عن البراء بن عازب رضي الله عنهما أنَّ النبيَّ صلى الله عليه وسلم قال في الأَنصَار: «لاَ يُحِبُّهُم إِلاَّ مُؤمِن، وَلاَ يُبْغِضُهُم إِلاَّ مُنَافِق، مَنْ أَحَبَّهُم أَحَبَّهُ الله، وَمَنْ أَبْغَضَهُم أَبْغَضَه اللَّه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سەبارەت بە ئەنساڕ (پشتیوانان) فەرمووی: «هیچ کەسێک خۆشیانی ناوێت مەگەر ئیماندار نەبێت، وهیچ کەسێک ڕقی لێیان نییە مەگەر مونافیق ودوو ڕوو نەبێت، وئەوەی ئەوانی خۆش بوێت ئەوا خوای گەورە خۆشی دەوێت، وئەوەی ڕقی لە ئەوان بێتەوە ئەوا خوای گەورە ڕقی لێدەبێتەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

بەرائی کوڕی عازب -ڕەزای خوایان لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وەسیەت وئامۆژگاری کردووە بە خۆشویستنی ئەنساڕ (پشتیوانان)، وبە نیشانەی ئیمان وباوەڕی دانان وئەمیش وەکو وەفایەک بۆ چاکەکاری ئەنساڕیەکان، وخزمەتیان بە پەیامی ئیسلام، وسەرخستنیان بۆ ئەم ئاینە، وکۆششیان بۆ بڵاوکردنەوەی وپشتگیری کردنی مسوڵمانان، وجێبەجێکردنی مافەکانی ئیسلام بە جوانترین وڕێکترین شێوە، وخۆشەویستی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆ ئەوان وخۆشەویستی ئەوان بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، وبەخشینی نەفس وماڵیان لە پێناو خزمەتی ئیسلام، وکوشتار ودژایەتی کردنی هەموو خەڵکی لە پێناو سەرخستنی ئیسلام، بەڵکو پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەوەی ئاشکرا کرد کە تەنها کەسێک ڕقی لێیان دەبێتەوە کە باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی نیە ونقوم بووە لە دوو ڕوویی ونیفاق.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر