عن زيد بن خالد الجهني رضي الله عنه مرفوعاً: «مَنْ جَهَّز غَازِياً فِي سَبِيلِ الله فَقَد غَزَا، وَمَنْ خَلَّف غَازِياً في أهلِه بخَير فقَد غزَا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە زەیدی کوڕی خالیدی جوهەنی -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ئامادەکاری بکات بۆ پشتگیری ڕزگاریکارێک (غازییەک) لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەو کەسەش وەکو ئەوە وایە هەڵمەتی ڕزگاری کردنی (هەڵمەتی غەزای) ئەنجامدا بێت، وئەوەی پێویستی ماڵ ومنداڵی ڕزگاریکارێک جێبەجێ بکات لە سەر خێر؛ وەکو ئەوە وایە هەڵمەتی ڕزگار کردنی ئەنجامدا بێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەگەر مرۆڤ ئامادەکاری بکات بۆ موجاهیدێک بە سواریەکەی یان کەلوپەلەکانی یان چەکەکانی ئەوا خوای گەورە پاداشتی موجاهیدێک دەنووسێت بۆ ئەو مرۆڤە ئامادەکاری کردووە بۆ موجاهیدەکە؛ چونکە ئەو پشتیوان بووە بۆ ئەنجامدانی کاری چاکە، ئەگەر موجاهپاداشتی موجاهیدێکی بۆ دەنووسێتیدەکە ویستی جیهاد بکات بەڵام دڵی لای خێزان ومنداڵەکانی بوو بە هۆی پێویستیان، وبانگی یەکێک لە مسوڵمانان بکات وبڵێت: بە خێر وچاکە شوێنی من پڕ بکەرەوە بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەکانی خێزان ومنداڵەکانم، ئەو کەسەی پێداویستیەکانیان جێبەجێ دەکات پاداشتی وەکو پاداشتی موجاهیدێک وایە، چونکە ئەو پشتیوانی بووە، ولەم فەرموودەیەوە سوودی ئەوە وەردەگیرێت ئەوەی یارمەتی کەسێک بدات بۆ پەرستنی خوای گەورە؛ ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەو کەسەیە، وئەگەر یارمەتی فێرخوازی زانستی شەرعی بدات بۆ کڕینی کتێب یان دابینکردنی خەرجیەکان یان شتی تر، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەنجامدانی چاکەی ئەم فێرخوازەیە، بێ ئەوەی لە پاداشتی فێرخوازەکە هیچ شتێک کەم بکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان