عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«أَلاَ أُخْبِرُكُمْ بِأَفْضَلَ مِنْ دَرَجَةِ الصِّيَامِ وَالصَّلاَةِ وَالصَّدَقَةِ؟» قَالُوا: بَلَى، قَالَ: «صَلاَحُ ذَاتِ البَيْنِ، فَإِنَّ فَسَادَ ذَاتِ البَيْنِ هِيَ الحَالِقَةُ».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي] - [سنن الترمذي: 2509]
المزيــد ...
له ئەبی دەردائەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
««ئایا هەواڵتان پێ نەدەم سەبارەت بە شتێک کە پلەی لە ڕۆژوو و نوێژ و خێر كردن بەرزترە؟» ووتیان: بەڵێ (پێمان بڵێ)، فەرمووی: «ئاشتکردنەوەی خەڵکییە، چونکە تێکدانی پەیوەندی نێوان خەڵكی تاشەرە (ئاینداری دەتاشێت و لەناوی دەبات)».
[صەحیحە] - - [سنن الترمذي - 2509]
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی کرد: ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە كردەوەیەك كە پاداشتی باشترە لە نوێژ و ڕۆژوو و خێری سوننەت؟ ووتیان: بەڵێ. فەرمووی: بەدیهێنانی ئاشتەوایی لە نێوان دوو کەسی ناکۆک، چونکە ناکۆکی دەبێتە هۆی پەرتەوازەیی و نامۆیی و ڕق و کینە و پشتکردن لە یەکتر لە نێوان خەڵکیدا، چونکە سەرەنجامی تێکچوونی پەیوەندی نێوان خەڵکی بەهۆی ڕق و کینەوە، ئەمیش ئەو خەسڵەتەیە کە دەبێتە هۆی لەناوچوون و بنبڕکردنی ئاین و دنیا؛ هەروەكو چۆن مووس هەموو موویەك بنبڕ دەکات.