+ -

عَنْ مُعَاذٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَمَّا وَجَّهَهُ إِلَى الْيَمَنِ أَمَرَهُ أَنْ يَأْخُذَ مِنَ الْبَقَرِ مِنْ كُلِّ ثَلَاثِينَ تَبِيعًا أَوْ تَبِيعَةً، وَمِنْ كُلِّ أَرْبَعِينَ مُسِنَّةً، وَمِنْ كُلِّ حَالِمٍ -يَعْنِي مُحْتَلِمًا- دِينَارًا أَوْ عَدْلَهُ مِنَ المَعَافِرِ، ثِيَابٌ تَكُونُ بِالْيَمَنِ.

[صحيح بشواهده] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد] - [سنن أبي داود: 1576]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موعازەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوی نارد بۆ یەمەن، فەرمانى پێمکرد کە: لە هەر سی مانگایەک (گوێرەیەکی یەک ساڵ -زیاتر- نێر بێت یان مێ)، ولە هەر چل مانگایەک (مانگایەکی دوو ساڵ -زیاتر-)؛ وەکو زەکات وەربگرم، ودینارێک وەربگرم لە هەر (نامسوڵمانێک) کە باڵغ بووبێت (وەکو سەرانە -جزیە-)، یان هاوتای -ئەو دینارە- لە مەفاعیر؛ كە جلوبەرگێكی یەمەنیە.

[صەحیحە بە شەواھیدەکانیەوە] - - [سنن أبي داود - 1576]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- موعازی کوڕی جەبەلی نارد بۆ یەمەن -ڕەزای خوای لێبێت- ؛ بۆ فێرکردنی خەڵک و بانگەوازی کردنیان، و لەو شتانەی کە فەرمانی پێکرد ئەوە بوو کە زەکاتی مانگاکان لە موسڵمانان وەربگرێت، لە هەر سی مانگایەک؛ گایەکی تەمەن یەک ساڵ یان مانگایەکی تەمەن یەک ساڵ وەربگرێت، و لە هەر چل مانگایەک؛ مانگایەکی تەمەن دوو ساڵ وەربگرێت. هەروەها سەرانە -جزیە- وەربگرێت لە خاوەن كتێبەكان (جولەكە و گاوڕەكان)؛ لە هەر نێرێکی پێگەیشتوو دینارێک وەربگرێت، یان ئەوەی کە بەرامبەر بە بەهای دینارێک بێت لە جلوبەرگی یەمەن کە پێی دەوترێت: مەعافیری.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جزیە -سەرانە- تەنها لەوانە وەردەگیرێت کە باڵغ بوون لە پیاوان، چونکە پێوەر بۆ وەرنەگرتنی جزیە؛ ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە کوشتنیان ڕێگەپێدراو نییە ئەگەر بەدیل گیران: لە منداڵ ، و ئافرەت و هتد.
  2. دیاریکردنی بڕی جزیە -سەرانە- دەگەڕێتەوە بۆ لێكدانەوە وئیجتیهادی پێشەوا (دەسەڵاتدار)، چونکە سەرانە دەگۆڕێـت بەپێی جیاوازی شوێن و کات، و دەوڵەمەندی و هەژاری، و بەڵگەیش ئەوەیە کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- خۆی بڕەکەی بۆ خەڵکی یەمەن دیاری کرد و بە موعازی فەرموو: (لە هەموو پێگەیشتووێک -باڵغێك- دینارێک وەربگرە)، لە کاتێکدا بڕی جزیە لە خەمڵاندنی عومەردا زیاتر بوو -ڕەزای خوای لێبێت- ؛ كاتێك بڕی جزیەی بۆ خەڵکی شام دیاری کرد.
  3. گرنگیدان بە کۆکردنەوەی زەکات، و دیاریکردنی کەسێک بۆ کۆکردنەوەی، ئەمانە لە ئەرکەکانی کاربەدەست و فەرمانڕەوایە.
  4. (التبيع:تەبیع): ئەو گوێرەكەیە کە ساڵێکی تەواو کردووە و چووەتە نێو ساڵی دووەمەوە، و ناونراوە بە (تەبیع)؛ چونکە هێشتا شوێنی دایکی دەکەوێت.
  5. دینار: دراوێکی زێڕینە، و دیناری ئیسلامی: کێشەکەی چوار گرام و چارەکێک زێڕە (4.25 گم).
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان