە خوای گەورەیە، وئەوەی داوای لە خودا بکات ئەوا خوای گەورە پێداویستییەکانی بۆ جێبەجێ دەکات، بەندەکان شەو وڕۆژ تاوان دەکەن وخوای گەورە دایان دەپۆشێت ولێیان خۆش دەبێت ئەگەر بەندەکان داوای لێخۆشبوون بکەن لە خوای گەورە، ئەوان هەرگیز ناتوانن سوود وزیان بگەیەنن بە خوای گەورە هەرچەندێکیش هەوڵ بدەن بە قسە وکرداریان، وئەگەر هەموو بەندەکان لە سەر دڵی یەک کەسی تەقوادار بن یان لە سەر دڵی یەک کەسی تاوانکەر بن ئەوا تەقواکەیان هیچ شتێک لە موڵکی خوای گەورە زیاد ناکات وتاوانکردنیان هیچ شتێک لە موڵکی خوای گەورە کەم ناکاتەوە، چونکە ئەوان بەندەن وهەژارن وپێویستیان بە خوای گەورە لە هەموو حاڵ وکات وشوێنێکدا، وئەگەر هەموو بەندەکان لە یەک شوێن بن داوا لە خوای گەورە بکەن ئەوا خودا هەر یەکێکیان چی بوێت پێی دەبەخشێت وئەمیش هیچ شتێک لە موڵکی خوای گەورە کەم ناکات، چونکە خەزێنەکانی خودا بەردەوام پڕن وئەگەر بەردەوام ببەخشێت بە شەو وڕۆژ تەنانەت شتێکی بچووکیشیان لێ کەم نابێتەوە، خوای گەورە هەموو کردەوەکانی بەندەکانی تۆمار دەکات ئەوەی بۆ ئەوانە وئەوەیشی لەسەریانە، پاشان پاداشتیان دەداتەوە لە ڕۆژی قیامەت بۆیە ئەوەی پاداشتی کردەوە چاکەکانی بینی ئەوا با سوپاسی خوای گەورە بکات چونکە سەرکەوتووی کرد بۆ ئەنجامدانی پەرستنەکان، وئەوەیشی جگە لە ئەوەی بینی (سزای بینی) ئەوا با تەنها لۆمەی نەفسی خراپەکاری خۆی بکات کە بەرەو تاوان بردی.