عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: "اجتنبوا السبع المُوبِقَات، قالوا: يا رسول الله، وما هُنَّ؟ قال: الشركُ بالله، والسحرُ، وقَتْلُ النفسِ التي حَرَّمَ الله إلا بالحق، وأكلُ الرِّبا، وأكلُ مالِ اليتيم، والتَّوَلّي يومَ الزَّحْفِ، وقذفُ المحصناتِ الغَافِلات المؤمنات".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەرەکە». ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: «خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەر و لەناوبەرەکە، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، وسیحرکردن، وکوشتنی نەفسێک کە خوای گەورە حەرامی کردووە بکوژرێت مەگەر بە هەق ومافی خۆی نەبێت، وخواردنی ڕیبا (سوو)، خواردنی ماڵی یەتیم، وڕاکردن لە ڕۆژی جیهاددا (پشتکردنە گۆڕەپانی جەنگ وڕاکردن)، وتۆمەتی زینا هەڵواسین بۆ ئافرەتە داوێن پاکە بێئاگاکان (بێ ئاگا وبەریئن لە زیناکردن)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمان بە ئومەتەکەی دەکات بە دوورکەوتنەوە لە پێنج تاوان وگوناهی لەونابەر، وکاتێکیش پرسیاری لێکرا کە ئەو تاوانانە چین؟ ڕوونی کردەوە: هاوبەشدانان بۆ خوای گەورە (شیرک)، کە ئەم هاوبەشدانانە بە هەر شێوەیەک بێت، وسەرەتا لە شیرکەوە دەستی پێکرد چونکە گەورەترین تاوانە، وکوشتنی نەفسێک کە خوای گەورە قەدەغەی کردووە کوشتنی مەگەر کوشتنێک کە ڕێگەپێدراو بێت لە لایەن شەریعەتەوە، وسیحرکردن، وخواردنی ڕیبا (سوو) یان شێوەکانی تری سوود وەرگرتن لە ڕیبا، ودەستدرێژی کردنە سەر ماڵی منداڵی یەتیم کە باوکی مردووە، وڕاکردن لە گۆڕەپانی جەنگ بەرامبەر کافرەکان، وبوهتان هەڵواسین بە زیناکردن بۆ ئافرەتە پاکەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرام بوونی شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، وئەمە لە گەورەترین ومەزنترین تاوان وگوناهەکانە.
  2. حەرام بوونی سیحرکردن، ولە تاوانە گەورە لەناوبەرەکانە ولە هەڵوەشێنەرەوەکانی ئیسلامە.
  3. حەرام بوونی کوشتنی نەفسێک بە بێ هەق ومافی خۆی.
  4. دروست بوونی (جائیز بوونی) کوشتنی نەفسێک ئەگەر بە مافی خۆی بێت وەکو کوشتنی: بکوژی بە ئەنقەست (القصاص) وهەڵگەڕانەوە لە ئیسلام (الردة) وزیناکردن بۆ کەسێک هاوسەرگیری کردبێت.
  5. حەرام بوونی ڕیبا (سوو) و گەورەیی مەترسیداری ئەم تاوانە.
  6. حەرام بوونی دەستدرێژی کردنە سەر ماڵی یەتیم.
  7. حەرام بوونی ڕاکردن لە ڕۆژی جیهاددا (گۆڕەپانی ڕووبەڕووبونەوەی کافرەکان).
  8. حەرام بوونی بوهتان هەڵواسین بە زینا ونێربازی.
  9. بوهتان هەڵواسین بۆ کافر لە تاوانە گەورەکان نییە.