____
[] - []
المزيــد ...
لە ئەبی حەمزە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە -ڕەزای خوای لێبێت- (خزمەتكاری پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-) كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:
«هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت ؛ هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براكەیشی پێی خۆش بێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [الأربعون النووية - 13]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئیمانی كامڵ نایەتە دی هەتاوەكو مسوڵمان ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت ؛ لە پەرستنەكان وخێر وچاكەكانی دونیا ودواڕۆژ، وئەوەی بۆ خۆی پێی ناخۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی ناخۆش بێت، بۆیە ئەگەر بینی براكەی كەمتەرخە لە ئاینداریدا؛ پێویستە كۆشش بكات بۆ چاككردنەوەی، وئەگەر بینی لەسەر خێر وچاكەیە پێویستیە یارمەتی بدات وپشتیوانی بكات، وئامۆژگاری بكات لە بابەتەكانی ئاین ودونیادا.