عن أبي بكرة نفيع بن الحارث الثقفي رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «إذا التَقَى المسلمانِ بسَيْفَيْهِمَا فالقاتلُ والمقْتُولُ في النَّارِ». قلت: يا رسول الله، هذا القاتلُ فما بالُ المقتولِ؟ قال: «إنه كان حريصًا على قَتْلِ صَاحِبِهِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی بەکرەوە نفیع کوڕی حارثی سەقەفیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان ئەوا بکوژ وکوژراو لە دۆزەخدان. (نفیع) دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا ئەوا زانیمان سەبارەت بە بکوژەکە، ئەی بۆچی کوژراوەکە دەچێتە دۆزەخەوە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چونکە ئەو سوور بوو ومەبەستی کوشتنی هاوەڵەکەی بوو».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکترببنەوە بە شمشێرەکانیان (ئامێری جەنگیان)، کە هەریەکەیان مەبەستی ئەوەی بێت بەرامبەرەکەی بکوژێت ئەوا بکوژ لە دۆزەخدایە بەهۆی کوشتنی ڕاستەوخۆی هاوڕێکەی، وکوژراویش لە دۆزەخدایە چونکە مەبەستی کوشتنی برادەرەکەی بوو، ئەگەر خوای گەورە لێ خۆش نەبێت، ئەگەر کوشتنەکەی بە هەق نەبێت واتە بە ستەم کوژرا بێت، وەکو خوای گەورە دەفەرموێت: {وَإِن طَآئِفَتَانِ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱقۡتَتَلُواْ فَأَصۡلِحُواْ بَيۡنَهُمَاۖ فَإِنۢ بَغَتۡ إِحۡدَىٰهُمَا عَلَى ٱلۡأُخۡرَىٰ فَقَٰتِلُواْ ٱلَّتِي تَبۡغِي حَتَّىٰ تَفِيٓءَ إِلَىٰٓ أَمۡرِ ٱللَّه ...} [الحجرات: 9]، واتە: {ئەگەر دوو کۆمەڵ لەئیمانداران دژ بەیەکتر جەنگیان کرد ئەوە لەنێوانیاندا ئاشتەوایی بکەن، ئەمجا ئەگەر کۆمەڵێکیان دەست درێژی وسەرکەشی کرد بۆ سەر کۆمەڵێکی تریان، ئەوە ئێوە (ئەی موسوڵمانان) دژی ئەوەیان بجەنگن دەست درێژی دەکات تا دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانی خوا (ملکەچی فەرمانی خوا دەبێت ...) }.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەگەر خوای گەورە لێی خۆش نەبێت ئەوا سزا جێبەجێ دەبێت لە سەر ئەو کەسەی کە سوورە لە سەر ئەنجامدانی تاوان بە دڵ ونەفسی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە وهۆکارەکانی ئەو تاوانە دەگرێتە بەر، ئەگەر باسی بکات یان باسی نەکات، بەڵام ئەوەی تەنها نیەتی خراپەیەک هاتە نێو دڵیەوە وهیمەتی بۆ کردنی خراپەکە هەبوو بەڵام هۆکارەکانی ئەنجامدانی خراپەکەی نەگرتە بەر ئەوا گوناهبار نابێت.
  2. ئاگادارکردنەوە لە کوشتاری نێوان مسوڵمانان.
زیاتر