لیستی فەرموودەکان

هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک پەیمانپێدراوێک (موعاهەدێک) بکوژێت ؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئافرەتێک لە یەكێك لە غەزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە کوژراوی دۆزرایەوە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نكۆڵی ونەهی کرد لە کوشتنی ئافرەتان ومنداڵان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی بجەنگێت بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت، ئەمە لە پێناو خوای گەورەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی بەڕاستگۆیی داوای شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان، ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک پێویستی موجاهیدێك جێبەجێ بكات لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەو کەسەیش جیهادی ئەنجامداوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیکیان هەبووە کە دەستیان بە سوننەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک کە خەریک بوو سەفەر بکات؛ پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: کام جیهاد باشترینە؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: وتەیەکی هەق لە لای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەربەندەیەک پێیەکانى تووشی خۆڵ وتۆز بووبێت لە پێناو خوای گەورە ئەوا دۆزەخ بەری ناکەوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو ئازارەی کە شەهید دەیچێژێت لە ئازاری کوشتن وەکو ئازاری یەکێک لە ئێوە وایە کە مێروولە دەیگەزێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێم بڵێ ئەگەر بکوژرێم لە پێناو خوای گەورە، ئایا خوای گەورە لە گوناهەکانم خۆش دەبێت؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو لە دۆزەخە، چوون سەیری بکەن، بینیان جلێکی دزیوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا، چی کەسێک باشترینە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر پیاوێکی بکردایەتە سەرکردەى سوپایەک یان مەفرەزەیەک؛ فەرمانى پێدەکرد بە تەقواى خواى گەورە وچاک مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مسوڵمانانەى لەگەڵیدا دەردەچن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک فێری تیر هاویشتن بوو پاشان وازی لێهێنا؛ ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە، یان سەرپێچی کردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بمرێت و نەجەنگا بێت لە پێناو خواى گەورە یان بیری لە جەنگان نەکردبێتەوە لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا لەسەر سیفەتێکی دووڕیی (نیفاق) مردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بکوژرێت بەهۆی بەرگریکردنی لە: ماڵی، یان خێزانی، یان خوێنی، یان ئاینەکەى؛ ئەوا شەهیدە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جیهاد وتێکۆشان بەرپا بکەن بەرامبەر موشریکەکان بە ماڵتان ونەفستان وزمانتان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جیهادکردنی ئێوە بریتیە لە حەج کردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەدڵنیاییەوە جولەکەکان ونەسڕانیەکان دەردەکەم لە دورگەی عەرەب هەتاوەکو تەنها مسوڵمانان تێیدا دەمێننەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئیسلام بڵند دەبێت وسەردەکەوێت، وهیچ ئاینێکی تر بەسەر ئیسلامدا بەرز نابێت وسەرناکەوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە ڕۆژ وشەوێکدا خێرترە لە ڕۆژووگرتن وشەو نوێژکردن بە درێژایی مانگێک، ئەگەر مرد (لە کاتی پاسەوانیکردندا)؛ ئەوا پاداشتی کردەوە چاکەکانی وەردەگرێت بە شێوەیەکی بەردەوام، وڕزق وڕۆزی پێدەبەخشرێت، ولە تاقیکردنەوە وفیتنەکانى ناو گۆڕ دەپارێزرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەموو مردوویەک کردەوە چاکەکانى مۆری لەسەر دەدرێت (دەوەستێت) جگە لەو کەسەی لە پێناو خواى گەورە لە پاسەوانیکردندایە (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان)، کردەوەکانى بەردەوام زۆر دەبێت هەتا ڕۆژی قیامەت، ولە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک خواى گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- مرۆڤەکان لە سەرەتا بۆ کۆتایان کۆ دەکاتەوە (لە ڕۆژی قیامەتدا): ئاڵایەک بەرز دەکرێتەوە بۆ هەموو خیانەتکارێک (ناپاکێک)، دەووترێت: ئەمە خیانەتی فڵانی کوڕی فڵانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سیخوڕێک لە موشریکەکان هات (بۆ سیخوڕی کردن بەسەر) پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا لە سەفەردا بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی خەڵکینە، هیوای ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن مەخوازن، وداوای سەلامەت بوون بکەن لە خواى گەورە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە زامنی کردووە بۆ ئەو موجاهیدەى لە پێناو ئەو زاتە تێدەکۆشێت: ئەگەر ڕۆحی بکێشێت دەیخاتە بەهەشتەوە، یان دەگەڕێتەوە بە سەلامەتی لەگەڵ پاداشت یان دەستكەوت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دەرچوونێک لە بەیانیان یان لە ئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لەوەی خۆری بەسەردا هەڵهاتووە وئاوابووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەربریندارێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێـت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت، وبرینەکەى خوێنی لێوە دەردەچێت: ڕەنگ ڕەنگی خوێنە، وبۆن بۆنی میسکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک کوژراوێکی کوشتبێت کە بەڵگەی لەسەری هەبووبێت ئەوا پشکەکانى بۆ ئەو (بۆ بکوژەکە) دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد لە جەنگی ئوحود دا: ئەگەر بکوژرێم، پێت وایە لە کوێ دەبم؟ ئەویش فەرمووی: لە بەهەشت، بۆیە پیاوەکە هەندێک خورمای فڕێدا کە لە نێو دەستیدا بوو، وپاشان جەنگا هەتاوەکو کوژرا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بیهاوێژن ئەی نەوەى ئیسماعیل، چونکە باوکتان تیر هاوێژ بووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کەم کردەوەى ئەنجامدا بەڵام پاداشتی زۆری پێبەخشرا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەسپ خێر وبێر بە ناوچاوانیەوەیە هەتا ڕۆژی قیامەت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە لە هەموو شتێکی شەهید خۆش دەبێت جگە لە قەرز نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە پێناو خواى گەورە گەورە جەنگ بەرپا بکەن، هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت (بە ماوەى) نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ڕەحمەتی خودا لەسەر موسا، لەمە زیاتر ئازار درا بەڵام ئارامگر بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک لە ترسی خواى گەورە گریا بێت ناچێتە نێو دۆزخەوە هەتاوەکو شیر دەگەڕێتەوە بۆ نێو گوان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەریەکێک بچێتە بەهەشتەوە حەز ناکات بگەڕێتەوە بۆ دونیا ئەگەرچیش هەموو دونیای پێبدرێت جگە لە شەهید نەبێت، هیوا دەخوازێت بگەڕێتەوە بۆ دونیا، بۆئەوەى دە جاری تر بکوژرێت؛ ئەمیش بەهۆی ئەو ڕێزلێنانەی دەیبینێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نمونەى کەسی تێکۆشەر لە پێناو خواى گەورە وەکو نمونەى ڕۆژووگر و شەونوێژکارە کە ئایەتەکانى خواى گەورە دەخوێنێت وبێزار نابێت لە ڕۆژووگرتن ونوێژکردن، هەتاوەکو تێکۆشەر لە پێناو خواى گەورە دەگەڕێـتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک ئەسپێک ڕابگرێت لە پێناو خواى گەورە، باوەڕی بە خودا هەبێت، پەیمانەکانی بە ڕاست دابنێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر لەوەڕاندنی وئاوخواردنەوەى وپاشەڕۆ فڕێدانى ومیزکردنى پاداشتی (بۆ دەنووسرێت) لە نێو تەرازووەکەیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک ڕازی بێت بەوەى ( الله ) پەروەردگاری بێت، ئیسلام ئاینی بێت، وموحەمەد پێغەمبەری بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک تیرێک بهاوێژێت لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا ئەمە وەکو ئازاد کردنی بەندەیەک وایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت (بە ماوەى) نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت، وهەرکەسێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێـت یان شوێنەواری ئازار وزیانێک (بە لاشەیەوە) بێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت وشوێنی برینەکە (زیاتر لەوەى پێشوو) خوێنی لێوە دەردەچێت: ڕەنگی وەکو زەعفەرانە، وبۆنی وەکو میسکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نەخێر، من بینیم لە دۆزەخدا بوو؛ بەهۆی ئەوەى چارۆکەیەک یان عابایەکی دزی بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی کۆمەڵی ئەنساڕ، ئایا کاتێک هاتم بۆ لای ئێوە گومڕا نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە هیدایەتی ئێوەى دا؟ ئایا ناکۆک نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە تەبایی خستە نێوانتانەوە؟ ئایا هەژار نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە دەوڵەمەندی کردن؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جەنگ هەڵخەڵەتاندنە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
باشترین جۆری ژیان لە خەڵکیدا پیاوێکە جڵەوی ئەسپەکەى گرتووە (وئامادەیە) بۆ (جیهاد کردن) لە پێناو خواى گەورە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک لە ئێوە بمێنێتەوە وبە چاکە وخێر گرنگی بدات بە خێزان وموڵکی ئەوەى دەرچووە؛ ئەوا نیوەى پاداشتی دەرچووی هەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر کۆمەڵێک یان مەفرەزەیەک دەربچن بۆ جیهاد کردن، دەستکەوت بەدەست بهێنن وبە سەلامەتی بگەڕێنەوە؛ دوو لەسەر سێی پاداشتەکەیان پێدراوە لەم دونیایەدا، وهەر کۆمەڵێک ومەفرەزەیەک دەربچن بۆ جیهاد کردن، شکست بهێنن وبریندار بن؛ پاداشتی تەواویان لە قیامەتدا پێدەبەخشرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک جیهاد نەکات یان ئامادەکاری بۆ موجاهیدێک نەکات یان شوێنگرەوەى نەبێت بە سەرپەرشتیاری کردنی کەسوکاری لە خێر وچاکەدا؛ ئەوا خواى گەورە تووشی کارەسات وناخۆشی دەکات لە پێش ڕۆژی قیامەت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
من فەرمانم پێتانکرد بەوەى فڵان وفڵان بسوتێنن، وتەنها خواى گەورە بە ئاگر سزا دەدات، ئەگەر ئەوانتان دۆزیەوە بیانکوژن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نابێت هیچ کەسێک سزا بدات بە ئاگر؛ مەگەر پەروەردگاری ئاگر نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
حەرامبوونی ئافرەتانى موجاهیدەکان لەسەر نەڕۆیشتووان (بۆ جیهاد) وەکو حەرامبوونی دایکیانە لەسەریان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەندێک خواردنمان بەدەستهێنا لە ڕۆژی -جەنگی- خەیبەردا، پیاوێک دەهات وئەوەندەى پێویستی بوو دەیبرد وپاشان دەڕۆیشت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مسوڵمانان یەکدەستن بەرامبەر ئەوانى تر، وخوێن وماڵیان یەکسانە، وپەیمانى پاراستن درابێت لە لایەن کەمترینیان دەبێت بپارێزرێت لە لایەن هەموو مسوڵمانانەوە، ومسوڵمانان (دەستکەوتنی جەنگ) دەگەڕێننەوە بۆ دوورترین کەسیشیان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خالیدی کوڕی وەلیدی نارد بۆ سەر ئوکەیدیری دومە، ئوکەیدیر بە (دیل) گیرا وهێنایان، خوێنی پاراست وپەیمانی ئاشتی لەگەڵدا بەست؛ ئەویش بە پێدانى جزیە (سەرانە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی