عن جابر رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:
«رَحِمَ اللهُ رَجُلًا سَمْحًا إِذَا بَاعَ، وَإِذَا اشْتَرَى، وَإِذَا اقْتَضَى».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 2076]
المزيــد ...

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک لێبوردە -ئاسان- وبەخشندە بێت کاتێک دەفرۆشێت وکاتێک دەکڕێت وکاتێک داواى قەرزەکەى دەکات».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 2076]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای ڕەحمەتی کردووە بۆ هەرکەسێک ئاسان وبەخشندە وسەخی بێت لەکاتی فرۆشتندا؛ بۆیە توند نابێت لەسەر کڕیار لە نرخدا وبە ڕەوشتی جوان مامەڵەى لەگەڵ دەکات، ئاسان وسەخی وبەخشندەیە ئەگەر بکڕێت؛ بۆیە شتومەکەکە بە بێ بەها سەیر ناکات ونرخەکەى کەم ناکاتەوە، ئاسان وبەخشندە وسەخیە ئەگەر داواى قەرزەکەى بکات؛ بۆیە توند نابێت لەسەر هەژار، بەڵکو بە نەرمونیانی داواى قەزرەکەى دەکات، وئەوەى نیەتی ماوەی زیاتری پێ دەدات یان قەرزەکەى لەسەر کەم دەکاتەوە وخێرترین ئەوەیە لێی خۆش بێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. لە مەبەستەکانى شەریعەت پاراستنی ئەو شتانەى دەبێـتە هۆی چاککردنی پەیوەندی نێوان خەڵکی.
  2. هاندان بۆ پەیڕەوکردنی ڕەوشتە بەرزەکان لە مامەڵەکردنەکان لەنێوان خەڵکی لە کڕین وفرۆشتن وهتد.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر