پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بەرانی ڕەش وسپی شاخداری کرد بە قوربانی، بەدەستی خۆی سەری بڕین، ناوی خوای لەسەر هێنان (ووتی: بسم الله) وتەکبیرەی لەسەریان کرد ( ووتی: اللە أکبر)، پێی خستە سەر گەردنیان (لایەکی ملیان)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرشتێک خوێن بڕژێنێت بەکاریبهێنن، ولەو گۆشتە بخۆن کە ناوی خودای لەسەر هێنراوە، بەڵام ددان وچڕنووکەکان بەکارمەهێنن بۆ سەربڕینی، هۆی ئەمەتان پێدەڵێم: چونکە ددان ئێسکە، وچڕنووکەکان چەقۆی حەبەشییەکانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەسپێکمان سەربڕی وخواردمان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی کرد بە بەرپرسیار لەسەر سەربڕینی وشترەکانى؛ وفەرمانی پێکردم گۆشت وپێست وڕاخەری سەر پشتی وشترەکان وەکو خێر ببەخشم، وهیچ لەوانە بە قەسابەکە نەدەم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئیبن عومەرم بینی بە لای پیاوێکدا تێپەڕی بینی وشترەکەى لەسەر چۆک لەسەر زەوییە بۆ ئەوەى سەری ببڕێت، ووتی: بیوەستێنە سەر پێ و(دەستێکی) ببەستەرەوە؛ ئەمە سونەتی موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئافرەتێک مەڕێکی سەربڕی بە بەردێکی تیژ، سەبارەت بە ئەمە پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرا؛ ئەویش فەرمانى کرد کە (گۆشتەکەى) بخورێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی