پۆلێنکردن:
+ -

عَنْ أَبِي يَعْلَى شَدَّادِ بْنِ أَوْسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِنَّ اللهَ كَتَبَ الْإِحْسَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ، فَإِذَا قَتَلْتُمْ فَأَحْسِنُوا القِتْلَةَ، وَإِذَا ذَبَحْتُمْ فَأَحْسِنُوا الذِّبْحَةَ، وَلْيُحِدَّ أَحَدُكُمْ شَفْرَتَهُ، وَلْيُرِحْ ذَبِيحَتَهُ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [الأربعون النووية: 17]
المزيــد ...

لە ئەبی یەعلا شەدادی کوڕی ئەوسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:
«خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە، ئەگەر کوشتارییەکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وئەو ئەگەر سەربڕینێکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وبا هەر یەک لە ئێوە چەقۆکەی (ئامێری سەربڕینەکەی) تیژ بکات، وئەوە ئاژەڵەی كە سەری دەبڕێت ئازاری نەدات».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [الأربعون النووية - 17]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە خواى گەورە چاکەکاری دەرهەق بەهەموو شتێک واجب کردووە، وچاکەکاری: بریتیە لە هەستکردن بەچاودێری خواى گەورە بەبەردەوامی، لە پەرستنی وکردنی خێر وچاکە وئازارنەدان ودوورخستنەوەى زیان لە بوونەوەرەکان، وتەنانەت چاکەکاری لەکوشتن وسەربڕینیش دەگرێتەوە.
چاکەکاری لە کوشتن لەکاتی تۆڵەسەندنەوە (القصاص): ئەوەیە ئاسانترین وخێراترین ڕێگا هەڵبژێرێت بۆ دەرچوونی ڕۆحی کوژراوەکە.
وچاکەکاری لە سەربڕیندا: بەوە دەبێت چاکەکاربێت بەرامبەر ئاژەڵ ئەمیش بەتیژکردنی ئامێر وکەرەستەى سەربڕینەکە، ونابێت لەپێش چاوی ئاژەڵەکە تیژی بکات، ونابێت سەری ببڕێت لەکاتێکدا ئاژەڵێکی تر سەیری دەکات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕەحمەت ومیهرەبانی خوای گەورە -عز وجل- بە خوڵقێنراوەکان.
  2. چاکەکاری لە کوشتن وسەربڕیندا بەوەی کە بە گوێرەی شەرع ئەنجامبدرێن.
  3. کەماڵ وتەواوی ئەم شەریعەتە کە هەموو خێرێکی لە خۆگرتووە، ولەوانەش: بەبەزەیی ونەرم ونیان بوون بەرامبەر ئاژەڵەکان.
  4. نەهی کردن لە شێواندنی لاشەی مرۆڤ لەپاش کوشتنی.
  5. حەرامبوونی هەر کارێک ببێتە هۆی ئازاردانی ئاژەڵ.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی داری سڕبی تاجیكی كينيارواندی مەجەری چیكی الموري الولوف ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر