عن عائذ بن عمرو المزني رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «الإسلام يَعْلُو ولا يُعْلَى».
[حسن] - [رواه الدارقطني والبيهقي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیزی کوڕی عەمروی موزەنیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیسلام بڵند دەبێت وسەردەکەوێت، وهیچ ئاینێکی تر بەسەر ئیسلامدا بەرز نابێت وسەرناکەوێت».
حەسەنە - بەیھەقی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە بنچینەیەکی مەزنە لە بنچینەکانى ئیسلام، ئەویش ئەوەیە کە ئەم ئاینە خواى گەورە بەرزی وبڵندی وسەرکەوتوویی بۆ نوسیووە بە سەر هەموو ئاین وبیروباوەڕە پوچەڵەکان، وشوێنکەوتووانى ئەم ئاینە سەربەرزن وپلەیەکی باشیان هەیە ئەگەر بەردەوام بن لە دەستگرتن وپابەندبوون بەم ئاینە، وپابەندبوون بە ئیسلام (بە قورئان وسونەتەوە بەو شێوەیە پێشینی چاک لەسەری بوون) مەرجە بۆ سەرکەوتنی مسوڵمانان، ئەم هەواڵدانە بە واتای فەرمانکردنە هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ} واتە: {ئەی ئیمانداران، کۆڵ مەدەن و ساردمەبنەوە وخەفەت مەخۆن، چونکە هەر ئێوە سەربەرز وسەرفراز وسەرکەوتووترن ئەگەر ئیمانداری چاک وڕاست و دروست بن}، وفەرموودەکە گشتیە بۆ هەموو حاڵەتێک، وزانایان وەکو بەڵگە دەیهێننەوە لە لق ومەسەلەی زۆر، لەوانەش بابەتی باج (جزیة)، ئەگەر ئەهلی زیمە* باج بدەن ولە نێوان ئێمە بژین ئەوا ڕێگا نادرێت بەوەى زەنگەکانیان بە ئاشکرا لێبدرێت وخاچەکانیان بە ئاشکرا بەرز بکرێتەوە ونابێت بیناکانیان لە بیناکانى مسوڵمانان بەرزتر بێت، وئەگەر یەکێک لە دوو هاوسەرەکە (ژن ومێردەکە) مسوڵمان بوون ئەوا منداڵەکەى شوێنی مسوڵمانەکە دەکەوێت، ونابێت ئافرەتی مسوڵمان بدرێت بە پیاوێکی کافر، وئەم حوکمانە هەمووی ئاماژەن بۆ بەرزی وبڵندی ئیسلام بۆیە دەبێت لە پێشەوە بێت. *(ئەهلی زیمە: واتە ئەوانەى کە مسوڵمان نین ولە ژێر دەسەڵاتی وڵاتی مسوڵمانان دەژین)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر