عن شداد بن أوس -رضي الله عنه- مرفوعًا:« إن الله كتب الإحسانَ على كل شيء، فإذا قتلتم فأحسِنوا القِتلةَ وإذا ذبحتم فأحسِنوا الذِّبحة، وليحد أحدُكم شَفْرَتَه ولْيُرِحْ ذبيحتَهُ».
[صحيح.] - [رواه مسلم.]
المزيــد ...
لە شەدادی کوڕی ئەوسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: «خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە، ئەگەر کوشتارییەکتان کرد ئەوا بە چاکی ئەنجامی بدەن وئەگەر سەربڕینێکتان کرد بە چاکی ئەنجامی بدەن، وبا یەکێک لە ئێوە چەقۆکەی تیژ بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتی لابدات لە سەر سەربڕاوەکە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
مسوڵمان داوکراوە کە نیەت ونهێنییەکانی ناوەوەی چاک بکات کە لە دڵیدایە، وداواکراوە لێی کە پەرستن وعیبادەتەکانی بە جوانی وڕێکی بکات، وداواکراوە لێی کە کار وپیشەکەی بە جوانی بکات، وداواکراوە لێی کە چاکەکار بێت بەرامبەر خەڵکی وئاژەڵان وهەتا بەرامبەر بێ ڕۆحەکانیش. وبێگومان ئەو کەسەی ئاژەڵ سەردەبڕێت ئازار بە ئاژەڵەکە دەگەیەنێت بە سەربڕین بۆیە لە چاکەکاری ئەوەیە کە چەقۆکە تیژ بکرێت بۆ ئەوەی ناڕەحەتی نەهێنێت بۆ سەر ئاژەڵەکە، ومەبەستیش لەم کردارە لە کاتی سەربڕیندا زیاد کردنی پەروەردەی ڕەحمەت وبەزەیی وڕەئفەت ونەرم ونیانییە لە نەفسی ئیمانداراندا بۆ ئەوەی بێ ئاگا نەبێت لەو واتا مەزنانە ئەگەرچی کاتێک ئاژەڵێکیش سەردەبڕێت، وئەم فەرموودەیە تێبینیە لە سەر ئەوەی کە ئەگەر چاکەکاری ئەگەر داواکراو بێت لە کوشتن وسەر بڕیندا ئەوا داواکراوە لە جگە لەوەش لە کردەوەکانی تردا کە زیاتر دووپاتیان لە سەر کراوەتەوە.