عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعًا: «إِنَّ الله -تَعَالى- يَغَارُ، وغَيرَةُ الله -تَعَالَى-، أَنْ يَأْتِيَ المَرء ما حرَّم الله عليه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە غیرەت دەکات، وغیرەتی خوای گەورە ئەوەیە کە کەسێک کردەوەیەک بکات کە خودا حەرامی کردووە لە سەری».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

لە فەرموودەکەدا ڕوونکراوەتەوە کە خوای گەورە غیرەت دەکات لە سەر سنوورە حەرامکراوەکانی، وحەز ناکات سنوورەکانی بپەڕێندرێت، ولەوانەش: فاحیشەی زینا کە ڕێگایەکی پیس وچەپەڵە، خوای گەورە زینای حەرام کردووە لە سەر بەندەکانی وهەروەها ئەو هەموو هۆکارانەیشی حەرام کردووە کە دەبنە هۆی کردنی تاوانی زینا، خودا غیرەتێکی زۆر دەکات لە سەر ئەم تاوانە زیاتر لە حەرامکراوەکانی تر، وبەهەمان شێوە نێربازی وچوون بۆ لای نێرەکان، کە ئەمە تاوانێکی گەورەترە بۆیە خوای گەورە بە گەورەتر دایناوە لە تاوانی زینا. بەهەمان شێوە دزی کردن وخواردنەوەی سەرخۆشکەرەکان وهەموو ئەوانەی حەرامکراوە خوای گەورە غیرەت دەکات لە سەر کردنیان، بەڵام هەندێک تاوان پلەی غیرەتی لەسەریان زیاترە لە هەندێکی تر بە پێی تاوانەکە وئەو زیانانەی بە هۆی ئەو تاوانەوە ڕوودەدات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاگادارکردنەوە لە ئەنجامدانی حەرامکراوەکان چونکە ئەنجامدانیان دەبێتە هۆی توڕەبوونی خوای گەورە لە بەندە.
  2. جێگیربوون سیفەتی (غیرەت - الغیرة) بۆ خوای گەورە بە شێوەیەک کە شایەنی شکۆداری ومەزنی خۆی بێت.
  3. هەستکردن بە چاودێری خوای گەورە بەسەرتەوە، وترسان لە توڕەبوونی وسزاکانی ئەگەر سنوورەکانی تێپەڕێندرا.
زیاتر