عن عمر رضي الله عنه قال: «بينما نحن جلوسٌ عند رسول الله صلى الله عليه وسلم ذات يوم إذ طَلَعَ علينا رجلٌ شديد بياض الثياب، شديد سَواد الشعر، لا يُرى عليه أثرُ السفر ولا يعرفه منَّا أحدٌ، حتى جلس إلى النَّبيِّ صلى الله عليه وسلم ، فأسنَد ركبتيْه إلى ركبتيْه، ووضع كفَّيه على فخذيْه، وقال: يا محمد أخبرْني عن الإسلام؟ فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : الإسلامُ أن تشهدَ أن لا إله إلا الله وأنَّ محمداً رسول الله، وتقيم الصلاة، وتُؤتيَ الزكاة، وتصومَ رمضان، وتحجَّ البيت إن استطعتَ إليه سبيلاً، قال: صدقتَ، فعَجِبْنا له يَسأله ويُصدِّقه، قال: فأخبرْني عن الإيمان؟ قال: أن تؤمنَ بالله وملائكته وكُتبه ورسُله واليوم الآخر، وتؤمن بالقدَر خيره وشرِّه، قال: صدقتَ، فأخبرْني عن الإحسان؟ قال: أن تعبدَ الله كأنَّك تراه، فإن لَم تكن تراه فإنَّه يراك، قال: فأخبرني عن الساعة؟ قال: ما المسؤول عنها بأعلمَ مِن السائل، قال: فأخبرني عن أمَاراتِها؟ قال: أنْ تلِدَ الأَمَةُ ربَّتَها، وأنْ تَرَى الحُفاةَ العُراة العَالَة رِعاءَ الشاءِ يَتَطاوَلون في البُنيان، ثمَّ انطلق فَلَبِثَ مليًّا ثم قال: يا عمر أتدري مَن السائل؟ قلتُ: الله ورسوله أعلم، قال: فإنَّه جبريلُ أتاكم يعلِّمُكم دينَكم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «کاتێک دانیشتبووین لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێک دەرکەوت وهاتە لامان، جلەکەی زۆر سپی وقژی زۆر ڕەش بوو وبەوە ناکات کەسێکی موسافیر بێت وکەسیش لە ئێمە نایناسێت هات دانیشت لە بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەستەکانی لە سەر قاچەکانى خۆی دانا، و ووتی: ئەی موحەمەد ئیسلام چییە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەیە کە شاهێدی بدەیت بە (لا إله إلا الله ومحمداً رسول الله)، ونوێژ ئەنجام بدەیت وزەکات بدەیت وڕۆژووی ڕەمەزان بگریت وحەج بکەیت بۆ ماڵی خودا ئەگەر توانیت، ووتی: ڕاست دەکەیت، پێشەوا عومەر دەڵێت: (سەیر بوو بە لامانەوە، پرسیاری لێدەکرد ودەیووت ڕاست دەکەیت). پاشان پیاوەکە ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە ئیمان؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئیمان ئەوەیە باوەڕ بهێنیت بە خودا وفریشتەکانی وکتێبەکانی وپێغەمبەرانی وڕۆژی دوایی، وباوەڕت هەبێت بە قەدەر بە خێر وشەڕی، ووتی: ڕاست دەکەیت، هەواڵم پێبدە سەبارەت بە ئیحسان (پلەی چاکەکاری لە پەرستندا)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودا بپەرستیت وەکو ئەوە بێت کە بیبینیت خۆ ئەگەر تۆ ئەو نەبینیت ئەوا ئەو تۆ دەبینێت، ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە کاتی ڕوودانی قیامەت (الساعة)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی پرسیاری لێکراوە زاناتر نیە لەو کەسەی پرسیار دەکات، ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە نیشانەکانی (نیشانەکانی ڕوودانی قیامەت)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (أنْ تلِدَ الأَمَةُ ربَّتَها) واتە: منداڵەکان ببن گەورە وسەردار بە سەر بەخێوکارەکانیانەوە -دایک وباوکیانەوە- ( یان بە واتای ئەوە دێت کە کەنیزەکەکان ئەو منداڵەی کە دەیانبێت دەبن بە پادشا)، وببینیت کە کەسانی پێ پەتی وڕووتی هەژار کە شوانێتی دەکەن بینای بەرز دروست بکەن، پاشان پیاوەکە چوو، وعومەر دەڵێت: بۆ ماوەیەک ماینەوە پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەی عومەر دەزانیت ئەوە کێ بوو پرسیاری دەکرد؟ ووتم: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوە جبریل بوو هات بۆ ئەوەی ئاینەکەتان فێر بکات».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- بە وێنەی پیاوێکی نەناسراو لە کاتێکدا کە ئەوان دانیشتبووین لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، دانیشت لە بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو دانیشتنی کەسێک بیەوێت فێر بێت وداوای ڕێنمایی بکات، پرسیاری ئیسلامی لێی کرد، وەڵامی دایەوە بەم پایانە کە داننان بە دوو شاهێدیەکەى لە خۆگرتووە، وپارێزگاری لە نوێژەکان، ودانی زەکات بۆ ئەوانەی شایستەن، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان بە نیەتێکی ڕاستگۆوە، وبەجێهێنانی فەریزەی حەج بۆ ئەو کەسانەی کە دەتوانن، وجبریل وتی ڕاست دەکەیت، وهاوەڵان پێیان سەیر بوو کە پرسیار دەکات وا دیارە کە سەبارەت بە باسەکان نازانێت بەڵام دەڵێت: ڕاست دەکەیت، وپرسیاری ئیمانی لێی کرد، وەڵامی دایەوە بەم شەش پایەیە: خوای گەورە خۆی ڕۆزیدەرە وهەموو سیفەتێکی کامڵ وتەواو هەر بۆ ئەوە، ودوور لە هەموو عەیب وکەموكورتیەک، وئەو فریشتانەی خوای گەورە دروستی کردوون بەندەی چاک وبەڕێزن وهەرگیز سەرپێچی فەرمانەکانی خودا ناکەن، وباوەڕهێنان بە کتێبە دابەزێنراوەکان بۆ پێغەمبەران، وباوەڕهێنان بە پێغەمبەران کە دینی خودایان گەیاندووە، ومرۆڤ پاش مردنی زیندوو دەکرێتەوە ولێپرسینەوەی لە گەڵدا دەکرێت، وپاشان پرسیاری چاکەکاری (إحسان)ی لێی کرد، ئەویش ووتی: ئەوەیە کە خوای گەورە بپەرستێت وەکو ئەوە وا بێت کە دەیبینێت، ئەگەر بەم شێوەیەش خوای گەورە نەپەرستێت ئەوا پێویستە بزانێت کە خوای گەورە دەیبینێت وهیچ شتێکی لێ ناشاردرێتەوە، وپاشان ڕوونی کردەوە کە زانیاری سەبارەت بە قیامەت هیچ یەکێک لە دروستکراوەکان نایزانن، ولە نیشانەکانی قیامەت ئەوەیە کە ئەو ئافرەتانەی کە لە جەنگدا دەگیرێن ودەکرێن بە سەراری -وەکو کەنیزەک وایە- ومنداڵەکانیان زۆر دەبن وئەم منداڵانە دەبنە پادشا وفەڕمانڕەوا، یان بە واتای ئەوە دێت کە خراپەکاری منداڵ بەرامبەر دایک وباوک زۆر دەبێت کە وەکو کەنیزەک مامەڵەیان لە گەڵ دەکەن، وئەوانەی شوانێتی دەکەن وهەژارن لە کۆتایی دونیادا ماڵ وپارەیان زۆر دەبێت ودونیا دەڕژێتە سەریان بۆیە شانازی دەکەن بە ڕازاندنەوەی بیناکان وبەرزکردنەوەیان، هەموو ئەم پرسیار و وەڵامانە بۆ فێرکردنی ئەم ئاینە پاکەیە لە لایەن جبریلەوە چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەوە جبریل بوو هات بۆ ئەوەی ئاینەکەتان فێری ئێوە بکات).