عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «إنَّ الله لا ينْظُرُ إِلى أجْسَامِكُمْ، ولا إِلى صُوَرِكمْ، وَلَكن ينْظُرُ إلى قُلُوبِكمْ وأعمالكم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە سەیری لاشەتان و وێنەتان ناکات بەڵکو سەیری دڵتان وکردەوەتان دەکات».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

خوای گەورە پاداشتتان ناداتەوە بە هۆی شێوەی لاشە وڕووخسارتان وئەمانە بە هیچ شێوەیەک لە خودا نزیکتان ناکەنەوە، بەڵکو پاداشت بە گوێرەی ئەوەی لە ناو دڵتاندایە لە دڵسۆزی وئیخلاص وڕاستگۆیی وکردەوەی چاک بۆ خوای گەورە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگااااااالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگیدان بە حاڵی دڵ وسیفەتەکانی، وڕاستکردنەوەی مەبەستەکانی، وپاککردنەوەی لە هەموو وەسفێکی خراپ.
  2. پاداشتی کردەوەکان بە گوێرەی دڵ دەبێت لە دڵسۆزی وئیخلاص ونیەت چاکی.
  3. گرنگیدان بە چاککردن وخاوێنکردنەوەی دڵ وسیفەتەکانی ئەمە لە پێشترە لە چاککردنی کردەوەکانی لاشە، چونکە کردەوەی دڵ دەبێتە هۆی ڕاستکردنەوەی کردارە شەرعییەکان، وئەگەر کافر کردەوەی چاک ئەنجامبدات لێی قبوڵ ناکرێت ودروست نییە.
  4. ڕوونکردنەوەی بەرپرسیاریەتی تاکە بەرامبەر نیەتی وکردەوەکەی، وئەمەش وای لێدەکات کە وا لە کردەوەکانی دڵی بکات بە شێوەیەک ئاراستەیان بکات کە خوای گەورە لەو کەسە ڕازی بێت وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یش لێی ڕازی بێت.
زیاتر