+ -

عن أنس -رضي الله عنه - أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: "إذا أراد الله بعبده الخير عجل له العقوبة في الدنيا، وإذا أراد بعبده الشر أمسك عنه بذنبه حتى يُوَافِيَ به يومَ القيامة".
[صحيح] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خواى گەورە خێری بۆ بەندەکەی بوێت؛ ئەوا سزادانى بۆ پێشدەخات لە دونیادا، وئەگەر شەڕی بۆ بەندەکەى بوێت؛ ئەوا سزادانى دوادەخات بەهۆی تاوانەکانیەوە هەتاوەکو بە هەموو تاوانەکانەوە دێت لە ڕۆژی قیامەتدا».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات یەکێک لەو نیشانانەى ئاماژەیە بۆ ئەوەى خودا خێری بۆی بەندەکەى دەوێت بریتیە لەوەى کە سزادانى بۆ پێش بخات لە دونیادا بەهۆی تاوانەکانى بۆ ئەوەى لە دونیا دەربچێت وهیچ تاوانێکی لەسەر نەمابێت کە ڕۆژی قیامەت بەهۆیانەوە سزا دەدرێت؛ چونکە هەرکەسێک سزا بدرێت بەهۆی تاوانەکانى لەم دونیا ئەوا لە پاش مردن لێپرسینەوە لەگەڵی کەمتر دەکرێتەوە، ویەکێک لەو نیشانانەى کە ئاماژەیە بۆ ئەوەى خودا شەڕی بۆ بەندەکەى دەوێت لە دونیادا بریتیە لەوەى کە سزادانى بۆ پێش نەخات لە دونیادا بۆ ئەوەى لەسەر تاوانکردن بەردەوام بێت هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت بە هەموو تاوانەکانەوە دێت و بەهۆیانەوە سزا دەرێت؛ وئەمیش بەهۆی سەرکەشی وپێداگیری بووە لەسەر تاوان وپشتکردن لە پەیامی خودا بۆیە خۆی ستەمی لە نەفسی خۆی کرد نەک خودا ستەمی لێی کردبێت؛ وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى ئەو سزایە وەربگرێت کە شایستەیەتی لە پاش مردن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر