عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«رُبَّ أَشْعَثَ مَدْفُوعٍ بِالْأَبْوَابِ لَوْ أَقْسَمَ عَلَى اللهِ لَأَبَرَّهُ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2622]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لەوەیە کەسێکی (قژ) شێواو کە لە پێش دەرگاکاندا دوور دەخرێتەوە (پاڵی پێوە دەنرێت)؛ ئەگەر سوێند بخوات لەسەر ئەوەی خواى گەورە شتێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2622]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە كەسی وا هەیە لەنێو خەڵكیدا؛ قژی پیس وتۆزاویە وچەوری ناكات وزۆر نایشوات، وهیچ ڕێز وقەدرێكی نییە لەلای خەڵكی ولە بەر دەرگاكانیان پاڵی پێوە دەنێن ودووری دەخەنەوە ئەگەر بیبینن؛ ئەمیش وەكو بەكەمدانانێك بۆی، بەڵام ئەگەر ئەم كەسە سوێند بخوات كە خوای گەورە شتێك جێبەجێ بكات ئەوا وەكو ڕێزلێنانێك بۆی؛ خوای گەورە وەڵامی داواكەی دەداتەوە، وسوێندەكەی لە شكاندن دەپارێزێت، ئەمیش بەهۆی فەزڵ وبەرزی پلەی لەلای الله.