عَن عَائِشَةَ أُمِّ المؤْمِنين رضي الله عنها زَوْجَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حَدَّثَتْهُ قَالَتْ:
جَاءَتْنِي امْرَأَةٌ مَعَهَا ابْنَتَانِ تَسْأَلُنِي، فَلَمْ تَجِدْ عِنْدِي غَيْرَ تَمْرَةٍ وَاحِدَةٍ، فَأَعْطَيْتُهَا فَقَسَمَتْهَا بَيْنَ ابْنَتَيْهَا، ثُمَّ قَامَتْ فَخَرَجَتْ، فَدَخَلَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَحَدَّثْتُهُ، فَقَالَ: «مَنْ يَلِي مِنْ هَذِهِ البَنَاتِ شَيْئًا، فَأَحْسَنَ إِلَيْهِنَّ، كُنَّ لَهُ سِتْرًا مِنَ النَّارِ».
المزيد
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران وخێزانی پێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«ئافرەتێک هات بۆ لام ودوو کچی لەگەڵدا بوو، داوای خێری کرد، وبینی هیچ شتێکم نییە جگە لە خورمایەک نەبێت، بۆیە پێیم بەخشی وئەویش کردی بە دوو لەتەوە ودابەشی کرد بەسەر کچەکانیدا وخۆی هیچی لێنەخوارد، وپاشان هەستا وڕۆیشت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژورەوە، ومنیش ئەو ڕوداوەم بۆ گێڕایەوە، وئەویش صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک کج بەخێو بكات، وچاکەکار بێت بەرامبەریان؛ ئەوا دەبنە هۆی پاراستنی لە دۆزەخ».