لیستی فەرموودەکان

سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەممەدى بە دەستە، هیچ کەسێک نییە لەم ئومەتە لە جولەکەیەک یان نەسڕانیەک سەبارەت بە من ببیسێت، پاشان بمرێت لە سەر باوەڕ نەهێنان بەو پەیامەی کە من پێی نێردراوم؛ ئەوا لە ئەهلی دۆزەخە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەفرەت ولەعنەتی خوای گەورە لە سەر جولەکە وگاورەکان، گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک
عربي ئینگلیزی ئۆردی
گەورەیی پاداشت لە گەڵ گەورەیی بەڵایە (تاقیکردنەوەیە)، وخوای گەورە ئەگەر کەسانێکی خۆش بوێت تاقییان دەکاتەوە ئەوەی ڕازی بێت ئەوا ڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)، وئەوەی توڕە بێت وناڕازی بێت ئەوا توڕە بوون وناڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من لە هەموو هاوبەش دانانێک بێ پێویستم ، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەشی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە کە بۆ من بڕیاری داوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من بەڕائەتی خۆم دەکەم لای خوای باڵادەست کە کەسێک بکەم بە خەلیلی خۆم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە غیرەت دەکات، وئیماندار غیرەت دەكات، غیرەتی خوای گەورە ئەوەیە کە ئیماندار کردەوەیەك بكات کە خودا حەرامی کردووە لە سەری
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵی گەورەیان تێدایە ؛ ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خراپترینی خەڵکی ئەوانەن کە زیندوون کاتێک قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەیش کە گۆڕەکان دەکەن بە مزگەوت -شوێنی پەرستن-
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو شتەی (تاوانەی) کە زۆر لەسەرتان دەترسم بیكەن: شیرکی بچووکە»، ووتیان: شیركی بچووك چییە، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ڕیا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەرامی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەڵاڵی کردووە، ئێوە حەرامی ناکەن لە سەر خۆتان؟ ئایا ئەو شتانەی کە ئەوان حەڵاڵی دەکەن لە کاتێکدا خودا حەرامی کردووە، ئێوە حەڵاڵی ناکەن لە سەر خۆتان؟ وتم: بەڵێ، فەرمووی: ئەوە پەرستنیانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
تۆ دەچیت بۆ لای کەسانێک لە ئەهلی کتێب (گاورەکان) با یەکەم شت کە بانگەوازی بۆ دەکەیت بریتی بێت لە شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە (نوشرە - پوچەڵکردنەوەی سیحرێک بە سیحرکردنێکی تر)؟ فەرمووی: ئەوە لە کردەوەی شەیتانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
زیادەڕەوی مەکەن لە وەسفکردنی من هەروەکو چۆن گاورەکان زیادەڕەوییان کرد لە وەسفکردنی کوڕی مەریەم (عیسا)، من تەنها بەندەم، بۆیە بڵێن: بەندەی خودا (عبد الله) وپێغەمبەری خودا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە کە بڵێت (لا إله إلا الله)^ بەئەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵ ونەفسیەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک باوەڕبوونی بە شومیەتی وای لێبکات کارێک نەکات کە بڕیاری لە سەر دابوو پێشتر؛ ئەوا ئەم کەسە شیرکی ئەنجام داوە، ووتیان: ئەی کەفارەتی ئەم کردەوەیە چییە؟ فەرمووی: بڵێیت: ( اللهم لا خير إلا خيرك، ولا طَيْرَ إِلَّا طَيْرُكَ ولا إله غيرك )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە الله ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
توندڕەوەکان تیاچوون
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەبارەت بە ئەو ئایەتەی کە خوای گەورە دەفەرموێت: {وَقَالُوا لا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلا تَذَرُنَّ وَدًّا وَلا سُوَاعًا وَلا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا} واته: {وتیان: خەڵکینه نەکەن واز له خواکانتان بهێنن!! نەکەن واز له (ود وسواع ویەعوق ونەسر) بهێنن}، ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ئەمانە ناوی پیاوچاکانی قەومی نوح بوون
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تووشی تاقیکردنەوە وناخۆشی دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
واز لە پرسیارکردن بهێنن سەبارەت بە ئەو شتانەى کە فەرمانم پێنەکردوون یان نەهیم لێ نەکردوون، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی خەڵكانی پێش ئێوە ؛ زۆر پرسیار کردن وناکۆکیان بوو بەرامبەر پێغەمبەرانیان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە چاکەکان وخراپەکانی نووسی پاشان ڕوونی کردەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە سەیری شێوە و سەروەت وسامانتان ناکات، بەڵکو سەیری دڵ وکردەوەکانتان دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئیسلام بریتیە لەوەى شاهێدی بدەیت بە (لا إله إلا الله ومحمداً رسول الله)، ونوێژ ئەنجام بدەیت وزەکات بدەیت وڕۆژووی ڕەمەزان بگریت وحەج بکەیت بۆ ماڵی خودا ئەگەر توانیت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمە کە (لە بنەڕەتدا) تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە (داهێنراوە) ڕەت دەکرێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی بەندەکانم، من ستەمم لە سەر نەفسی خۆم حەرامکردووە، ولەنێوان ئێوەشدا بەحەڕامم داناوە، بۆیە ستەم لە یەکتری مەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی کوڕ (ئەی غوڵام)، هەندێک وشەت فێر دەکەم، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ھەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا چی تاوانێک گەورەترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: «هاوبەش وهاوتا بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لەکاتێکدا ئەو تۆی دروستکردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ڕەوا نییە بۆ هیچ مسوڵمانێک کە قسە دابڕێت لە گەڵ برای مسوڵمانی لە سەرووی سێ شەو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئێوە پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە مۆڵەت دەدات بە کەسی زاڵم وستەمکار؛ بەڵام کە گرتی ئەوا بەری نادات وتۆڵەی لێدەسێنێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا ڕەوانەت بکەم لە سەر ئەو ڕێنماییانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی لەسەر ڕەوانە کرد؟ هەر پەیکەرێک یان وێنەیەکت^ بینی بیشکێنە وتێکی بدە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەو کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بڕوات بۆ لای فاڵگرەوەیەک وپرسیاری شتێکی لێبکات ئەوا چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ ناکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک زانست وەربگرێت لە ئەستێرەکانەوە ئەوا بەشێک لە سیحری وەرگرتووە، هەرچەندێک زیاتر (فێر بێت) ئەوا (سیحری) زیاتر وەردەگرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
گەورەترینی تاوانە گەورەکان: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، دڵنیابوونی دووربوون لە پیلان وسزای خوای گەورە، بێ هیوا بوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە، بێ ئومێدی لە هاتنی هێوری وئارامی لە لایەن خوای گەورەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئیمان (باوەڕ) حەفتا وچەند بەشێکە -لقێکە- یان شەست وچەند بەشێکە -لقێکە- : باشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێت هیچ ملوانکەیەکی بەپەت بەستراو یان هەرملوانکەیەکی تر لە ملی وشترەکان بمێنێتەوە ؛ دەبێت هەمووی بچڕێندرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک پەیوەست بێت بە شتێکەوە؛ ئەوا بە ئەو شتە دەسپێردرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، وکوفر بکات بەوەی دەپەرسترێت جگە لە خوای گەورە، ئەوا ماڵ وخوێنی حەرامە، ولێپرسینەوەی ئەو کەسە لای خوای گەورەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بە بەزەییەکان خواى میهرەبان ڕەحمیان پێدەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە بە ئەو کەسە دەفەرموێت کە كەمترین سزای هەیە لە دۆزەخدا: «ئەگەر هەموو شتێکی سەر زەوی موڵکی تۆ بوایە، ئایا دەتبەخشی تەنها بۆ ئەوەى خۆت ڕزگار بکەیت؟» دەڵێت: بەڵێ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوە وشەیەکی هەقە کە جنۆکەکان بە نهێنی گوێی لێدەگرن ودەیخەنە گوێی دۆستەکانیانەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پەروەردگاری بەرز وپیرۆزمان هەموو شەوێک لە سێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لەسەر گۆڕەکان دامەنیشن، وبەرامبەریان نوێژ مەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوان قەومانێکن ئەگەر بەندە وپیاوی چاک لە ناویاندا بمردایە؛ لە سەر قەبرەکەی شوێنی پەرستنیان دروست دەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە دڵی (ئینکاری لەو خراپەیە بکات)، وئەمیش (ئینکار کردنی خراپە لە دڵدا) لاوازترینی ئیمانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک پاش ئیسلامەتی (پاش مسوڵمان بوونی) چاکەکاری ئەنجامبدات؛ ئەوا بەرپرسیار نابێت لەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، و هەرکەسێک خراپەکاری بکات لە پاش ئیسلامەتی؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە کردەوەکانى پێشووتر ودواتر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مافى خواى گەورە لەسەر بەندەکانى ئەوەیە بیپەرستن و بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، ومافى بەندەکان لەسەر خواى گەورە ئەوەیە کە سزای ئەو کەسە نەدات کە بە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نادات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بمرێت و هیچ هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار نەدابێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وهەرکەسێک هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە پیاوێک جیادەکاتەوە لە ئومەتەکەم لەپێش هەموو خەڵکی لەڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک خواى گەورە بەهەشت ودۆزەخی دروستکرد جبریلی نارد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە قەدەری دروستکراوەکانى نووسیووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بێگومان (ئەو سنوورەی وەستاوە) لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ وازهێنانە لەنوێژكردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو پەیمانەی (جیاكارەوەی) لە نێوان ئێمەی (موسڵمان) و ئەوانی (كافردا) ھەیە ؛ نوێژ کردنە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە نەهیتان لێدەکات کە سوێند بخۆن بە باوباپیرانتان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
یەکەم شت کە دادگایی لەسەری دەکرێت لە نێوان بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ بریتیە لە خوێنەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە قیامەت، ووتی: كەی قیامەت ڕوودەدات؟ فەرمووی: «ئایا تۆ چیت بۆ ئامادە كردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا باسێکتان بۆ بکەم سەبارەت بە دەجال کە هیچ پێغەمبەرێک باسی نەکردووە بۆ گەلەكەی؟ ئەو چاوێکی کوێرە، ودێت بەهەشت ودۆزەخی لەگەڵدایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مرۆڤ لە سەر ئاینی هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە با هەریەکێکتان بڕوانێت وبزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پەلە بکەن لە کردەوە کردن پێش ئەوەی هەندێک فیتنە زاڵ بێـت بەسەرتاندا كە وەکو شەو تاریکن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لا إله إلا الله، تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە، ئەمڕۆ ئەوەندە لە دیوارە مەزنەکەی پێش یەئجوج ومەئجوج کرایەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەردەوام بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵ ڕودەکاتە باوەڕ دار؛ هەتا دەگاتەوە بە خوای گەورە وهیچ گوناهێكی لە سەر نەماوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەبارەت بەوەی کە خوای گەورە دەفەرموێت: {فَلا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ}، ئیبن عەباس دەڵێت: [الأنداد] شیرکە، کە لە نێو ئومەتدا شاراوەترن لە دەنگی ڕۆیشتنی مێروولە لە سەر بەردێکی ڕەش لە تاریکایی شەودا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مەڵێن: خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت، بەڵکو بڵێن: خوای گەورە بیەوێت پاشان فڵان کەس بیەوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر سوێند بە خودا بخۆم بە درۆوە لە لام خۆشەویشتتر وباشترە لەوەی کە خوێند بە جگە لە خودا بخۆم بە ڕاستگۆییەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، بست بە بست، وباڵ بە باڵ،
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی بانگەشە بکات بۆ هیدایەت وچاکەکاریەک، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە شوێنی دەكەون -کردەوەی پێ دەکەن-، وئەمەیش هیچ لە پاداشتی ئەوان کەم ناکاتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
چی ئەوان دەترسێنێت وتووشی ناڕەحەتیان دەکات؟ کاتێک کە ئەو ئایەتانە دەبیستن کە ڕوونە قبوڵی دەکەن، بەڵام کاتێک ئەو ئایەتانە دەبیستن کە گومانیان هەیە لە تێگەیشتن لێی تووشی تیاچوون دەبن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ووتمان: تۆ سەیدی (گەورەی) ئێمەیت، ئەویش فەرمووی: «سەید (گەورە) الله یە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەرت بەرز بکەرەوە وبڵێ لێت دەبیسترێ، وداوا بکە پێت دەبەخشرێت، وداوای شەفاعەت بکە داواکەت جێبەجێ دەکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی خەڵكینە، وریا وئاگاداری زیادەڕەوی وسنوور تێپەڕاندن بن لە ئایندا، هۆكاری تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە ؛ زیادەڕەوی کردن بوو لە ئایندا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە، وشومیەتی لە باڵندەدا نییە، وشومییەتی لە کونە پەپودا نییە، وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە، ڕا بكە (دوور بە) لە نەخۆشی گولی هەروەكو چۆن ڕا دەكەیت لە شێر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ کەسێک کەسێک سیحر پوچەڵ ناکاتەوە بە سیحرێکی تر مەگەر ساحیر بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
حەوت ئاسمانەکە وحەوت زەوییەکە لە ناو لەپی ڕەحمان وەکو تۆوێکی بچووک وایە لە ناوی دەستی یەکێک لە ئێوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
(عەرش لە کورسی گەورەترە): کورسی بە بەراورد لە گەڵ عەرشدا وەکو ئەڵقەیەکی ئاسنی وایە کە فڕێ درا بێتە بیابانێکی سەر زەوی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوازرێتەوە، وشومیەتی نییە، وفەئلم پێ خۆشە؟»، ووتیان: فەئل چییە؟ فەرمووی:«وشەی جوان وشیرین
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سەبارەت بە ئەنساڕ (پشتیوانان) فەرمووی: «هیچ کەسێک خۆشیانی ناوێت مەگەر ئیماندار نەبێت، وهیچ کەسێک ڕقی لێیان نییە مەگەر دووڕوو (مونافیق) نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بە دوای ڕێبازە ڕاستەکە بگەڕێن وبە گوێرەی توانا لێی نزیک بنەوە، وبزانن کە هیچ یەکێک لە ئێوە بە کردەوەی خۆی ڕزگاری نابێت، ووتیان: تەنانەت تۆش ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: تەنانەت منیش، مەگەر خوای گەورە بە ڕەحمەت وفەزڵی خۆی دامبپۆشێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیکیان هەبووە کە دەستیان بە سوننەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێنج شتم پێدراوە، بە هیچ یەكێك لە پێش من نەدراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا وەسفی ئەهلی بەهەشتتان پێ بڵێم؟ هەموو لاوازێکی بە لاواز دانراو، ئەگەر سوێند بخوات کە خوای گەورە کارێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا خوای گەورە بۆی جێبەجێ دەکات، ئایا وەسفی ئەهلی دۆزەختان پێ بڵێم؟ هەموو وشک وڕەقێکی ناملکەچ کە هەر پارە کۆدەکاتەوە ونابەخشێت وخۆبەگەورەزانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە بەهەشتدا سەد پلە هەیە، خوای گەورە دایناوە بۆ موجاهیدان (تێکۆشەران) لە پێناوی خودا، نێوان دوو پلە وەکو نێوان ئاسمان وزەوییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: من بە گوێرەی گومانی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم کە زیکر ویادی من بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەرفراز وسەرکەوتووە ئەگەر ڕاست بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی هەینیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوی قەڵەو و زل دەهێندرێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ لای خوای گەورە کێشی باڵە مێشوولەیەکی نییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر بەندەیەک بەندەیەکی تر سیتر بکات وهەڵەکانی بپۆشێت؛ ئەوا خوای گەورە لە رۆژی قیامەتدا هەڵەکانى ئەو بەندەیە دەپۆشێت وسیتریان دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لەسەر چی بەیعەتت پێ بدەین؟ فەرمووی: «لەسەر ئەوەی کە الله بپەرستن و بە هیچ شێوەیەك شەریك وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وپێنج نوێژەکە (ئەنجام بدەن)، وگوێڕایەڵ بن، -چەند وشەیەکی بە دەنگێکی نزمەوە فەرموو- وداوای هیچ شتێک لە خەڵکی نەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر وسکاڵای بردە لای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەو ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن؛ ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت، ئەوەی پشت وپەنا بە خوای گەورە ببەستێت (داوا لە ئەو بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابەرێت)؛ ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە ڕزقێکی بە پەلەی پێ ببەخشێت (لە دونیادا) یان بۆی دوا دەخات (بۆ ئاخیرەت)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مسوڵمان ئەگەر لە گۆڕدا پرسیاری لێکرا شاهێدی دەدات بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) و (مُحَمَّد رَسُولُ اللهِ)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فەرمانم پێکراوە کە بەرامبەر خەڵکی بجەنگم تا ئەو کاتەی شاهێدی دەدەن بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول اللە)^، ونوێژ ئەنجامدەدەن، وزەکات دەدەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە بەهۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لەسەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی کە بە زۆر پێیان کراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کۆچی دوایی کرد ولە ماڵەکەمدا هیچ شتێک نەبوو کە بخورێت جگە لە لەتێک لە نانی جۆ نەبێت کە لەسەر پارچە دارێک بوو، بۆیە منیش هەر لێم خوارد هەتا ماوەیەک مایەوە وپاشان تەواو بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە رۆژی قیامەتدا ئیماندار نزیک دەکرێتەوە لە پەروەردگاری هەتا دەیپۆشێت، ودانی پێ دەنێت لەسەر تاوانەکانی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە ڕەحمەتی کردووە بە سەد بەشەوە، لای خۆی نەوەد ونۆ بەشی گرتۆتەوە، ولە سەر زەوی یەک دانەی دابەزاندووە، وتەنها بە هۆی ئەم بەشەوە بوونەوەرەکان ڕەحم وبەزەییان بەرامبەر بە یەکتر هەیە، هەتا ئاژەڵێک پێیەکانی لا دەبات لە سەر بێچووەکەی لە ترسی ئەوەی کە ئازاری بدات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دەربارەی شتێکی مەزن پرسیارت کرد وئاسانە لەسەر ئەو کەسەی کە خوای گەورە بۆی ئاسان کردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی خەڵكینە، خودای گەورە پاک وپیرۆزە وهیچ شتێک قبوڵ ناکات مەگەر پاک نەبێت، وخودا فەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانی کردووە بە پێغەمبەران
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مەیکوژە، ئەگەر بیکوژیت؛ ئەو دەچێتە شوێنی تۆ پێش ئەوەى بیکوژیت، وتۆش دەچیتە شوێنی ئەو؛ پێش ئەوەى ئەو وشانە بڵێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی ئوسامە، کوشتت پاش ئەوەى ووتی: ( لا إلهَ إلَّا اللهُ )؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەریئبوونی خۆی ڕاگەیاند لە: سالیقە وحالیقە وشاقە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە لەسەر دەستی ئەو فەتح وڕزگارکردن بەرپا دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک خواى گەورە بوونەوەرەکانى دروستکرد لە کتێبێکدا نووسی، ولای خۆیەتی لە سەرووی عەرشەوە: «ڕەحمەتم پێش تووڕە بوونم کەوتووە»
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نمونەی ئیمانداران لە پەیوەندی وبەزەیی وسۆزیان بەرامبەر یەکتر ؛ وەکو نمونەی لاشەیەک وان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
شەش مافى مسوڵمان لەسەر مسوڵمان: ئەگەر پێی گەیشت سەلامی لێبکات، ئەگەر داوەتی کرد وەڵامی بداتەوە، ئەگەر داواى ئامۆژگاری لێکردیت ئامۆژگاری بکە، ئەگەر پژمی و ووتی: ( الحمد لله ) وەڵامی بدەرەوە، ئەگەر نەخۆش کەوت سەردانی بکە، ئەگەر مرد شوێنی جەنازەکەى بکەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بەیعەت بە پێشەوایەک بدات؛ ودەستی بگرێت ودڵسۆزی خۆی بۆ دەرببڕێت، با بە گوێرەی توانا گوێڕایەڵی بکات، ئەگەر کەسێکی تر هات بۆ ئەوەى لەسەر دەسەڵات لای بەرێت؛ ئەوا لە گەردنی ئەو کەسەی تر بدەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە ئێمە نییە ئەو کەسەی: لە ڕوومەتی بدات، وکراسەکەی بدڕێت، ودەنگ وهاواری جاهیلیەتی -نەفامی- لێوە دەربچێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دۆزەخیەکان هەیانە ئاگر هەتا گوێزنگەکانی، وهەیانە ئاگر هەتا ئەژنۆکانی، وهەیانە ئاگر هەتا کەمەری، وهەیانە ئاگر هەتا ئێسکی ملی دێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو بەندەیەک لەسەر ئەو شتە زیندوو دەکرێتەوە کە لەسەری مردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، نەخۆش بووم بەڵام سەردانى منت نەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
باسی حەجی ماڵئاواییمان دەکرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوانماندا بوو، ونەماندەزانى مەبەست لە حەجی ماڵئاوایی چییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو پێغەمبەرێک ئومەتەکەى ئاگادار کردووەتەوە لە چاوکوێرە درۆزنەکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فەرموودەی شەفاعەت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە ؛ شوێنی ڕێبازی ئەوانەى پێش خۆتان دەکەون
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ووتی: (الله ویستی لەسەر بێت وتۆ ویستت لەسەر بێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا منت کردە هاوتا وهاوبەشی خواى گەورە؟ بڵێ: (تەنها ویستی الله ی لەسەر بێت)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
توندترین ئازاردان لەلای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ لەسەر ئەوانەیە کە خۆیان دەچوێنن بە الله لە خوڵقاندندا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر پیاوێکی بکردایەتە سەرکردەى سوپایەک یان مەفرەزەیەک؛ فەرمانى پێدەکرد بە تەقواى خواى گەورە وچاک مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مسوڵمانانەى لەگەڵیدا دەردەچن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر بە قەد شاخی ئوحود ئاڵتون ببەخشیت ئەوا خواى گەورە لێت قبوڵ ناکات هەتا باوەڕ بە قەدەر دەهێنیت، وبزانیت ئەوەی تووشت بووە بۆی نەبووە تووشت نەبێت ونەیەتە ڕێت، وئەوەى تووشت نەبووە بۆی نەبووە تووشت بێت وبێتە ڕێت، وئەگەر لەسەر بیروباوەڕێکی تر جگە لەمە بمریت ئەوا لە ئەهلی دۆزەخیت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
یەکەم شت کە پەروەردگار دروستیکرد قەڵەم بوو، پێی فەرموو: بنووسە، ووتی: ئەی پەروەردگار، چی بنووسم؟ فەرمووی: قەدەری هەموو شتێک هەتا قیامەت هەڵدەستێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە -عز وجل- دەفەرموێت: شکۆداری ئیزارمە، وخۆبەگەورەزانین وشانازی کردن چارۆکەمە، هەرکەسێک ڕکابەرایەتی من بکات لە هەریەکێکیاندا سزای دەدەم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بانگەشەی بوونی باوکێکی تر بکات جگە لە باوکی ڕاستەقینەی خۆی لە کاتێکدا بزانێت کە ئەو کەسە باوکیشی نییە؛ ئەوا کوفرى ئەنجامداوە، وئەوەی بانگەشەی خاوەندارێتی شتێک بکات لە کاتێکدا کە خاوەنی ئەو شتە نییە؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا، وئەوەی کەسێک بە کافر بانگ بکات یان پێی بڵێت: ئەی دوژمنی خودا، لە کاتێکدا کەسی بەرامبەر بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا ئەم بانگەشە وتۆمەت هەڵواسینە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) بخوێنێت؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەوەى ئادەم منی بە درۆ دەزانی، وجوێنی پێدام لەكاتێكدا مافى ئەوەی نیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە فریشتەیەکی دیاریکردووە تایبەت بە ڕەحم (منداڵدان)، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، (بوو بە) دڵۆپە ئاوێک -مەنییەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) تۆپەڵەیەک -عەلەقەیەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) پارچەیەک گۆشت، پاش ئەمە ئەگەر پەروەردگار بیەوێت خوڵقاندنی تەواو وکامڵ بکات، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، نێر یان مێ، خراپەکار یان چاکەکار، ئایا ڕزقەکەی چەندێک بێت؟ ئایا چەندێک دەژێت؟ هەموو ئەمانە دەنووسرێت لە کاتێکدا کۆرپەلە بچووکەکە لە ناو سکی دایکیدایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کورسی شوێنی پێیەکانى پەروەردگارە، وقەبارەی عەرش ناتوانرێت مەزندە بکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جولەکەیەک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی: ئەی موحەمەد، خواى گەورە ئاسمانەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، وزەوییەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، وچیاکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، ودارەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، وهەموو بوونەوەرەکان ڕادەگرێت لەسەر پەنجەیەک، پاشان دەفەرموێت: من پادشام
