عن جُبَير بن مُطْعِم رضي الله عنه أنه سمع النبي صلى الله عليه وسلم يقول:
«لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ قَاطِعُ رَحِمٍ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2556]
المزيــد ...

لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی بپچڕێنێت ناچێتە بەهەشتەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2556]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک پەیوەندی خزمایەتی بچڕێنێت ومافیان نەدات لەو شتانەى واجبە دەرهەقیان ئەنجامبدرێت، یان ئازاریان بدات وبەرامبەریان خراپەکار بێت، ئەوا شایستەى چوونە بەهەشت نییە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی لە تاوانە گەورەکانە.
  2. گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی بەپێی نەریت وکلتوورەکانە، بۆیە جیاوازە بەپێی جیاوازى شوێن وکات وکەسەکان.
  3. گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی دەکرێت بەچەند شێوازێک بێت وەکوە سەردانیکردن، وخێرکردن، وچاکەکاری، وسەردانیکردنی نەخۆش، وفەرمان بەچاکە ونەهی لە خراپە، وهتد.
  4. هەرچەندە پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ خزمێکی نزیکتر بێـت ئەوا تاوانەکەى گەورەترە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (66)
زیاتر