عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «من قَتَلَ مُعَاهَدًا لم يَرَحْ رَائحَةَ الجنة، وإن رِيْحَهَا تُوجَدُ من مَسِيرَة أربعين عامًا».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک پەیمانپێدراوێک (موعاهیدێک) بکوژێت؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات، ئەگەرچی بۆنی بەهەشتیش دەکرێت لە دووری چل ساڵەوە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە ئاماژە بەوە دەکاتە ئەوەی پەیمانپێدراوێک (موعاهیدێک) بکوژێت بە ناهەق، وموعاهید ئەو کەسەیە کە دێتە نێو خاکی مسوڵمانانەوە بە پەیمان ومەرجی پاراستنی لە لایەن فەرمانڕەوای وڵاتی مسوڵمانەوە، یان ئەگەر کەسەکە ئەهلی زیمە (أهل الذمة) بێت (واتا: کەسێکی کافر بێت بەڵام لە خاکی مسوڵمان نیشتەجێی بێت)، هەرکەسێک ئەمانە بکوژێت بە ناهەق ئەوا خوای گەورە ڕێگای نادات ئەو کەسە بچێتە بەهەشتەوە، ئەگەرچی بۆنی بەهەشتیش لە دووری چل ساڵەوە دەکرێت، وئەمەش بەڵگەیە لە سەر دووری ئەو کەسە لە بەهەشت، وئەم فەرموودە بەڵگەیە ئاماژیە بۆ دووپاتکردنەوەی ئاینی ئیسلام لە سەر پاراستنی خوێنی کەسانێک کە پێویستە بپارێزرێن لە دەستدرێژی کردنە سەریان لە موعاهید وزمیەکان، وکوشتنیان بە ناهەق لە تاوانە گەورەکانە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرام بوونی کوشتنی کەسی موعاهید، ویەکێکە لە تاوانە گەورەکان، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بکوژ نەچێتە بەهەشتەوە هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە.
  2. لە هەندێک ڕیوایەتی تردا هاتووە کە بکوژرێت (بە بێ تاوان) یان (بە بێ مافی خۆی)، وئەم دیاریکردنانە زانراون لە بنچینەکانی شەرعدا.
  3. واجب بوونی بەجێهێنانی پەیمانەکان.
  4. دووپاتکردنەوە ودڵنیابوون لەوەی کە بەهەشت بۆنی هەیە.
  5. بۆنی بەهەشت دەکرێت لە دووری زۆرە.