عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه مرفوعاً: "ألا أخبركم بما هو أَخْوَفُ عليكم عندي من المسيح الدجال؟ قالوا: بلى يا رسول الله، قال: الشرك الخفي يقوم الرجل فيصلي فَيُزَيِّنُ صلاته لما يرَى من نَظَرِ رَجُلٍ".
[حسن] - [رواه ابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئایا شتێکتان پێ نەڵێم کە دەترسم لە سەر ئێوە کە تووشتان بێت زیاتر لە مەسیحی دەجال؟»، ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «شیرکی شاراوە (الشرك الخفي): کەسێک هەڵدەستێت نوێژەکەی دەڕازێنێتەوە کاتێک دەزانێت کەسێک سەیری دەکات».
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هاوەڵان باسی فیتنە وتاقیکردنەوەی دەجالیان دەکرد ولێی دەترسان، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێیانی فەرموو کە شتێک هەیە دەبێت زیاتر لێی بترسن لە فیتنەی دەجال ئەویش بریتیە لە شیرکی نیەت ومەبەست کە خەڵکی نایبینن، پاشان بەوە ڕوونی کردەوە کە مەبەستی (ڕیایە) کە ئەمیش بریتیە لە جوانکردنەوەی ئەو کردەوانەی کە مەبەست لێیان پەرستنی خوای گەورە؛ بۆ ئەوەی خەڵکی بیبینن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر