پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

لە هەموو هاوبەش وشەریکەکان، من لە هەموویان بە تواناترم کە دەستهەڵگرم لەو هاوبەش وشەریک بوونە، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەش وشەریکی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە کە بۆ من بڕیاری داوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان ئەوا بکوژ وکوژراو لە دۆزەخدان
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
خوای گەورە سەیری لاشەتان و وێنەتان ناکات بەڵکو سەیری دڵتان وکردەوەتان دەکات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت؛ هەتا ئەو کاتەی کە من خۆشەویستتر دەبم لە لای لە منداڵەکەی وباوکی وهەموو خەڵکی
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هەرکەسێک پەیوەست بێت بە شتێکەوە؛ ئەوا بە ئەو شتە دەسپێردرێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
تۆ لەگەڵ ئەوانەیت کە خۆشیانت دەوێن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئەوەی داوای پلەی شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئایا شتێکتان پێ نەڵێم کە دەترسم لە ئەوەی تووشتان بێت زیاتر لە مەسحیی دەجال؟ ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: شیرکی شاراوە (الشرك الخفي)، کەسێک هەڵدەستێت ونوێژەکەی دەڕازێنێتەوە کاتێک دەزانێت کەسێک سەیری دەکات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە وشومیەتی بوونی نییە وشومییەتی لە بومدا نییە وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
دوو چاو دۆزەخ بەریان ناکەوێت: چاوێک لە ترسی خوای گەورە بگری، وچاوێک لە پێناو خوای گەورە پاسەوانی بگرێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
با هەر یەکێک لە ئێوە لەسەر حاڵەتێک بمرێت کە گومانی باشی بە خوای گەورەی بەرز وشکۆدار هەبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
کردەوەی چاک بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وتاوان (گوناهـ) ئەوەیە کە دوو دڵ بیت سەبارەت بە شتێک وحەز نەکەیت خەڵکی پێی بزانێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئەوەی بترسێت شەوڕەوی دەکات، وئەوەی زوو شەوڕەوی بکات دەگاتە شوێنی مەبەست. بەدڵنیاییەوە، پاداشتی خودا زۆر بەنرخە. بەدڵنیاییەوە، پاداشتی خودا بەهەشتە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە، پێداگیر بە لەسەر ئەوەى سوودی بۆت هەیە، وداواى یارمەتی لە خواى گەورە بکە وبێ هیوا مەبە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
?خواى گەورە نمونەیەکی ڕێگای ڕاستی ڕوونکردووەتەوە
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
من نێردراوی خودام بۆ لای تۆ؛ بۆ ئەوەى پێت بڵێم: خواى گەورە تۆی خۆشدەوێت هەروەکو چۆن تۆ ئەوت خۆشدەوێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
لە مەدینەدا پیاوانێک هەن ئەگەر ئێوە هەر دووریەک ببڕن، وهەر دۆڵێک تێبپەڕێنن؛ لەگەڵ ئێوەدان بەڵام نەخۆشی ڕێگری لێکردوون
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن بۆئەوەى هیچ کەسێک ستەم لە کەسێکی تر نەکات وهیچ کەسێک شانازی بەسەر کەسێکی ترەوە نەکات
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی