لیستی فەرموودەکان

ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە
عربي الإنجليزية الأوردية
خێرکردن لە سامان کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون لە خەڵکی پەروەردگار شکۆدارتری دەکات، وئەوەى لەبەر الله سادە بێت،^ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
خوای گەورە دەفەرموێت: «ئەی نەوەی ئادەم ببەخشە؛ پێت دەبەخشم
عربي الإنجليزية الأوردية
ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێت بەسەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
لە زیودا کەمتر لە پێنج ئۆقیە زەکاتی تێدا واجب نابێت، ولە وشتردا کەمتر لە پێنج دانەیان زەکاتی تێدا واجب نابێت، ولە بەروبوومی دانەویڵە وکشتوکاڵیش کەمتر لە پێنج وسق زەکاتی تێدا واجب نابێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک خێرێک بکات بە ئەندازەی خورمایەک کە بە ڕێگایەکی حەڵاڵ ئەم خورمایە بەدەستهێنابێت، وخودا تەنها خێری پاک قبوڵ دەکات، خواى گەورە بە دەستی ڕاستی ئەم خێرە قبوڵ دەکات وبۆ خاوەنەکەى زۆری دەکات، هەروەکو چۆن یەکێکتان ئەسپێکی بچووکی بەخێو دەکات هەتا وەکو شاخێکی لێدێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات؛ ئەوا له ڕۆژی قيامەتدا پزیشکی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەریەکێک لە ئێوە پەروەردگاری قسەی لەگەڵدا دەکات (بە ڕاستەوخۆ) وهیچ کەسێک لە نێوان ئەو وپەروەردگاری نابێت
عربي الإنجليزية الأوردية
کردەوەکان شەش (جۆرن) وخەڵکی چوار (جۆرن)
عربي الإنجليزية الأوردية
پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی پێغەمبەری خودا، دایكی سەعد وەفاتی كرد، چی خێركردنێك باشترینە؟ فەرمووی: «ئاو-ئاو بەخشین-»، دەڵێت: بیرێكی هەڵكەند، ووتی: ئەمە بۆ دایكی سەعد
عربي الإنجليزية الأوردية
خەزێنەداری مسوڵمانی ئەمین کە فەرمان بە تەواوى وبە ڕووخۆشیەوە جێبەجێدەکات وسپاردەکە دەدات بە ئەو کەسەی کە فەرمانى پێکراوە پێی بدرێت؛ لە یەکێک بە خێرکاران دادەنرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک کج بەخێو بكات، وچاکەکار بێت بەرامبەریان؛ ئەوا دەبنە هۆی پاراستنی لە دۆزەخ
عربي الإنجليزية الأوردية
باشترین خێر کردن بریتیە لە: بەخشینی سێبەری خێمەیەک لە پێناوى خواى گەورە، وبەخشینی خزمەتکارێک لە پێناو خواى گەورە، یان بەخشینی وشترێکی پێگەیشتوو لە پێناو خواى گەورە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێداگیر مەبن لەسەر داواکردنی شتێک، والله ئەگەر هەریەکێکتان داواى شتێکم لێبکات ومن پێی ببەخشم لەکاتێکدا پێم ناخۆش بێت؛ ئەوا هیچ بەرەکەتێک نابێت لەوەى کە من پێی دەبەخشم
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو دەستەى لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
سامانی ڕاستەقینەی ئەوەیە کە پێشووتر خەرجی کرد، وئەوەى ماوەتەوە سامانى میراتگرانە
عربي الإنجليزية الأوردية
حەسوودی نابێت هەبێت مەگەر لە دوو شتدا نەبێت: پیاوێک خودا سامانى پێبەخشی بێت؛ لە ڕێگای ڕاستدا خەرجی بکات، وپیاوێک خودا حیکمەتی پێبەخشی بێت؛ بەهۆیەوە دادوەری بکات وخەڵکی فێر دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
کام خێرکردن پاداشتی گەورەترە ؟! فەرمووی: خێر بکەیت لەکاتێکدا تەندروست باش بیت وڕەزیل بیت، لە هەژاری بترسیت وئاوات بە دەوڵەمەندبوون بخوازیت، (خێرکردن) دوا مەخە؛ هەتا کاتێک (ڕۆحت) دەگاتە قوڕگت دەڵێت بە فڵان کەس ئەوەندە وئەوەندە، وبە فڵان ئەوەندە وئەوەندە، لەکاتێکدا فڵان بوو بە خاوەنی ئەوەندە وئەوەندە
عربي الإنجليزية الأوردية
هیچ زەکاتێک لەسەر مسوڵمان نییە لە خزمەتکارەکەى وئەسپەکەیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
(ئەو شتەى) ئاژەڵ (زیانی پێبگەیەنێت) بەهەدەرچووە، (وئەوەى بەهۆی) بیرەوە (زیانی پێبگات) بەهەردەچووە، ولە گەنجینە وکانزاى دەرهاتوو لە ژێر زەوییەوە یەک لەسەر پێنج (واجبە بدرێت بە خانووی سامانی مسوڵمانان -بە حکومەتی فەرمانڕەوای مسوڵمان-)
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوەى تۆ نیەتت بوو (پێت بەخشرا لە پاداشت) ئەی یەزید، وئەوەى بردت بۆ تۆیە ئەی مەعن
عربي الإنجليزية الأوردية
بخۆ، وبخۆرەوە، وبپۆشە، وخێر ئەنجامبدە بە بێ زیادەڕەوی وبە بێ شانازی کردن
عربي الإنجليزية الأوردية
کوێی ماوەتەوە؟ -واتا لە مەڕەکە- ووتی: تەنها شانەکانی ماوەتەوە، فەرمووی: هەمووی ماوەتەوە جگە لە شانەکانی نەبێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خەرجی بکە وببەخشە، ودەستت مەگرەوە چونکە خودا بەخشینت لێدەگرێتەوە، وهەڵمەگرە لە خەزێنە چونکە خودا بەخشین بە تۆ دەگرێتەوە لە خەزێنەکانی
عربي الإنجليزية الأوردية
نمونەی ڕەزیل وبەخشندە، وەکو نمونەی دوو پیاوە دوو قەڵغانی ئاسنیان لەبەردایە لە سێنگیانەوە هەتاوەکو ئێسکی ملیان
عربي الإنجليزية الأوردية
کاتێک لە سەفەردا بووین لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ پیاوێک هات و لەسەر پشتی سواریەکەى بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
کخ کخ فڕێی بدە، ئایا نازانیت کە ئێمە لە خێرکردن ناخۆین
عربي الإنجليزية الأوردية
باشترین خێرکردن ئەوەیە بەهۆی دەوڵەمەندییەوە دەبەخشرێت، وئەو دەستەى لە سەرەوەیە خێرترە لەو دەستەى لە خوارەوەیە، وبا یەکێکتان (خەرجکردن) لەسەر ئەو کەسانەوە دەستپێبکات کە بەرپرسیارە لە خەرجکردن لەسەریان
عربي الإنجليزية الأوردية
كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوی نارد بۆ یەمەن، فەرمانى پێمکرد کە: لە هەر سی مانگایەک (گوێرەیەکی یەک ساڵ -زیاتر- نێر بێت یان مێ)
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر دەتانەوێت شتێکتان دەدەمێ، بەڵام هیچ بەشێکی تێدا نییە بۆ کەسێکی دەوڵەمەند، یان بۆ کەسێک کە بەهێزە و توانای پەیداکردنی بژێوی هەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئێمە زەكاتی سەرفیترەمان دەبەخشی كاتێك پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەنێوماندا بوو، لەجیاتی هەموو بچووك وگەورەیەك، وئازاد وبەندەیەك، صاعێك (چوار مشت) لە خواردن
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زەکاتی سەرفیترەی فەرز کرد، صاعێک (چوار مشت) لە خورما
عربي الإنجليزية الأوردية
ئایا خوای گەورە هەندێک شتی دانەناوە کە بە هۆیانەوە خێر وچاکە بکەن: هەموو تەسبیح کردنێک (ووتنی: سبحان اللە) خێر وچاکەیە، هەموو تەکبیر کردنێک (ووتنی: الله أكبر) خێر وچاکەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
دینارێک خەرجت کردبێت لە پێناو الله، ودینارێك خەرجت کردبێت بۆ ئازاد کردنی بەندەیەک، ودینارێک وەکو خێر ببەخشیت بە هەژارێک، ودینارێک خەرجت کردبێت لەسەر خاوخێزانت، وگەورەترینیان لە پاداشتدا ئەوەیانە كە خەرجی دەکەیت لەسەر خاوخێزانت
عربي الإنجليزية الأوردية