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى دژایەتی دۆستێكی (وەلیەكی) من بکات؛ ئەوا من جەنگی لە دژ ڕادەگەیەنم، وبەندەکەم بە هیچ شتێک لە من نزیک نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لام ؛ هێندەی نزیکبوونەوەى لێم بە ئەنجامدانى ئەو شتانەی لەسەری فەرزم كردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دوو شت هەیە نیشانەى کوفرن لە هەرکەسێکدا ئەگەر ئەنجامیان بدات: تانەدان لە ڕەچەڵەک، هاوار وشیوەن کردن لەسەر مردوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دایبکەنە تەنها لاوازتر دەکات، ئەگەر بمریت وئەمە لە دەستدا بێت؛ ئەوا هەرگیز سەرفراز نابیت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات له ڕۆژی قيامەتدا پلێتی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت كه له ئاگرى دۆزەخدا سوور کراوەتەوە، لاتەنیشت و نێوچاوان وپشتی پێ داخ دەکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەریەکێک لە ئێوە پەروەردگاری قسەی لەگەڵدا دەکات (بە ڕاستەوخۆ) وهیچ کەسێک لە نێوان ئەو وپەروەردگاری نابێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی تەمیمەیەک^ هەڵبواسێت؛ ئەوا شیرک وهاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیارداوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی روەیفیع، لەوەیە لە پاش من بۆ ماوەیەکی زیاتر بژیت؛ بە خەڵکی ڕابگەیەنە ئەوەى ڕیشی گرێبدات وبیبەستێـتەوە، یان پەتێک بکاتە ملیەوە، یان بە پاشەڕۆی ئاژەڵێک یان بە ئێسکێک خۆی لە پاشەڕۆی پیس پاک بکاتەوە؛ ئەوا موحەمەد بەریئە لەو کەسە وهیچ پەیوەندییەکی پێوەى نییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فریشتەکان لە نور (ڕووناکی) دروستکراون، وجنۆکەکان لە بڵێسەیەکی بێ دوکەڵی ئاگر دروستکراون، وئادەم لەو شتە دروستکراوە کە وەسفەکەى بۆتان باسکراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پەروەردگارم پەیمانی پێدام کە حەفتا هەزار لە ئومەتەکەم بکاتە بەهەشتەوە بە بێ لێپرسینەوە وبە بێ سزادان، و لەگەڵ هەر هەزارێک لەوانە حەفتا هەزاری تر، وسێ پڕچنگ لە پڕچنگەکانى پەروەردگارم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ڕەحم (پەیوەندی خزمایەتی) خۆی هەڵواسیوە بە حوجزەتی خودای میهرەبانەوە، وخودا پەیوەندی دەبەستێت لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنێت، وپەیوەندی دەپچڕێنێت لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی ناگەیەنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا ڕازی دەبیت ئەگەر پەیوەندیم هەبێت لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی تۆ دەگەیەنێت، وپەیوەندی بپچڕێنم لەگەڵ ئەو کەسەی پەیوەندی تۆ دەپچڕێنێت؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پردی سیرات لەسەر پشتی دۆزەخ دادەنرێت، ودڕکی لەسەرە وەکو دڕکی سەعدان، پاشان خەڵکی بەسەریدا تێپەڕ دەبێت، هەیە بە سەلامەتی ڕزگاری دەبێت، وهەیە بە بریندارییەوە ڕزگاری دەبێت، وهەیە دەکەوێتەوە ناو دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پەروەردگارمان ساقی خۆی ئاشکرا دەکات، بۆیە هەموو ئیماندارێک سوجدەی بۆ دەبات، وتەنها ئەوانە دەمێننەوە کە لە دونیدا بۆ ڕیا و خۆدەرخستن سوجدەیان دەبرد، دەچن بۆ ئەوەى سوجدە ببەن بەڵام پشتیان ڕەق دەبێتەوە هەروەکو ئەوە وایە یەک ئێسک بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر بڕۆشتایەتە ناو مزگەوتەوە، دەیفەرموو: «(أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرجيم)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا سەرسامن بە غیرەتی سەعد، والله من لە سەعد غیرەتم زیاترە، وخواى گەورە غیرەتی لە من زیاترە، بەهۆی غیرەتیەوە خواى گەورە بێڕەوشتی قەدەغە وحەرام کرد؛ ئەوانەى ئاشکران وئەوانەش کە شاراوەن، وهیچ شەخسێک وەکو خواى گەورە بە غیرەت نییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ یەکێک یان هیچ شتێک ئارامگر نییە بەرامبەر قسەیەکی ناپاسەند وئازاردەر کە بیبیستێت وەکو خواى گەورە، ئەوان بانگەشەی بوونی کوڕ بۆ ئەو دەکەن، لەگەڵ ئەمەشدا ئەو تەندروست باشی وڕزقیان پێدەبەخشێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا پەروەردگارمان دەبینین لە ڕۆژی قیامەتدا؟ فەرمووی: ئایا تووشی هیچ ناڕەحەتیەک دەبن لە بینینی خۆر ومانگ لە کاتی ساماڵدا؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دۆزەخ بەردەوام دەڵێت: ئایا زیاتر هەیە، هەتا پەروەردگاری بە شکۆ پێی لەسەر دادەنێـت، دۆزەخ دەڵێت: ئەوەندە بەسە، ئەوەندە بەسە، سوێند بە شکۆداریت، هەموو لایەکانى دۆزەخ تێکەڵ دەبن بەناو یەکتردا ودۆزەخ بەرەو دواوە دەکشێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من گەورە وسەرداری خەڵیکم لە ڕۆژی قیامەتدا، دەزانن بەهۆی چیەوە؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەریەکێکتان شوێنی لە دۆزەخدا یان شوێنی لە بەهەشتدا؛ لە قەدەردا نووسراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر هەرکەسێک تۆمەتی تاوان (فاسقێتی) یان کوفر بۆ هەرکەسێکی تر هەڵبواسێت، ئەگەر هاوەڵەکەى بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا تۆمەتەکە بۆ دژی خۆی دەگەڕێـتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک هانی ئافرەتێک بدات دژی مێردەکەی یان هانی کۆیلەیەک بدات دژی گەورەکەى؛ ئەوا لە ئێمە نییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لەو پیاوانەى کە جل وپۆشاکی ئافرەتان لەبەر دەکەن، ولە ئەو ئافرەتانەى کە جل وپۆشاکی پیاوان لەبەر دەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جولەکە ونەسڕانیەکان مووەکانیان بۆیە ناکەن، بۆیە پێچەوانەى ئەوان بکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز باوەڕی بە شومیەتی نەبووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوانەى ئەم وێنانە دروستدەکەن سزا دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا؛ پێیان دەووترێت: ئەوانەى دروستتانکرد زیندوویان بکەنەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فریشتەکان ناچنە ماڵێکەوە ئەگەر سەگ یان وێنەی تێدا بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فریشتەکان هاوەڵی کۆمەڵێک نابن ئەگەر سەگ یان زەنگیان تێدا بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سوێند بە بتەکان (تاغوتەکان) وبە باوباپیرانتان مەخۆن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی سوێند بە سپاردە بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەم نەعلانەم ببە، ھەركەسێکت بینى لە پشت ئەم دیوارەوە بە دڵ ویەقینەوە شاهێدی دەدات بە (لا إله إلا الله)؛ ئەوا موژدەی چوونە بەهەشتى پێبدە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمان ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات (دوور بکەوێتەوە) لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من کۆتا کەس دەناسم کە لە دۆزەخ دەردەچێت، وکۆتا کەس دەناسم کە دەچێتە بەهەشتەوە. پیاوێکە بە گاگۆڵێکەوە دەردەچێت، خواى گەورە -عز وجل- پێی دەفەرموێت: بچۆرە نێو بەهەشتەوە، وا دێتە پێش چاوی کە پڕ بووە، دەگەڕێتەوە ودەڵێت: ئەی پەروەردگار، بینیم پڕ بووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئايا تووشی هیچ ناڕەحەتی وپاڵەپەستۆیەک دەبن لە بینينى خۆر لە نيوەڕۆدا بە بێ ئەوەی پەڵە هەور پێشی گرتبێت؟ ووتیان: نەخێر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خودا نەوەد ونۆ ناوی هەیە، هەرکەسێک لەبەریان بکات دەچێتە بەهەشتەوە، وخودا تاکە وتاکی خۆشدەوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە دەروازەکانى مەدیندا هەندێک فریشتە هەن، بۆیە نە تاعون ونە دەجال ناتوانن ڕووی تێبکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت وبڵێت: (اللهم رب هذه الدعوة التامة، والصلاة القائمة، آت محمدا الوسيلة والفضيلة، وابعثه مقاما محمودا الذي وعدته)؛ ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەر زەوی هەمووی مزگەوتە جگە لە گۆڕستان وگەرماو نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر هەریەکێکتان وەستا لە ناو نوێژدا ئەوا قسە لەگەڵ پەروەردگاری دەکات، یان پەروەردگار لە نێوان ئەو کەسە وقیبلەدایە، بۆیە با هیچ یەکێکتان تف نەکات بەرەو ئاراستەی قیبلە، بەڵکو تف بکات بە لای چەپیدا یان بە ژێر پێیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فەرمانم پێنەکراوە مزگەوتی بڵند دروست بکەم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جوێن بە هاوەڵانم مەدەن، ئەگەر یەکێکتان هێندەى ئوحود ئاڵتون ببەخشێت؛ ئەوا ناگات بە هێندەی بەخشینی چنگێک یان نیو چنگی ئەوان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرپیاوێک بەشداری بەدر وحودەیبیەی کردبێت؛ ناچێتە دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەم دووانە گەورە وسەرداری بەتەمەکانی ئەهلی بەهەشتن، لە یەکەم مرۆڤەوە هەتا کۆتا مرۆڤ، جگە لە پەیامبەران وپێغەمبەران (نێردراوەکان) نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
حەسەن وحوسەین سەردار وگەورەی گەنجانی ئەهلی بەهەشتن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەسەنی هێنا بۆ سەر مینەر، وفەرمووی: ئەم کوڕەم گەورەیە (سەیدە)، هیوام ئەوەیە خوای گەورە بیکاتە هۆکاری ئاشتبوونەوە لە نێوان دوو کۆمەڵی مسوڵمانان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى حەسەن وحوسەینی خۆش بوێت؛ ئەوا منی خۆش ویستووە، وئەوەى ڕقی لێیان بێت؛ ئەوا ڕقی لە منە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکاتێک خودا ویستی خێری بۆ بەندەکەوێت بوێت؛ ئەوا بەکاریدەهێنێت پێش ئەوەى بمرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ڕاستگۆ بوون، ئەوان سزا دەدرێن بە سزایەک هەموو ئاژەڵەکان گوێیان لێدەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەم ئومەتە لە نێو گۆڕەکانیان تاقیدەکرێنەوە، ئەگەر نەبێتە هۆی ئەوەی واز لە گۆڕدانانى یەکتر بهێنن؛ ئەوا داوام لە خودا دەکرد کە سزای گۆڕ ببیستن بەو شێوەیەی کە من دەیبستم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر یەکێکتان بمرێت شوێنەکەى پێنیشاندەدرێت لە بەیانیان وئێواراندا، ئەگەر ئەهلی بەهەشت بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە بەهەشتدا پێنیشاندەدرێت، ئەگەر ئەهلی دۆزەخ بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە دۆزەخدا پێنیشاندەدرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینە، وفەرمووی: ئایا ئەوەى من دەیبینم ئێوە دەیبینن؟ ووتیان: نەخێر، فەرمووی: من فیتنە وتاقیکردنەوەکان دەبینم لە نێو ماڵەکانتدا ڕوودەدات ودادەبەزێتە نێو ماڵەکانتان وەکو زۆری بارینی دڵۆپەکانى باران
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: من وقیامەت وەکو ئەم دووانە نێردراوین، وئاماژەی بۆ هەردوو پەنجەکەی کرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەم ئاینە دەگاتە هەرشوێنێک کە شەو وڕۆژی پێبگات، وخواى گەورە ئەم ئاینە دەگەیەنێت بە هەموو شوێنێکی نیشتەجێبوو وهەموو شوێنێکی چۆڵ وبیابان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سوێند بە ئەو زاتەی نەفسی منی بەدەستە، سەردەمانێک دێتە سەر خەڵکیدا؛ بکوژ نازانێت بۆچی کوشتنی ئەنجامداوە، وکوژراویش نازانێت لەسەر چی کوژراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من بەرپرسیار نیم وبەریئم لە هەرمسوڵمانێک کە لە نێو موشریکەکاندا دەژێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەدڵنیاییەوە جولەکەکان ونەسڕانیەکان دەردەکەم لە دورگەی عەرەب هەتاوەکو تەنها مسوڵمانان تێیدا دەمێننەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بە دڵنیاییەوە خودا نەوەد ونۆ ناوی هەیە، هەرکەسێک لەبەریان بکات دەچێتە بەهەشتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
چونکە ئەو ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیووت : پەروەردگار لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا دەزانن پەروەردگارتان چی فەرمووە؟»، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، -پێیانی فەرموو کە پەروەردگار- فەرموویەتی: «بەیانی هات بەسەر بەندەکانمدا؛ هەندێکیان ئیمانیان بە من هێنا، وهەندێکیان کافربوون -بێباوەڕبوون بە من-
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەندێک شت دێت بەسەر نەفسماندا کە زۆر گەورەیە بەلامانەوە دەری ببڕین، فەرمووی: «ئایا بەڕاستی ئەوە ڕوودەدات؟»، ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە بەڵگەى دڵسۆزی وپاکی ئیمانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
الحمد لله ؛ کە پیلانەکەى گەیاندووە بە وەسوەسە کردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
شەیتان دێت بۆ لای یەکێکتان دەڵێت: کێ ئەو شتەى دروستکردووە، کێ ئەو شتەى دروستکردووە، هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ ئەگەر گەیشت بەمە با پەنا بە خواى گەورە بکرێـت و واز بهێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە -هێندەى- چاکەیەک ستەم لە ئیماندار ناکات، بەهۆیەوە پێی دەبەخشێت لە دونیادا و لەسەری پاداشت دەدرێتەوە لە قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مسوڵمان بوویت لەگەڵ هەموو ئەو کردەوە چاکانەى پێشووتر ئەنجامتداوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نمونەى مونافیق ودووڕو وەکو نمونەى مەڕێکی ڕاڕا وایە دێت ودەڕوات لە نێوان دوو ڕاندا، جارێک دێت بۆ لای ئەم -کۆمەڵە پەزە-، وجارێکی تر دێت بۆ لای -ئەم کۆمەڵە پەزە-
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئیمان -باوەڕ- کۆن ولاواز دەبێت لە دڵی هەریەکێکتان هەروەکو چۆن جلی کۆن دەدڕێت ولاواز دەبێت، بۆیە داوا لە خواى گەورە بکەن کە ئیمان لە دڵەکانتان نوێ بکاتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە نیشانەکانى قیامەت ئەوەیە کە زانستی -شەرعی- هەڵدەگیرێت -نامێنێت-، ونەزانین زۆر دەبێت، وزیناکردن زۆر دەبێت، ومەی خواردنەوە زۆر دەبێت، وپیاوان کەم دەبنەوە، وئافرەتان زۆر دەبن هەتاوەکو بە پەنجا ئافرەت یەک پیاو کاروگوزەرانیان بەڕێوە دەبات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت، دەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی ئەو بوومایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کوشتار دەکەن دژی جولەکە، هەتاوەکو بەرد کە جولەکەیەک لە پشتیدا خۆی حەشارداوە دەڵێت: ئەی مسوڵمان، ئەمە جولەکەیەکە لە پشتمەوە بیکوژە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە، نزيكە دابەزینی کوڕی مەریەم لە نێوانتان فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر، خاچ دەشکێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە دەردەکەوێت، ئەگەر هەڵبێت خەڵکی دەیبینن هەموویان ئیمان دەهێنن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کات بەخێرایی دەڕوات (كات كورت دەبێتەوە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە زەوی دەگرێت، وئاسمانەکان دەپێچێتەوە بە -دەستی- ڕاستی، پاشان دەفەرموێت: من پادشام، کوان پادشاکانى زەوی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کانیەکەم (حەوزەکەم) دووری مانگێکە لەڕۆشتن (درێژییەکەى)، ئاوەکەى سپیترە لە شیر، وبۆنەکەى خۆشترە لە میسک
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من لە لای کانیاوەکەم -حەوزەکەم- بۆ ئەوەی ببینم کێ لە ئێوە دێت بۆ لام، خەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرێت بگەنە لای من، دەڵێم: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتەکەى منن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سوێند بە ئەوەى نەفسی موحەمەدی بەدەستە دۆلکەکانى هێندەى ئەستێرە وهەسارەکانى ئاسمانن کە دەدرەوشێنەوە لە شەوێکی تاریکی ساماڵدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مردن دەهێنرێت لەسەر شێوەى بەرانێک
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانى گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە و بەڕاستگۆ دانراوە -لەگەیاندنی وەحیدا-، فەرمووی: «هەر یەکێکتان لەکاتی دروستکردنی کۆدەکرێتەوە لە سکی دایکیدا چل ڕۆژ وشەو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو شتێک بەقەدەرە، بێ توانایی وتواناداری، یان تواناداری وبێ توانایی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر خواى گەورە بڕیاریدا بۆ هەربەندەیەک لەهەر پارچە زەویەکدا بمرێت ؛ ئەوا وایلێدەکات بۆ پێویستیەک بچێت بۆ ئەو شوێنە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی شتێکی کرد، وفەرمووی: «ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست^ نامێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەهلی کتێب نە بەڕاستگۆ و نە بەدرۆزنیان بزانن، وبڵێن: {آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا} واتە: {ئیمانمان هێنا بە الله وئەوەى دابەزێندراوە بۆمان -قورئان-}
عربي ئینگلیزی ئۆردی
وەحی دابەزێنرا بۆ سەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا ئەو تەمەنی چل ساڵ بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جولەکەكان ؛ خواى گەورە توڕەیە لێیان، وگاوڕەکان گومڕان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بڵێ: لا إله إلا الله، بەهۆیەوە شاهێدیت بۆ دەدەم لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى دەیڵێیت وبانگەوازى بۆ دەکەیت باش وچاکە، ئەگەر پێمان بڵێیت ئەوەى کردوومانە لێخۆشبوونی بۆ هەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بڕۆ بۆ لای، پێی بڵێ: تۆ لە ئەهلی دۆزەخ نیت، بەڵکو لە ئەهلی بەهەشتیت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەڵکانێک دەبن شتانێک بۆ ئێوە دەگێڕێنەوە کە ئێوە وباوباپیرانتان نەتان بیستووە ؛ بۆیە ئاگاداریان بن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر گوێ بیستی بانگ بێژ بون ئەوا ئەوە بڵێن کە ئەو دەیڵێت پاشان سەڵاتم لەسەر بدەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
تامی ئیمانی چەشتووە ئەو كەسەی ڕازیە بەوەی الله پەروەدگاری بێت، وئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت
عربي ئینگلیزی ئەندەنوسی
هەرکەسێک ئەم چوار سیفەتەی تێدا بێت ئەوا بەتەواوی مونافیقە (دووڕووە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت ئەو سێ کەسە: یەکێکیان پەنای گرت بە خودا؛ بۆیە خودا پەنای دا، ویەکێکی تریان شەرمی کرد؛ بۆیە خودا شەرمی لێیکرد، وئەوی تریان پشتی هەڵکرد (توڕە بوو وڕازی نەبوو ئامادە بێت)؛ بۆیە خودایش لێی ڕازی نەبوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک دەخەوێت وسپاردە لە دڵی دەردەهێنرێت ومەگەر هێندەی نەختاڵێک نەبێت وەکو سێبەری خاڵێکی تاریک، پاشان دەخەوێتەوە وسپاردە لە دڵی دەردەهێنرێت مەگەر هێندەى هێندەی تۆقلەیەک نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هات بۆ لای بەردە ڕەشەکە، وماچی کرد، و ووتی: من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
( إني أحبك في الله )، ئەویش ووتی: ( أحبك الذي أحببتني له )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە ئەوا با ڕێز لە میوانەکەى بگرێت وپاداشتی شایستەی پێ ببەخشێت، ووتیان: پاداشتی شایستە چییە؟ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: ڕۆژ وشەوێک (بە جوانترین شێوە خزمەت)، ومیوانداری سێ ڕۆژە، وئەگەر لەوە زیاتر بێت ئەوا خێرێکە پێی دەبەخشرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پرسیار سەبارەت بەڕەچەڵەکی عەرەب دەکەن؟ باشترینیان لە جاهیلیەتدا؛ باشترینیانە لە ئیسلامدا ئەگەر لە ئاینەکەیان تێبگەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پەلەپیتکە، وفەرمووی: نە ڕاو دەکوژێـت، ونە زیان بە دوژمن دەگەیەنێت، بەڵکو چاو کوێر دەکات، وددان دەشکێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لە نێوانمادا هەستا بۆ وتاردان لە نزیک کانیەک بە ناوى (خوم) لە نێوان مەککە ومەدینە، وحەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وئامۆژگاری خەڵکی کرد وبە بیری خەڵکی هێنایەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە دونیا کۆتایی نایەت هەتاوەکو پیاو بە لای گۆڕێکدا تێپەڕ دەبێت، خۆڵەکەى دەکات بە لاشەی خۆیدا ودەڵێت: خۆزگایە من لە شوێنی خاوەنی ناو ئەم گۆڕە بووایەم، ونەک بە هۆی هۆکاری ئاینیەوە، بەڵکو بەهۆی بەڵا وناڕەحەتیەکانەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو (ڕووباری) فورات وشک دەبێتەوە وشاخێک لە ئاڵتون دەردەخات کە کوشتاری لەسەر دەکرێت، ولە هەر سەد کەسێک نەوەد ونۆیان دەکوژرێن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مەدینە جێدەهێڵن سەرەڕای ئەمەش لە باشترین حاڵدایە، تەنها ئاژەڵ تێیدا دەمێننەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەردەمانێک دێت بەسەر خەڵکیدا، پیاو دەسوڕێتەوە بە خێرکردنی بە ئاڵتون بەڵام کەسی دەستناکەوێت کە خێرەکەی ببات، ودەبینرێت پیاوێک چل ئافرەت شوێنی دەکەون بۆ ئەوەى پشتی پێ ببەستن ئەمیش بەهۆی کەمی پیاوان وزۆری ئافرەتانەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوچاکان یەک لە دوای دەڕۆن، هەتاوەکو پاشماوەیەک (لە خەڵکی) وەکو خڵتەی جۆ یان خورما دەمێنێتەوە؛ کە خواى گەورە ڕێز وپلەیان بەرز ناکاتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە خەونمدا بینیم سیواکم دەکرد، ودوو پیاو هاتن بۆ لام، یەکێکیان لەوی تریان بە تەمەنتر بوو، سیواکەکەم دا بە ئەوەیان کە تەمەنی بچووکترە، پێم ووترا: گەورەکەیان، بۆیە منیش دام بە ئەوەیان کە گەورەترە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
غیرەتم لە هیچ یەکێک لە هاوسەرەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەکردووە وەکو غیرەت کردنم لە خەدیجە -ڕەزاى خواى لێبێت-، هەرگیز ئەوم نەبینی بوو، بەڵام زۆر باسی دەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت نزات بۆ دەکەم دەکەم بۆ ئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نزای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی لە کاتی ئامادە نەبوونی؛ وەڵام دەدرێتەوە، لە لای سەری فریشتەیەک وەستاوە وپێی سپێرداوە، ئەگەر هەر نزایەکی خێر بۆ براکەى بکات، فریشتە سپێردراوەکە دەڵێت: ئامین، هەمان شت بۆ تۆیش بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى من دەیبینم ئێوە نایبینن، ئاسمان دەنگی دێت ومافى خۆیەتی دەنگی لێوە بێت، شوێنی هەر چوار پەنجەیەک فریشتەیەک هەیە کە لەسەر نێوچەوانی سوجدەی بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک توڕەیی خۆی بخواتەوە، لە کاتێکدا کە توانای هەبێت دەریببڕێت؛ ئەوا خواى گەورە لە پێش هەموو بوونەوەرەکان بانگی دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوەى بە ویستی خۆی لە (حۆریەکان:حور العین) هەڵبژێرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مالوومێکی جولەکەکان هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی: ئەی موحەمەد، ئێمە فێری ئەوە دەبین کە خودا ئاسمانەکان لەسەر پەنجەیەک، وزەوییەکان لەسەر پەنجەیەک دادەنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاسمانەکان بە دەستی ڕاستی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟ پاشان زەوییەکان بە دەستی چەپی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی دا بە خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت- بە خانوویەک لە بەهەشتدا کە لە مرواری ناوبۆش دروستکراوە، نە قسەی ناڕەوا، و نە ماندووبوونی تێدایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک ڕێگایەکی چاکەکاری لە ئیسلامدا دابهێنێت؛ ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان چاکەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات، وئەوەى ڕێگایەکی خراپەکاری دابهێنێت؛ ئەوا گوناهی ئەو خراپەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان خراپەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ گوناهێک لە گوناهەکانى ئەوان کەم بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە دەفەرموێت: ئەوانەى لە پێناو شکۆداری من یەکتریان خۆشدەوێت، چەند مینبەرێکیان هەیە لە نور وڕۆشنایی، وپێغەمبەران وشەهیدان هیوا (بە پلەوپایەی ئەوان) دەخوازن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر چاکەکار بێت، دەڵێت: پێشم بخەن، پێشم بخەن، وئەگەر چاکەکار نەبێت، دەڵێت: چی تیاچوونێکە! بۆ کوێی دەبەن؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: بڕۆ سەلام لە ئەوانە بکە -کۆمەڵێک فریشتە دانیشتبوون- گوێبگرە چۆن وەڵامی سەلامەکەت دەدەنەوە؛ ئەوە سەلامکردنی تۆ ونەوەکانتە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
شەفاعەتی بۆ بکەن پاداشت دەدرێنەوە، وخواى گەورە لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى بڕیار دەدات لەسەر هەرشتێک خۆی خۆشی بوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خودایە لە قەومەکەم خۆش بە، چونکە ئەوان نازانن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر خواى گەورە ڕەحمەتی بۆ ئومەتێک بوێت؛ ئەوا پێغەمبەرەکەیان پێش لەناوچوونی ئەوان دەمرێت، ودەبێتە شەفاعەتکار وپێشینێک بۆ ئەوان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ڕەحمەتی خودا لەسەر موسا، لەمە زیاتر ئازار درا بەڵام ئارامگر بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
زەکەریا -علیه السلام- دارتاش بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فەرمان بە ئەبوبەکر بکەن پێشنوێژی بۆ خەڵکی بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من شایستەترم (بەو کردەوەیە زیاتر) لە تۆ، چاوپۆشی بکەن لە بەندەکەم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک ئایەتی خێرکردن دابەزی؛ کۆڵەبارمان لەسەر پشتمان هەڵدەگرت، پیاوێک هات وشتێکی زۆری کردە خێر، ووتیان: بۆ ڕیایە، وپیاوێکی دیکە هات وهێندەی مشتێکی هەردوو دەستی کردە خێر، ووتیان: خواى گەورە پێویستی بەم مشتە نییە !! (پاشان) ئەم ئایەتە دابەزی: {ٱلَّذِينَ يَلْمِزُونَ ٱلْمُطَّوِّعِينَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ فِى ٱلصَّدَقَـٰتِ وَٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ}
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خۆر نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا لە بوونەوەرەکان هەتاوەکو تەنها میلێک لێیانەوە دوور دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانى کردم؛ بە پێوە (ئاوی) خواردەوە لە دەمی کوندەیەکی هەڵواسراودا، بۆیە منیش هەستام دەمی کوندە (ئاوەکەم) بڕی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سوپایەک (دەیەوێت) کەعبە داگیر بکات، کاتێک دەکەن بە بیابانێک، لە سەرەتاوە بۆ کۆتایان ڕۆدەچن (بە نێو زەویدا)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا پلەوپایەى ئەهلی بەدر چۆنە لە لای ئێوە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە باشترینی مسوڵمانانن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە نێوان دوو فووکردنەکە (بە کەڕەنادا) چل هەیە، ووتیان: ئەی ئەبو هورەیرە چل ڕۆژ؟ ووتی: ناتوانم هیچ شتێک بڵێم، ووتیان: چل ساڵ؟ ووتی: ناتوانم هیچ شتێک بڵێم، ووتیان: چل مانگ؟ ووتی: ناتوانم هیچ شتێک بڵێم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خۆشەویستترین شوێن لای خواى گەورە مزگەوتەکانن، وڕقاویترین شوێن لە لای خواى گەورە بازاڕەکانن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەى ببێتە بەرپرسی سوپایەک؛ لە کاتی پێشنوێژیدا بۆیان بەردەوام بە (قل هو الله أحد) -سورەتی الإخلاص- (خوێندنەوەی قورئانی) تەواو دەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- ئاژەڵێکی بۆ هێندرا بۆئەوەى سواری بێت؛ کاتێک سواری بوو وپێی خستە نێو ڕکێبی ئاژەڵەکە، ووتی: ( بسم الله )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک ستەمێکی لە برایەکی کردووە، لە کەسایەتی یان هەرشتێکی تر؛ ئەوا با داواى گەردن ئازایی لێبکات ئەمڕۆ پێش ئەوەى (ڕۆژێک بێت) دینار ودرهەم نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خەڵکی لە ڕۆژی قیامەتدا بە پێی پەتی وڕووتی وخەتەنە نەکراوی حەشر دەکرێن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێدەکەنێت سەبارەت بە دوو پیاو یەکێکیان ئەوی تر دەکوژێت، دەچنە بەهەشتەوە، یەکێکیان لە پێناو خواى گەورە دەجەنگێت ودەکوژرێت، وپاشان خواى گەورە تەوبەی بکوژەکە قبوڵ دەکات ومسوڵمان دەبێت وشەهید دەکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خەڵکی زیندوو دەبنەوە ودەوەستن لە پێش پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکان، هەیە نقوم دەبێت لە ئارەقی (لاشەی) هەتاوەکو دەگاتە (ئاستی) نیوەی گوێیەکانی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر خواردنێکی بخواردایە سێ جار پەنجەکانی دەلێسایەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر سەبارەتی بە تاعون بیستتان لە شوێنیکدا؛ ئەوا مەچن بۆ ئەو شوێنە، وئەگەر لە شوێنێکدا تەشەنەى کرد وئێوەش لەوێ بوون؛ ئەوا لەو شوێنە دەرمەچن.
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک جبریل -علیه السلام- لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو، دەنگێکی لەسەرەوە بیست وسەری بەرزکردەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دوو سیفەتت تێدایە خواى گەورە خۆشی دەوێن: ژیری و لەسەرخۆیی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو مافەکان دەگەڕێنەوە بۆ خاوەنەکانیان لە ڕۆژی قیامەتدا، تەنانەت تۆڵە دەکرێتەوە لەو بەرانەى قۆچدارە بۆ ئەو بەرانەی کە بێ قۆچە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزاى خواى لێبێت- نووسی: هەموو ساحیرێکی پیاو یان ئافرەت بکوژن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک سورەتی -الکهف-ی دەخوێند، وئەسپەکەى بە دوو گوریس بەستبووەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی خەڵکینە، نەرم ونیان بن دەرهەق بە خۆتان، ئێوە نە بانگی نەبیست ونە (بانگی) ئامادەنەبوو دەکەن، ئەو لەگەڵ ئێوەیە، ئەو دەبیستێت ونزیکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەڕاستی ئاوازی دەنگ خۆشیەکت پێبەخشراوە لە ئاوازی دەنگ خۆشیەکانى بنەماڵەی داود
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر خواى گەورە بیەوێت خەڵکانێک سزا بدات، سزاکە دادەبەزێتە نێو هەموو ئەوانەى لە نێوانیاندان، پاشان بە پێی کردەوەکانیان زیندوو دەکرێنەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نزای: ( اللهم إني أسألك فعل الخيرات، وترك المنكرات، وحب المساكين، وأن تغفر لي وترحمني، وإذا أردت فتنة في قوم فتوفني غير مفتون، وأسألك حبك وحب من يحبك، وحب عمل يقرب إلى حبك )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد لە بەهەشتدا، وازی لێی هێنا بە پێی ویستی خۆی، ئیبلیس بە دەوریدا سووڕی دەخوارد وسەیری دەکرد، وکاتێک بینی ناوی بۆشە؛ زانی کە دروستکراوێکی لاوازە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەرلەبەیانییەک پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- باسی دەججالی کرد، هەندێک جار وا وەسفی دەکرد کە گرنگ نییە، وهەندێک جاری تر وا وەسفی کرد کە باسەکەى زۆر گەورە وگرنگە هەتاوەکو پێمان وابوو لە نێو کۆمەڵە دارخورماکانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر خواى گەورە بەندەیەکی خۆش بوێت، بانگی جبریل دەکات: خواى گەورە فڵانی خۆشدەوێت، تۆیش خۆشت بوێ، بۆیە جبریلیش خۆشی دەوێت، وبانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان (فریشتەکان) دەکات: خواى گەورە فڵانی خۆشدەوێت، ئێوەش خۆشتان بوێ، بۆیە ئەهلی ئاسمانیش خۆشیان دەوێ، وپاشان ڕەزامەندی پێدەبەخشرێت لەسەر زەویدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر بەندەکەم (هێندەى) بستێک لە من نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەى) باڵێک لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) باڵێک لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەی) دوو باڵ لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر بە ڕێ کردن بۆ لای من بێت؛ ئەوا من بە هەروەلە بۆ لای ئەو دێم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئێمە دەچین بۆ لای دەسەڵاتدارەکانمان قسەیەکیان بۆ دەکەین پێچەوانەى ئەو قسانەیە کە دەیڵێین کاتێک بەجێیان دەهێڵین، ووتی: ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەمان بە دووڕوویی (نیفاق) دادەنا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک حەز بە دیداری خودا بکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو دەکات، وهەرکەسێک حەز بە دیداری خودا نەکات؛ خواى گەورەیش حەز بە دیداری ئەو ناکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەیحان وجەیحان وفورات ونیل؛ هەموویان لە ڕووبارەکانى بەهەشتن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە (ئەلموسەعیر:المسعر) -و- (ئەلقابیز:القابض) -و- (ئەلباسیت:الباسط) -و- (ئەلڕەزاق:الرازق)ە، من هیوام ئەوەیە کە بگەمە لای خواى گەورە وهیچ یەکێک لە ئێوە داواکاریەکی نەبێت (لە دژی من) لە خوێن وماڵ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە بەشەرم وداپۆشەرە (حيي وستير)ە، شەرم وداپۆشینی خۆشدەوێت، ئەگەر یەکێکتان خۆی شۆرد ئەوا با خۆی دابپۆشێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە فەرمووی: ئەگەر بەندەکەم (هێندەى) بستێک لە من نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەى) باڵێک لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) باڵێک لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەی) دوو باڵ لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) دوو باڵ لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من بە خێرایی بەرەو لای دێم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خەولە هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- سکاڵای دەکرد سەبارەت بە مێردەکەى، نەمدەزانی چی دەڵێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە دەیخوڵقێنێت هەموو دروستکارێک وئەوەى دروستی دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خودا پزیشکە، تۆ پیاوێکی نەرمونیانی، پزیشکی ئەو زاتەیە کە خوڵقاندوویەتی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە نەوەکانی ئەمە کەسانێک دەبن قورئان بە جوانی دەخوێننەوە، بەڵام ناگاتە پاش قوڕگیان، لە ئاین دەردەچن هەروەکو چۆن تیر لە کەوانەکەى دەردەچێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەهەشت ودۆزەخ گفتوگۆیان کرد، دۆزەخ ووتی: تایبەتکراوم بە خۆبەگەورە زانەکان، وملهوڕەکان، وبەهەشت ووتی: بۆچی تەنها لاواز وبێبایەخ پێدراوەکان وسادەکان لە خەڵکی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئادەم وموسا گفتوگۆیان کرد، موسا پێی فەرموو: ئەی ئادەم تۆ باوکی ئێمەیت، تووشی بێبەش بوونت کردین وئێمەت دەرکرد لە بەهەشت، ئادەم فەرمووی: ئەی موسا، خواى گەورە فەزڵی پێت بەخشیووە بەهۆی ئەوەى (ڕاستەوخۆ) قسەی لەگەڵ تۆدا کردووە، و(تەوراتی) بە دەستی خۆی بۆ تۆ نووسووە، ئایا لۆمەم دەکەیت لەسەر کارێک؛ لە قەدەری خودا بوو لەسەرم چل ساڵ پێش ئەوەى من دروست بکات؟ ئادەم بەڵگەکەی موسای بەرپەرچدایەوە، ئادەم بەڵگەکەی موسای بەرپەرچدایەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خەڵکی (یان فەرمووی: بەندەکان) حەشر دەکرێن لە ڕۆژی قیامەتدا، بە ڕووتی وخەتەنە نەکراوی وهیچ شتێکیان پێ نییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کەمترین پلەى یەکێکتان لە بەهەشتدا، خواى گەورە پێی دەفەرموێت: هیوا بخوازە، ئەویش هەر هیوا دەخوازێت چەند جارێک، (پەروەردگار) پێ دەفەرموێت: ئایا هیوات خواست؟ دەڵێت: بەڵێ، پێی دەفەرموێت: ئەوەى هیوات خواست پێت دەبەخشرێت وهێندەى تری ئەوەیش لەگەڵیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە کوشتنی مارمێلەکەکان، وفەرمووی: فووی دەکرد (بەسەر ئەو ئاگرەی کە) ئیبراهیم (فڕێدرایە نێویەوە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لەو شتانەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەسیەتی سەبارەت کردین: سەرپێچی فەرمانەکانى نەکەین لە هەر چاکەیەکدا، وچڕنووک لە دەموچاومان نەدەین، وهاوار نەکەین -بۆ دەربڕینی ناڕەزایی-، وجلەکانمان نەدڕین، وقژمان پەرش وبڵاو نەکەینەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە بەڕەحمترە بەرامبەر بە بەندەکانى زیاتر لەم دایکە بەرامبەر منداڵەکەى
عربي ئینگلیزی ئۆردی
كاتێک سەگێک سووڕی دەخوارد بە دەوری بیرێکدا خەریک تینوێتی بیکوژێت، زیناکەرێک لە زیناکەرەکانى بەنی ئیسرائیل (سەگەکەى) بینی؛ پێڵاوەکە داکەند وپڕی کرد لە ئاو ودای بە سەگەکە بۆئەوەى بیخواتەوە؛ بەهۆی ئەمەوە (خواى گەورە) لێی خۆش بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک کافر چاکەیەک بکات؛ ڕزقێکی پێدەبەخشرێت لەم دونیایەدا، بەڵام ئیماندار خواى گەورە چاکەکانی بۆ دەپارێزێت (بۆئەوەى پاداشتی بداتەوە) لە قیامەتدا، وڕزقی پێدەبەخشێت لە دونیادا بەهۆی گوێڕایەڵبوونی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بانگبێژەکان درێژترین گەردنیان هەیە لە (نێو) خەڵکیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شەوی ئیسرائدا دوو پەرداخی بۆ هێنرا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد مەسحی کرد بەسەر پشتیدا هەموو ڕۆحێک کەوتە خوارەوە کە دروستی کردووە هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئیمان -باوەڕ- یەمانە وحیکمەت -دانایی- یەمانیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی ئەبو عائیشە، سێ شت هەیە ئەگەر کەسێک یەکێکیان بڵێت؛ ئەوا درۆیەکی گەورەی کردووە دژی خواى گەورە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
چۆن ئاسوودە بم لە کاتێکدا خاوەن کەڕەناکە؛ کەڕەناکەى گرتووە وسەری داگرتووە وبە وریایی دەبیستێت وچاوەڕێ دەکات فەرمانى پێبکرێت کە فوو بکات؛ ئەویش فوو دەکات (بە کەڕەنادا)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ڕوخسەتم پێدراوە قسە بکەم سەبارەت بە فریشتەیەک لە فریشتەکانی خودا کە عەرش هەڵدەگرن، نێوان نەرمەی گوێی وشانەکانى (هێندەى) دووری حەوت سەد ساڵە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا شەرم نەکەم لە پیاوێک؛ فریشتەکان شەرمی لێدەکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە هەندێک فریشتەى هەیە بەسەر زەویدا دەگەڕێن؛ سەلامی ئومەتەکەم دەگەیەنن بە من
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەمە ئەو کەسەیە کە عەرش بۆ مردنی جوڵا، ودەرگاکانى ئاسمانى بۆ کرایەوە، وحەفتا هەزار فریشتە ئامادەى جەنازەکەى بوون، یەک جار گوشرا، پاشان ڕزگاری بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانمان کۆدەکردەوە لە کاغەزەکانەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: توبا بۆ شام
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر لێوارەکانی خۆر دەرچوو؛ نوێژ مەکەن هەتاوەکو خۆر دیار دەبێت، وئەگەر لێوارەکانى خۆر ئاوا بوو؛ نوێژ مەکەن هەتاوەکو (بە تەواوى) ئاوا دەبیت، ونوێژ مەکەن لە کاتی خۆر هەڵاتن یان خۆر ئاوا بووندا، چونکە لە نێوان دوو قۆچی شەیتان دەردەچێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بانگەوازێک لە جنۆکەکان هات بۆ لام ومنیش ڕۆیشتم لەگەڵیدا وقورئانم بەسەریاندا خوێند
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئیبلیس عەرشەکەى لەسەر ئاو دادەنێت، پاشان کۆمەڵەکانى دەنێرێت، نزیکترینیان لێیەوە لە ڕووی پلەوە ئەوەیە کە زۆرترین فیتنە وخراپە دەنێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى لەسەرتان لێی دەترسم ئەوەیە پیاوێک قورئان بخوێنێت؛ هەتاوەکو ڕۆشنایی قورئانی پێوە دیار بێت وببێتە پشتیوان وسەرخەری ئیسلام، هەتاوەکو ئەم پیاوە حاڵی دەگۆڕێت بۆئەوەى خودا دەیەوێت، خۆی لە ئیسلام جیا دەکاتەوە وپشتی لێدەکات، وبە شمشێر هێرش دەکاتە سەر دراوسێکەی، وتۆمەتی شیرکی بۆ هەڵدەواسێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئادەم پێغەمبەر بوو؟ فەرمووی: بەڵێ، ووتی: لە نێوان ئەو ونوح چەندێک بوو؟ فەرمووی: دە سەدە، ووتی: چەندێک لە نێوان نوح وئیبراهیم بوو؟ فەرمووی: دە سەدە، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ژمارەی پێغەمبەران چەندێک بوو؟ فەرمووی: سێ سەد وپانزە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە کینانەى هەڵبژارد لە نەوەکانى ئیسماعیل، وقوڕەیشی هەڵبژارد لە کینانە، وبەنی هاشمی هەڵبژارد لە قوڕەیش، ومنی هەڵبژارد بە نێو بەنی هاشمدا، من سەید وگەورەی نەوەکانى ئادەمم بە بێ شانازیەوە، ویەکەم کەسم زەویم لەسەر لەت دەکرێت، ویەکەم کەسم شەفاعەت دەکەم ویەکەم کەسم شەفاعەتەکەم قبوڵ بکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێنج ناوم هەیە: من موحەمەد، وئەحمەد، ومن (ئەلماحی:الماحِي)م کە بەهۆی منەوە خواى گەورە کوفر ناهێڵێت، ومن (ئەلحاشیر:الحاشر)م لە پێش خەڵکی زیندوو دەکرێمەوە، ومن(ئەلعاقیب:العاقِب)م
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چەند ناوێکی خۆی بۆمان گێڕایەوە، لەو ناوانەیش کە لەبەرمان کرد، فەرمووی: من موحەمەد، وئەحمەد و(ئەلموقەفی:المقفي)، و(ئەلحاشیر:الحاشر)، و(نەبی ئەلڕەحمە:نبي الرحمة)م
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر منداڵێک لە نەوەى ئادەم لەدایک دەبێت؛ شەیتان لە تەنیشتیەوە ئازارى دەکات، بۆیە ئەویش (منداڵەکە) دەست دەکات بە گریان بە دەنگی بەرز بەهۆی ئەو ئازارەی شەیتانەوە، جگە لە مەریەم وکوڕەکەى نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
(الخضر:ئەلخزر-خزر) ئەو ناوەى لێنرا، چونکە (کاتێک) لەسەر زەوییەکی سپی چۆڵ دانیشت؛ (زەوییەکە) گۆڕا بۆ سەوزایی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەخشندە کوڕی بەخشندە کوڕی بەخشندە کوڕی بەخشندە یوسف کوڕی یەعقوب کوڕی ئیسحاق کوڕی ئیبراهیم -علیهم السلام
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە لە ئەنساڕ، ومنداڵەکانی ئەنساڕ، ومنداڵی منداڵەکانى ئەنساڕ خۆش بە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فاتیمە بەشێکە لە من، هەرکەسێک ئەو توڕە بکات؛ منی توڕە کردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەیری ئەم پیاوە بکەن، پرسیارم لێدەکات سەبارەت بە خوێنی مێشوولە، کوڕەکەى پێغەمبەریان کوشت -صلى اللە علیە وسلم-، وگوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: ئەوان ڕەیحانەى منن لە دونیادا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خودایە، من خۆشم دەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ، وهەرکەسێک خۆشی دەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی عائیش، ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات، ووتم: وعليه السلام ورحمة الله وبركاته، ئەوەى تۆ دەیبینی؛ من نایبینم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
زۆر لە پیاوان پێگەیشتوون وکامڵبوون، بەڵام هیچ لە ئافرەتان پێنەگەیشتن وکامڵ نەبوون جگە لە: ئاسیەى هاوسەری فیرعەون، ومەریەمی کچی عیمران، وفەزڵ وپلەپایەی عائیشە بەسەر ئافرەتانەوە وەکو فەزڵی نانەوڵاوە بەسەر خواردنەکانى ترەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو ئومەتێک خاوەن سپاردە وئەمانەتێکی هەیە، وخاوەن ئەمانەت وسپاردەی ئێمە -ئەی ئومەت- ئەبو عوبەیدەى جەڕاحە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرگیز پێغەمبەرم نەبینووە -صلى اللە علیە وسلم- بە (کەسێک بڵێت: دایک وباوکم) بە فیدات بێت لە پاش سەعد، گوێم لێبوو دەیفەرموو: بیهاوێژە، بە فیدات بێت باوک ودایکم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
حاڵ وباروگوزەرانتان لەو شتانەیە کە تووشی نیگەرانی کردووم لە پاش خۆم، وکەس ناتوانێت ئارام بگرێت لەسەرتان؛ تەنها ئەوانەى لەڕاستیدا ئارامگرن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خودایە؛ ڕێنیشاندەر بێت بۆ هیدایەت وهیدایەتدراو بێت، وخەڵکی بەهۆی ئەوەوە هیدایەت بدە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێم نیشاندراوە ئێوە تاقیدەکرێنەوە لە نێو گۆڕدا (بە تاقیکردنەوەیەک) نزیک لە تاقیکردنەوەى دەججال
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (لە ماڵ) دەرچوو کاتێک خۆر ئاوا بوو، دەنگێکی بیست، فەرمووی: جولەکەکان لە نێو گۆڕەکانیان سزا دەدرێن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
وەسفکردنی هەندێک لە خۆشی وسزاکانى نێو گۆڕ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
شەش نیشانە بژمێرە کە ئاماژەن بۆ نزیکبوونەوەى قیامەت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو ئاگرێک لە خاکی حیجازەوە دەردەچێت؛ ڕۆشناییەکەی (دەگاتە) ملی وشترەکان لە بوسڕا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەلیفەیەک دەبێت؛ بێ سنوور پڕ بە چنگ سامان دەبەخشێت (بە خەڵکی) بەبێ ئەوەى بیژمێرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی تورک: چاو بچوک، ودەموچاویان سوور، ولووتیان بچووک وپانە، دەموچاویان وەکو قەڵغانى کوتراو وایە، وقیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی خەڵکانێک پێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو دەجەنگن دژی خوز وکیرمان لە عەجەمەکان -ناعەرەبەکان-: ودەموچاویان سوور، ولووتیان بچووک وپانە، چاو بچوک، دەموچاویان وەکو قەڵغانى کوتراو وایە، وپێڵاوەکانیان لە موو دروستکراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ژنائاسا لە پیاوەکان، ولە پیاوئاسا لە ئافرەتان، وفەرمووی: دەریانبکەن لە ماڵەکانتان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی خالد لە پاش من ڕووداو وفیتنە وناکۆکی زۆر دەبێت، ئەگەر توانیت بەندەی خودای کوژراو بیت نەک بکوژ؛ ئەوا بەو شێوەیە بە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کۆچکردن -هیجرەت- ناوەستێت هەتاوەکو جەنگ کردن دژی کافرەکان بەردەوام بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من یەکەم لەسەر ئەژنۆ دەکەوم لە پێش پەروەردگاری میهرەبان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ناکۆکیەکان لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی چەک هەڵبگرێت بەرامبەرمان ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی