عن حذيفة رضي الله عنه قال: سمعت النبي صلى الله عليه وسلم يقول:
«لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ قَتَّاتٌ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 6056]
المزيــد ...

لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«کەسی دوو زمان (نەمیمەکەر) ناچێتە بەهەشتەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 6056]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک دووزمانى -نەمیمە- بکات لەنێو خەڵکیدا بەمەبەستی هەڵگیرساندنی ڕق وشەڕ وخراپە لەنێوانیان ؛ شایستەى سزادانە بەوەى نەچێتە بەهەشت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) لە تاوانە گەورەکانە.
  2. نەهی کردن لە قسە هێنان وبردن؛ چونکە دەبێـتە هۆی نانەوەى خراپە وزیان لەنێوان تاکەکان وکۆمەڵەکان.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر